/پوختەیەکی بەسوود دەربارەی قنوت/
چەند نزایەك لە قورئان و سوننەت بۆ دوعای قنوت
#پوختەیەكی_بەسوود_دەربارەی_دوعای_قنوت: 5
چەند نزایەك لە قورئان و سوننەت بۆ دوعای قنوت
لەم بەشەدا شێخ بكر أبو زید پاش ئەوەی كە پێشتر ئەوەی ڕوون كردەوە ئەسڵ ئەوەیە موسوڵمان لە كاتی خوێندنی قنوتدا لە نوێژی وتر یان لە كاتی نازیلە و ڕودانی كارەساتدا، وابەستەی دوعای (اللهم اهدنی فیمن هدیت...) بێت و هەندی جاریش دەتوانێت هەندێ دوعای تر لە دوای ئەو دوعا بخوێنێت، بەبێ درێژكردنەوەو بەبێ ئەوەی بیكاتە خوویەكی بەردەوام، هەروەها ئەوەشی ڕوون كردەوە خوێندنی قنوت بەبەردەوامی لە نوێژی بەیانیاندا پێچەوانەی سوننەتە وهیچ بەڵگەیەكی سەحیح لەسەر ئەو كارە نییە و بەڵكو بەڵگە لەسەر پێچەوانەكەی هاتووە، لێرەدا كۆمەڵێك دوعای جێگیر كردووە لە قورئانی پیرۆز و لە سوننەتی سەحیح كە موسوڵمان دەتوانێت هەندی جار زیادی بكاتە سەر ئەو دوعای كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بەبەردەوامی لە دوعای قنوتدا دەیخوێندەوە كە بریتی بوو لە:
1- (اللهم اهدنا فيمن هديت وعافنا فيمن عافيت,وتولنا فيمن توليت,وبارك لنا فيما أَعطيت,وقنا شَرَّ ما قضيت,فإِنك تقضي ولا يُقضى عليك,وإِنَّه لا يَذِلُّ من واليت,وَلاَ يَعِزُّ من عاديت,تباركت ربنا وتعاليت.لا منجا منك إِلاَّ إليك).
2- (اللهم اقْسِمْ لنا من خشيتك ما يحول بيننا وبين معاصيك,ومن طاعتك مَا تُبَلَّغُنَا به جنتك,ومن اليقين ما تُهون به علينا مصائب الدنيا.اللهم متَّعنا بأَسماعنا وأَبصارنا وقواتنا ما أحييتنا,واجعله الوارث مِنَّا واجعل ثأرنا على من ظلمنا,وانصرنا على من عادانا,ولا تجعل مصيبتنا في ديننا ولا تجعل الدنيا أكبر هَمِّنا ولا مبلغ علمنا,ولا تُسَلِّط علينا من لا يرحمنا).
3- (رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ).
4- (رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنْتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ).
5- (رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ).
6- (رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَداً).
7- (رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْأِيمَانِ وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلّاً لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ).
8- (رَبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ. رَبَّنَا لا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلَّذِينَ كَفَرُوا وَاغْفِرْ لَنَا رَبَّنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ).
9- (رَبَّنَا لا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ).
10- (رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ).
11- (اللهم اغفرْلنا,وارْحَمْنا,واهْدِنا,وعَافِنا,وارْزُقْنا).
12- (اللهم إنا نسألك الهُدَى والتُّقَى والعَفَافَ والغِنَى).
13- (اللهم يا مُصَرّفَ القلوبِ صَرّفَ قُلُوبَنا على طاعتك).
14- (يا مُقَلِبَ القُلُوبِ ثَبِت قُلُوبَنا على دينك).
15- (اللهم لك أسْلَمْنا,وبك آمَنَّا,وعليك تَوَكَّلنا,وإليك أَنَبْنَا,وبك خَاصَمْنَا,اللهم إنَّا نعوذُ بِعِزَّتِكَ لا إلهَ إلا أنتَ أن تُضِلَّنا,أنْتَ الحيُّ الذي لا يموتُ,والجِنُّ والإِنْسُ يَمُوتُون).
