(جمال البنا) له ساڵی 1920ز له میسر له دایكبووه ، نوسه‌ره وبه‌لای هه‌ندێكه‌وه بیرمه‌ندێكی ئیسلامییه ، برا بچووكی ( حسن البنا)ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی (الإخوان المسلمون)ه.چه‌ندین كتێبی هه‌یه ، وه‌كو: "ثلاث عقبات في الطريق إلى المجد"و "ديمقراطية جديدة"خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك بیروبۆچوونی نامۆیه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ناگونجێن، له‌وانه: - ده‌یووت: هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له ئیسلام پاشگه‌ز بێته‌وه و ببێته جووله‌كه یان گاور هیچی له‌سه‌ر نییه. - پێی وابوو پیاو بۆی نییه خێزانه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ، واته: سه‌ره‌تا چۆن به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدرا ته‌ڵاقیش به‌هه‌مان شێوه. - نكۆڵی ده‌كرد له سوننه‌ت و پێی وابوو هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیم به‌ڵگه نین له‌سه‌ر حوكمه شه‌رعییه‌كان! - له‌بیروبۆچوونه نامۆكانی تری - كه زۆرن- بۆ نموونه جگه‌ره كێشانی به ئاسایی ده‌زانی له كاتی به‌ڕۆژوبوندا ، هه‌روه‌ها ماچكردنی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێی نامه‌حره‌می به حه‌ڵاڵ ده‌بینی یان به له‌مه‌م و گوناهی بچووكی ده‌ژمارد. - پێی وابوو پێشنوێژی كردنی ئافره‌ت جائیزه بۆ پیاوان ئه‌گه‌ر قورئانی زیاتر له‌به‌ر بێت. - سه‌رپۆشی به‌فه‌رز نه‌ده‌زانی له‌سه‌ر ئافره‌ت وبه حاڵه‌تێكی تایبه‌تی ده‌زانی بۆ خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم. ئه‌مه‌و جگه له چه‌ند بۆچوونێكی تر كه شیاوی باسكردن نین لێره‌دا! زۆرێك له زانایانیش به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه. له ساڵی 20133ز كۆچی دوایی كرد و به‌م شێوه‌ش زنجیره‌ی بیروبۆچوونه نامۆكانی بۆ یه‌كجاری ڕاوه‌ستا و به‌ڵایه‌ك له كۆڵی موسوڵمانان بوویه‌وه