العربیة
/نەیارانی سوننەت/
پاشكۆی باسی مه‌یمونه‌كه‌ له‌ بوخاریدا
: 1284
2018-04-14
وه‌كو وتمان ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ره‌خنه‌ گه‌وره‌كانی قورئانییه‌كانی كوردستان كه‌ زۆر به‌ ڕه‌خنه‌یه‌كی به‌ هێزی ده‌زانن بۆ لاوازكردنی متمانه‌ به‌ پێشه‌وا بوخاری...له‌ دوای هه‌ندێ پێداچوون و گوێگرتن له‌ وته‌ی زانا هاوچه‌رخه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێم: 1- كورته‌ی به‌سه‌رهاته‌كه‌ كه‌ بوخاری ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له‌ كیتابی (مناقب الأنصار) نه‌ك له‌ كیتابی (الحدود) یان بابی ڕه‌جم! له‌ عه‌مری كوڕی مه‌یمونی تابیعی ده‌یگڕێته‌وه‌ (نه‌ك له‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ! به‌م شێوه‌یه‌: مه‌یمونیكی گه‌نج له‌ گه‌ڵ مه‌یمونێكی پیر خه‌وتبوو ده‌ستی له‌ ژێر سه‌ری دانابوو ، له‌و كاته‌ی مه‌یمونه‌ پیره‌كه‌ خه‌وتبوو مه‌یمونیكی تری گه‌نج هات و ئاماژه‌ی بۆ مه‌یمونه‌كه‌ كرد و ئه‌ویش به‌ هیمنی ده‌ستی له‌ ژێر سه‌ری مه‌یمونه‌ پیره‌كه‌ ده‌ركرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌یموونه‌ ڕۆیشت عه‌مر ده‌ڵێ خۆم بینیم له‌گه‌ڵیدا جووت بوو، دوایی گه‌ڕایه‌وه‌ لای مه‌یموونه‌ پیره‌كه‌ و ویستی ده‌ستی بخاته‌وه‌ ژێر سه‌ری به‌ڵام ئاگادار بوویه‌وه‌و له‌ خه‌و هه‌ستا ، كه‌ بۆنی مه‌یمونه‌كه‌ی كرد زانی كه‌ ئه‌و كاره‌ی كردووه‌و هاوارێكی كرد و مه‌یمونه‌كانی تر كۆبوونه‌وه‌و وچاڵێكیان هه‌ڵكه‌ند ئه‌و مه‌یمونه‌یان به‌رد باران كرد ..ئه‌مه‌به‌سه‌ر هاته‌كه‌یه‌ كه‌ بوخاری به‌ كورتی باسی كردووه‌ و عه‌مر ده‌ڵێی من پێش ئه‌وه‌ی له‌ ئیسلامدا ڕه‌جم ببینم له‌ سه‌رده‌می جاهیلیدا بینیبووم به‌م شێوه‌یه‌. 2- وه‌كو ده‌بینن ئه‌مه‌ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاتێكه‌ نه‌ك زیاتر ، ناونانیشی به‌وه‌ی ڕه‌جم بووه‌ له‌به‌ر زیناكردنی ئه‌و مه‌یمونه‌ بۆچوونی عه‌مر خۆیه‌تی كه‌ هاوه‌ڵیش نه‌بووه‌به‌ڵكوتابیعی بووه‌و نووسه‌ری عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیزبووه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت. 3- من به‌ش به‌ حاڵی خۆم باوه‌ڕم به‌وه‌ هه‌یه‌و هیچ شتێكی پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵ و دین تێدا نابینم ، ئاژه‌ڵه‌كان هه‌موویان وه‌كو به‌راز بێ غیره‌ت نین !هه‌ندیكیان به‌ ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كانیش له‌سه‌ر مێینه‌كانیان به‌ غیره‌تترن..مه‌یمونیش یه‌كێكه‌ له‌و ئاژه‌ڵانه‌ و زیره‌كی زۆریان هه‌یه‌ وتێگه‌یشتنی وردیان بۆ شته‌كان هه‌یه‌! زانایه‌ك ده‌گێرێته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ مه‌ككه‌وه‌ ده‌ڕۆن بۆ طائف - كه‌ ئه‌و ڕێگه‌ مه‌یمونی زۆره‌- جاری وا هه‌یه‌ ئازاری مه‌یمونێك ده‌ده‌ن له‌ ڕێگه‌كه‌یاندا ، پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ طائف دێنه‌ سه‌ر ڕێگه‌و وئه‌و كه‌سه‌ ده‌ناسنه‌وه‌و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن تۆڵه‌ی لێ بكه‌نه‌وه‌..ئیتر بۆ پێمان سه‌یر بێت مه‌یمونێكی وا سزا بده‌ن. 3- ئه‌م مه‌سه‌له‌ زۆر كۆنه‌وه‌ و ئه‌م داماوانه‌ی لای خۆمان تازه‌ كه‌شفیان كردووه‌و و ڵخۆشن به‌وه‌ی كه‌لێنێكی گه‌وره‌یان له‌ بوخاری دۆزیوه‌ته‌وه‌..كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ 4- صه‌حیحی بوخاری ئه‌گه‌ر چی به‌ دڵنییاییه‌وه‌ كتێبێكی مه‌عسوم نییه‌ له‌ وێنه‌ی قورئان، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌ بیر بچێت هه‌زار ساڵ زیاتره‌ ئه‌م كتێبه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌و سه‌دان زانای گه‌وره‌و بلیمه‌ت شه‌رحیان كردووه‌ و موسوڵمانان وزانایان سه‌ده‌ له‌ دوای سه‌ده‌ به‌ ڕازیبوون و ڕێزو مه‌زن ڕاگرتنه‌وه‌ وه‌ریان گرتووه‌و، و هه‌وڵی به‌ درۆخستنه‌وه‌ی بوخاری تانه‌دانه‌ له‌ هه‌موو زانایانی ئه‌ممه‌ت و هاوكات ڕه‌خنه‌گرتنه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم و له‌ خودی ئیسلام وه‌كو ئایین. 5- مه‌سه‌له‌ی ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ بوخاری له‌و سنووره‌ی زانا گه‌ره‌كان باسیان كردووه‌ هه‌ر بووه‌و هیچ كات له‌ پله‌و پایه‌ی ئه‌و زانا گه‌ره‌و و كتێبه‌كه‌ی دانه‌گرتووه‌...به‌ڵام ئه‌مه‌ی ده‌كرێت ڕه‌خنه‌ نییه‌ به‌و واتایه‌ به‌ڵكو جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندایه‌كی ناله‌باره‌ كه‌ ئیسلامی- له‌ ڕێگه‌ی ناشیرینكردنی سوننه‌ته‌وه‌- كردووه‌ته‌ ئامانج. 6- ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌سن به‌م ئه‌ركه‌ له‌ كوردستان و خۆیانیان بۆ یه‌كلا كردووه‌ته‌وه‌ _ نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌ ساده‌یی یان به‌ نیه‌ت پاكی خۆیان خۆیانیان خستوه‌ته‌ ئه‌و بازنه‌یه‌- خه‌ڵكانێكن خاوه‌ن ڕابووردووی باش نین ، لای كه‌می مونحه‌ریف و ناشاره‌زان له‌ زانستی ئیسلامی ڕه‌سه‌ن ،یان ئه‌وه‌نده‌ زانستیان هه‌یه‌ مشت و مڕی پێ بكه‌ن و وه‌كو دڕك له‌سه‌ر ڕێگای موسوڵمانان بڵاوی بكه‌نه‌وه‌ ، كه‌سانێكن ته‌نها به‌ ناو پێیان خۆشه‌ به‌ ئیسلامی ناوببرین بۆ ئه‌وه‌ی ساناتر كاره‌كه‌یان تێپه‌ڕێنن له‌سه‌ر موسوڵمانان ، ئه‌گینا ئه‌وان نزیكییان له‌ عه‌لمانیه‌ته‌وه‌ دیارتره‌ تاكو له‌ هزری ئیسلامی..ئه‌وان كه‌سانێكن ماوه‌ی جارێك به‌ ئینحیرافێكی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌،ماوه‌كیشه‌ پاش ئه‌وه‌ی كۆتا دڵوپه‌كانی شه‌رمیان تكا و له‌ ڕاگه‌یاندنه‌ به‌ ناو ئییسلامییه‌كان كه‌ به‌ ڕاشكاوی ده‌هۆڵی دژه‌ سوننه‌ت ده‌كوتن و سه‌كۆی كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن ، ده‌ستیان داوه‌ته‌ زنجیره‌یه‌ك بوختان كردن و دژایه‌تیكردن پێشه‌وایانی سوننه‌ت به‌ڵكو به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ له‌ هاوه‌ڵان ده‌گرن و مێژووی ئیسلامییان به‌ تێكرا كردووه‌ته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ئه‌نجامدانی جه‌نگێكی دوور له‌ ڕه‌وشت و له‌ جیاتی چه‌كی زانست خۆیان پشت ئه‌ستور كردووه‌ به‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی وته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان وه‌كو كۆڵد زیهه‌ر و فلۆگل وته‌نانه‌ت نیتچه‌ و هه‌روه‌ها طه حسین حسن و الترابي و حسن حنفي و محمد عابد الجابري و محمد شحرور و عدنان إبراهیم و گومڕاكانی تر..به‌ كورتی ڕۆڵێكه‌و پێیان سپێردراوه‌و ئه‌وانیش وا دیاره‌ به‌ڵێنیان داوه‌ ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت له‌ ناشیرنكردنی ئیسلام له‌ ڕێگه‌ی لێدانی سوننه‌ته‌وه‌ درێغی نه‌كه‌ن..به‌ڵكو له‌ ڕیگه‌ی كه‌سی باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌ زانیومه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌فه‌یسبوك جیهادی دژه‌ سوننه‌ت ده‌كه‌ن! پاره‌یان بۆ عه‌رزكراوه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌و كاره‌یان. إحسان برهان الدین 2015-7-27 سلێمانی