16- (اللهم أصْلِحْ لنا ديننا الذي هو عِصْمَةُ أَمرنا,وأصْلِحْ لنا دنيانا التي فيها مَعَاشُنا,وأصلحْ لنا آخرتنا التي فيها مَعَادُنا,واجْعَل الحياةَ زيادةً لنا في كل خير,واجْعَل الموتَ راحةً لنا مِنْ كلِّ شر).
17- (اللهم إنا نَسأَلُكَ من الخيرِ كُلِهِ عاجِلِهِ وآجِلِهِ ما عَلِِمْنَا منه وما لم نَعْلَمْ,ونعوذُ بك من الشر كله عاجِلِهِ وآجِلِهِ ما عَلِمْنَا من وما لم نَعْلَمْ.
ونسألكَ الجَنَّة وما قَرَّبَ إليها مِنْ قولٍ أو عمل,ونعوذ بك من النارِ وما قَرَّب إليها مِنْ قولٍ أو عمل.ونسألك من خيرِ ما سألكَ عَبْدُكَ ونَبِيُّكَ,ونعوذُ بك من شر ما استعاذك منه عبدُكَ ونبيكُ. ونسألكَ أن تجعلَ كُلَّ قضاءٍ قَضَيْتَهُ لنا خيراً).
18- (اللهم إنا نسألكَ العَفْوَ والعافيةَ والمُعَافاةَ في الدنيا والآخرةِ.يا ذا الجَلالِ والإِكْرامِ.يا حيُّ يا قيوم).
19- (اللهم إنا نعوذُ بك من جَهْدِ البَلاءِ,ودَرَكِ الشَّقَاءِ,وسُوءِ القَضَاءِ,وشَمَاتَةِ الأعْدَاءِ).
20- (اللهم إنا نعوذُ بك من زَوَالِ نِعْمَتِكَ,وتَحُوُّلِ عافيتكَ,وفَجْأَةِ نِقْمَتِك,وجميع سَخَطِك).
21- (اللهم إنا نعوذُ بك من العَجْزِ والكسلِ والجُبْنِ والبُخْلِ والهَمِ وعذابِ القبر.اللهم آتِ نفوسَنَا تَقْواها,وزَكِّها أنت خيرُ مَنْ زَكِّاها,أنت وَليُّها ومَوْلاها. اللهم إنا نعوذُ بك من عِلْمٍ لا ينفع,ومن قلبٍ لا يخشع,ومن نفسٍ لا تشبع,ومن دعوةٍ لا يٌسْتَجَابُ لها).
22- (اللهم إِنِِّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ العفوَ فاعفُ عَنَّا).
23- (اللهم آتنا في الدنيا حَسَنَةً,وفي الآخرةِ حَسَنَةً وقِنَا عذابَ النار).
24- (اللهم إنا نعوذُ بِرِضَاكَ من سَخَطِكَ,وبمُعَافاتكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ,وبِكَ مِنْكَ,لا نُحصِي ثَنَاءً عليك,أنت كما أثْنَيْتَ على نَفْسِك).
25- (اللهم صَلِّ على النَّبِيِِّ الأُمَّيِّ وصحبه وَسَلَّمْ).
ئەم نزاو پاڕانەوانە هەمووی لە جێگای خۆی تەخریج كراوەو زۆربەی بە سەنەدی سەحیح هاتوون، ئەوەشی پێویستی بە قسەو ڕوونكردنەوە بێت قسەی لەسەر كراوە، بەڵام من لێرەدا لەبەر ئەوەی باسەكە زۆر درێژ نەبێتەوە تەخریجی فەرموودەكانم نەگواستووەتەوە، ئەگەر الله تعالی ئاسانی كرد و ئەم زنجیرە باسە وەكو نامیلكەیەك چاپ كرا، لەوێ ئاماژە بەسەرچاوەی هەموو فەرموودەو تەخریجەكانی ئەكەم إن شاء الله.
دوعاى شەرعی قنوت وزیادەكانی
#پوختەیەكی_بەسوود_دەربارەی_دوعای_قنوت: 4
دوعاى شەرعی قنوت وزیادەكانی
لێرەدا پێویستە ئەو دوعای كە بۆ قنوت شەرعییە و بەڵگەی لەسەر هاتووە ڕوون بكرێتەوە، بۆیە دەڵێین:
1- پێویستە لەسەر ئەو پێشنویژەی كە دوعای قنوت دەخوێنێت، وابەستە بێت بەو دوعا شەرعییەی كە لە سوننەتدا هاتووەو پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم حەسەنی كچەزای فێركرد الله لێی ڕازی بێت، بەوە دوعا بكات و شێوازی كۆ بەكاربهێنێت، واتە بۆ خۆی و بۆ مەئمومەكان دوعاكە گشتگیر بێت، ئەمەش شێوازە سەحیحەكەیەتی كە وارد بووە:
(اللهم اهدنا فيمن هديت,وعافنا فيمن عافيت,وتولنا فيمن توليت,وبارك لنا فيما أَعطيت,وقنا شَرَّ ما قضيت,فإِنَّك تقضي ولا يُقضى عليك,وإِنَّه لا يَذِلُّ من واليت,وَلاَ يَعِزُّ من عاديت,تباركت ربنا وتعاليت.لا منجا منك إِلاَّ إليك).
هەروەها لە رێگەی علي بن أبي طالب الله لێی ڕازی بێت جێگیر بووە كەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە كۆتایی ئەو دوعایەی لە وتردا دەیخوێند دەیفەرموو: (اللهم إِنَّا نعوذ برضاك من سخطك,وبعفوك من عقوبتك,وبك منك,لاَ نُحْصي ثَنَاءً عليك,أَنت كما أَثنيت على نفسك). ئینجا لە دوای ئەو دوعایانەش بە سەوڵەوات كۆتایی پێ دەهێنێت وەكو لە رێگەی أُبي ابن كعب,ومعاذ الأنصاري وارد بووە الله لە هەردوكیان رازی بێت. لە دوعاكەشدا پێویستە ئەو پێشنوێژە وریابێت لە وشەی ( ولا يَذِلُّ ) هەڵە نەكات و نەیكات بە (ولا یزل) كە ئەوە دوو واتای جیاواز دەبەخشن و لە ناو كوردی خۆماندا ئەو جۆرە هەڵە بوونی هەیە وهەندێ جار مەلاكان بەو شێوە هەڵەیە دەیخوێننەوە.
2- پێشنوێژ پێویستە دوعاكە بەڕێك و پێكی وخشوع بخوێنێت وخۆی لە ئاواز ودەنگ گۆڕین و هاور وتەكەلوف و ئەو حاڵەتانە بە دوور بگرێت.
ئەگەر ویستی هەندێ جار لەو دوعای كە وارد بووە زیاتر بخوێنێت پێویستە ڕەچاوی پێنج خاڵ بكات:
أ- ئەو زیادەی كە دەیخاتە سەر دوعای قنوت هەر هاوشێوەو نزیك بێت لەو دوعای كە لە قنوتدا هاتووە.
ب- ئەو دوعای كە بۆی زیاد دەكات لەوانە بێت كە لە قورئان وسوننەتدا هاتوون، نەك ئەو دوعایانەی كە سەنەدی سەحیحیان نەبێت، یان لە هەندێ كتێبدا هاتبێت كە بە بیدعە و بە تەحقیق نەكردن ناسراوە ، هەروەها وریا بێت دوعایەكی بێ بنەما نەبێت لەوانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە.
ج -هەروەها ئەو دوعایەش كە بۆی زیاد دەكات بكەوێتە نێوان ئەو دوعای كە لە لەڕێگەی حەسەن جێگیر بووە (اللهم اهدني...) و ئەو دوعای كە لەڕێگەی عەلی جێگیر بووە الله لێیان ڕازی بێت (اللهم إنا نعوذ برضاك...).
د- ئینجا ئەو دوعا زیادانەش درووست نییە بێتە عادەت و درووشمیك هەموو جارێك هەر بیڵێت.
ه- درووستیش نییە دوعاكە كە بۆی قنوت ی زیاد دەكات بە شێوەیەك درێژ بێت مەشەقەت بۆ مەئمومەكان درووست بكات.
و- لەوانەیە ڕوداوێكی دیاری كراو ڕوو بدات ئەوە بخوازێت كە پێشنوێژ دوعایەكی دیاریكراو بۆ قنوت زیاد بكات بۆ نموونە دوعایەك بیت بۆ گرانی و بارودۆخی ناهەموار و خراپ، بەو شێوەش ئیمام دەتوانێت هەم پاداشتی شوێنكەوتنی سوننەت و هەم پاداشتی ئەو دوعا زیادەیەش وەربگرێت.
بۆ نمونە ئەم دوعا لە كاتی گرانیدا لە ئەمیری بڕواداران عومەری كوڕی خەتتاب الله لێی ڕازی بیت جێگیر بووە كە كردوویەتی: (اللهم إِنَّا نستعينك ونستغفرك,ولا نكفرك,ونؤمن بك, ونخلع من يفجرك, اللهم إِيَّاك نعبد,ولك نصلي ونسجد,وإِليك نسعى ونَحْفِد, نرجو رحمتك ونخشى عذابك,إِنَّ عذابك الجِدَّ بالكفَّار مُلْحْق.
اللهم عَذَّب الكفرة الذين يصدون عن سبيلك,ويكذبون رسلك,ويقاتلون أَولياءك,ولا يؤمنون بوعدك,وخالف بين كلمتهم,وأَلق في قلوبهم الرعب,وأَلق عليهم رجزك وعذابك,إِلَهَ الحق.
اللهم اغفر للمؤمنين والمؤمنات,والمسلمين والمسلمات,وأَصلح ذات بينهم,وأَلِّف بين قلوبهم,واجعل في قلوبهم الإِيمان والحكمة,وثبتهم على ملة رسول الله صلى الله عليه وسلم وأَوزعهم أَن يوفوا بعهدك,الذي عاهدتهم عليه,وانصرهم على عدوك وعدوهم,إِلهَ الحق,واجعلنا منهم).
لە پۆستی داهاتوودا كە دوا بەشی ئەم زنجیرە دەبێت إن شاء الله كۆمەڵێك لەو نزا و پارانەوانەی كە لە قورئاندا هاتوون و لە سوونەتدا بە سەنەدی سەحیح هاتوون دەخەینە روو .
چەند پێوەرێك بۆ ڕاست و درووستی دوعای قنوت
#پوختەیەكی_بەسوود_دەربارەی_دوعای_قنوت: 3
چەند پێوەرێك بۆ ڕاست و درووستی دوعای قنوت
- مەسەلەیەكی تر سەبارەت بە دوعای قنوت كە شایانی وریاكردنەوەیە ئەویش ئەوەیە درووست نییە بۆ پێشنوێژ و ئەوانەی دوعای قنوت دەخوێنن، بە دوای دوعای نامۆدا بگەڕێن، یان زۆر گرنگی بەوە بدەن كۆتایی دوعاكانیان هۆنراوە ئاسا وشەكانی هاوشێوەی یەكتر بن.
لە سەحیحی بوخاریدا بەڕەحمەت بێت هاتووە لە فەرمووەی عكرمة كە ابن عباس الله لێیان ڕازی بێت پێی فەرمووە: (فانظر السجع في الدعاء, فاجتنبه,فإني عهدت رسول الله صلى الله عليه وسلم وأَصحابه,لا يفعلون إلا ذلك الاجتناب). واتە وریابە لە دوعاكانتدا سەجع بەكارمەهێنە چونكە من پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و هاوەڵانم نەدەبینی ئەو كارە بكەن.
- سەجع واتە كۆتایی دوعاكانی بەتایبەتی پیتی كۆتایی وشەكە وەكو یەك بن، بۆ نموونە: ( اللهم ارحمنا فوق الأرض, وارحمنا تحت الأرض, وارحمنا يوم العرض) مەبەست پیتی (ض) لە وشەكانی الارض و العرض دا. كە ئەم دوعایە بۆ نموونە دوعایەكی داهێنراوەو سەنەدێكی سەحیحی نییە. ئەگەریش بوترێت لە هەندێ لە فەرموودەكاندا دوعای لەو شێوە هاتووە كە كۆتاییەكانی هاوشێوەن، وەڵام دەدرێتەوە كە ئەوە خۆی وا ڕێككەوتووە نەك بەمەبەستەوە بەو شێوە ڕێكخرابێت.
- هەروەها پێویستە ئەو كەسەی دوعای قنوت دەخوێنیت خۆی لەو جۆرە دوعا هەڵبەستراوانە بپارێزێت كە زۆر مەسەلەكە شیدەكاتەوە و سۆزو عاتیفەی خەڵكی پێ دەجوڵێنێت و خۆی تێك بدات و دەست بكات بە گریان و هەنسك و هەناسە هەڵكێشان هاوار و دەنگ بەرز كردنەوە! دوعا وا نابێت ودرووست نیە بەو شێوە بكرێت.
- یان لە مەسەلەی پەناگرتن بە الله و باسی ناخۆشییەكانی ڕۆژی قیامەت و سزای ناو گۆڕو هەندێ باسی لەو شێوە دەچێت وشە ڕیز دەكات و دەربڕینی سەیرو سەمەرە دەدۆزێتەوە بۆ درووست كردنی ككاریگەری بە سەر خەڵكی.
- جگە لەوەش ئێمە نەهیمان لێ كراوە لە نزاوپاڕانەوەدا دەنگ بەرز بكەینەوە و لەو كاتەدا هاوارو قیژە بكەین ، چونكە پەروەردگار ئاگای لیمانە هەموو قسەكانمان دەبیسێت وپێویست بەهاوار كردن ناكات، لە هەموویشی خراپتر ئەوەیە مەترسی ڕیایی لێ چاوەڕوان دەكرێت، بۆیە هەموو ئەمانە جۆرێكە لە سنووربەزاندن لە دوعادا و بگرە لەوانەیە نوێژەكەش بەتاڵ بكاتەوە.
- هەروەها ئەو كەسەی كە دوعای قنوت دەخوێنێت پێویستە زۆر خۆی لە درێژكردنەوەی دوعا بپارێزێت وبەدوور بگرێت و نەبێتە هۆكاری ئازاردانی زۆرێك لەوانەیە درێژكردنەوەی دوعا و زۆر ڕاوەستان زیانیان پێ دەگەیەنێت وبێزاریان دەكات، بەو شێوەش لە جیاتی ئەوەی ئیمام خێری دەست بكەوێت لەوانەیە گوناهباریش ببێت.
- سەبارەت بە ئەندازەی درێژكردنەوەی دوعای قنوت، سێ ڕێوایەتی جیاواز لە ئیمام ئەحمەدەوە هاتووە:
1- بە ئەندازەی خوێندنەوەی سوڕەتی: (إذا السماء انشقت).
2- بە ئەندازەی دوعاكەی پێشەوا عومەر الله لێی ڕازی بێت كە دواتر باسی دەكەین.
3- هەرچەند كەپێ خۆش بێت.
بەڵام ئەگەر دوعا خوێنەكە پێشنوێژ بێت، زانایان یەكدەنگ بوونە لەسەر ئەوەی درووست نییە ئەوەندە دوعاكان درێژ بكاتەوە كە مەشەقەت لەسەر نوێژخوێنەكان درووست بكات، ئەوەیان بە هەموو حاڵێك هەر نادرووستە.
چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە معاذ بن جبل ی فەرموو الله لێی ڕازی بێت: (أفتانٌ أنت يا معاذ؟)واتە درێژ كردنەوەی نوێژەكەی كە بوو بوو بەمایەی بێزاری وئازاری هەندێك خەڵك بە فیتنە ناوبردووە، چجای بۆ ئەم حاڵەتەی كە لێرە باسی دەكەین.
- هەروەها پێویستە پێشنوێژ و ئەو كەسەی دوعای قنوت دەخوێنێت لە هەموو وشەیەكی نادرووست وبێ بەڵگە لە دوعادا خۆی بپارێزێت كە بنەمایەكی شەرعی نییە، یان جۆرێك لە تەعەدای تێدابێت لە شێوازی دوعاكەدا، یان جۆرێك لە مەرج دانانی لەسەر الله تێدا بێت و شتی لەو شێوە، دوعای وا هەیە بەشێوەیەك داواو پاڕانەوەكە ئاڕاستەی الله تعالی دەكرێت هاوشێوەی داواكاری نێوان بەندەكان لە نێوان خۆیاندا والعیاذ بالله واتە جۆرێك لە ڕێگەپێگرتن و ناچاركردنی تێدا وەدی دەكرێت كە ئەوەش دەبێتە جۆرێك لە بێ ئەدەبی لە دوعاكردندا ناگونجێت و شیاو نییە بەو شێوە لە الله تعالی بپارێینەوە !
بۆیە دوعاكردن بەوەی كە لە قورئان و لە سوننەتدا وارد بووە ڕێگای سەلامەتییە و پەنا بردن بۆ دوعای داهێنراو وهەڵبەستراو دەربڕین و وشەی نامۆ مەترسی گوناهباری و لادانی لەشەرع لێ دەكرێت.
هەروەها درووست نییە ئەو كەسەی كە دوعای قنوت دەخوێنێت وەكو پێشنوێژان دوعای تایبەت بخوینێت كە بۆ حاڵەتێكی تایبەت وتراوە و خەڵكی لەپشتییەوە بە ناچاری یان بەنەزانین ئامین بكەن،
- مەسەلەیەكی تر كە شایانی وریاكردنەوەیە لە دوعای قنوتدا وەكو شێخ بەكر ئەبو زەید دەلێت ئەوەیە ئیمام بۆی نییە ئەو خەڵكە ناچاری ڕاوەستانی دوورو درێژ بكات و لە پشتییەوە ئامین لەسەر دوعای بیدعی وداهێنراو بكەن كە لە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم وارد نەبووە، خۆی خەریكی دەنگ خۆشكردن و جوانكردنی دەربڕین و گریان بێت و بەشێكیش لەوانەی لە پشتییەوە ڕاوەستاون ئازار بچێژن وتوانای ڕاوەستانیان نەبێت و یان پێویستی تایبەتی خۆیان هەبێت و زیانیان لەو درێژكردنەوەی دوعایە بەربكەوێت.
- لەوانەیە هەندێ لەوانەی دوعا بەو شێوە درێژ دەكەنەوە ئەگەر بزانن چەند ئازار بەهەندێ لە نوێژخوێنان دەگەیەنن، بگەڕێنەوەو واز لەو حاڵەتە بهێنن كە پێچەوانەی سوننەتە، بەڵام لە كوردستانی خۆمان زۆر جار روویداوە بەو بێزاری و ئازارەی هەندێ لە نوێژخوێنانیان زانیوە و ڕەنگە خودی ئەو كەسانە قسەیان لەگەڵ كردبن، بەلام وەڵامی ئەوان ئەوەیە ئەی بۆ ئەتوانی لە شوێنی تر لەوە زیاتر بوەستیت و بۆ بە دیاری تەلەفزیون و شتی ترەوە زیاترت پێ دەچێت و بێزاریش نابێت! بۆ خوتبە درێژەكانیشیان هەمان بەهانە ئەهێننەوە، وەكو ئەوەی ئەنجامدانی شتێكی ناشەرعی لەلایەن ئەوانەوە ببێتە ببەهانە بۆ ئەنجامدانی بیدعەو ناشەرعی لەایەن ئەمانەوە!
- لەلایەكی تریشەوە واجبە لەسەر مەئموم واتە ئەوانەی لە پشتی ئیمامەوە نوێژ دەكەن گومانی باش بەو ئیمامە ببەن كە پێشنوێژییان بۆ دەكات (ئەگەر مەرجەكانی ئیمامەتی تێدا بێت لە عەقیدە پاكی و جوان خوێندنەوەی قورئان كە ئەوە دوو مەرجی سەرەكییە بۆ ڕاست ودرووستی پێشنوێژكردنی ئیمام) و ئارام بگرن و پەلە نەكەن لە نكۆڵی كردن لەسەر ئەو ئیمامەی دوعای قنوت درێژ دەكاتەوە تاكو لە خەڵكی شارەزا و ئەهلی عیلم دڵنیا دەبن كە ئەو پێشنوێژەیان دوعاكەی پێچەوانەی شەرع و سوننەتە، ئینجا كە نكۆڵیشیان كرد لەسەر ئیمامەكە بەبەڵگە و بە شێوازێكی نەرم و جوان قسەیان لەگەڵ بكەن بێ ئەوەی سنووری ڕێزو ئەدەب ببەزێنن یان بە شێوازو مامەلەی ناشاییستە لەگەڵی بجوڵێنەوە كە ئەوەش كارێكی نادروستە.
لە ڕاستیدا واجبە لەسەر ئەو كەسەی پێشنوێژی موسوڵمانان دەكات و دوعای قنوت دەخوێنێت ڕەچاوی سوننەت بكات و دوعاكانی یەكەم بە پێی كیتاب و سوننەت بن و قسەو دەربڕینی نامۆ وناشەرعی تێدا نەبێت، دووەمیش كورت و پوخت بێت بە شێوەیەك خەڵكی دوچاری عەزێت و بێزاری نەكات و كابرای پێشنوێژ نەچێت میزاج و حەزو قەناعەتی خۆی بكاتە پێوەر و بەبێ گوێدان نە بەسونەت و نە بە حاڵی ئەوانەی لە پشتی نوێژ دەكەن لەسەر ئەو بنەمایە دوعاكانی بخوێنێتەوە
چەند تێبینییەكی گرنگ سەبارەت بە دوعای قنوت
#پوختەیەكی_بەسوود_دەربارەی_دوعای_قنوت: 2
چەند تێبینییەكی گرنگ سەبارەت بە دوعای قنوت
شێخ بكر عبد الله أبو زید لەو كتێبەیدا وریایی دەدات لە كۆمەڵێك هەڵە و سەرپێچی شەرعی موسوڵمانان، بەڵكو پێشنوێژان ووتارخوێنان لە كاتی ئەنجامدانی ئەو دوعایە، كە بە كورتی لێرەدا دەیانخەینە ڕوو:
1- ئەوەی كە لە زمانی عەرەبیدا پێی دەوترێت (التلحين، والتطريب، والتغني، والتقعر، والتمطيط) واتە: دوعاكردن بە ئاواز ولاواندنەوە وبەدەم گریان وزۆر درێژ كردنەوەی وشەكانەوە دوعاكان بخوێنرێن، لە ڕووی شەرعییەوە ئەوە كارێكی زۆر نابەجێ و ناپەسەندە و لە بنچینەوە لەگەڵ نیشاندانی بەندایەتی وملكەچی وكروزانەوەدا یەكناگرێتەوە وپێچەوانەیەتی، بەڵكو لەوەش خراپتر ڕەنگە ببێتە مایەی روپامایی وبەخۆسەرسام بوون وپەیداكردنی هەوادار و موعجیب بە دەنگەكە كە ئەوەش بۆ خۆی فیتنەیەكە، ئەهلی عیلمیش لە كۆن و هاوچەرخەكاندا وریاییان لەو جۆرە حاڵەتە داوە و فەرموویانە پێویستە دوعای قنوت بەبێ ئاواز ودەنگ لەراندنەوەو خۆ تێكدان بكرێت، لە جیاتی ئاواز و دەنگ خۆش كردنەوە وەكو سرود وگۆرانی بە شێوەیەكی ئاسایی كە خشوع و ترسی پێوە دیار بێت بخوێنرێتەوە، نەك هەر مەبەستی ئەوە بێت كاریگەری بخاتە سەر خەلكی و بیانهێنیتە گریان.
2- درووست نییە دوعای بێ ئەسڵ وبێ بنەمای شەرعی بخوێنرێت لە ناو قنوت دا، ئەو دوعایانەی كە ئێستا بووەتە باوو هۆكارێكن بۆ سەرنج راكێشان و جومهور زیادكردن بۆ خوێنەری دوعاكە، وشەكانی وەكو هۆنراوەیە و كۆتاییەكانی بەیەك پیت تەواو دەبێت و تەنانەت رەنگە ئەو كەسەش كە دەیخوێنیتەوە زۆر ماندوو بووبێت تا لەبەری كردبێت، ئەو زۆر لەخۆ كردن و تەكلیف لە خۆكردنە بەڕاستی كارێكی ناشەرعییە.
3- دەبێت پێشنوێژ و ئەو كەسانەی كە دوعای قنوت لە نوێژدا دەخوێنن، خۆیان بە دوور بگرن لەو دوعاو پاڕاناوانەی كە لە فەرموودەی سەحیحدا نەهاتوون، بەڵكو لە فەرموودەگەلێكدا هاتوون كە كەسێكی درۆزن لە زنجیرەی سەنەدەكەیدا هەیە، یان كەسێكی تۆمەتبار بە ناڕاستی و فەرموودەیەك كە سەنەدی لاواز بێت، هەموو ئەوانە ناشێن بۆ ئەوەی دوعای قنوت یان لێ وەربگیردرێت، بۆ نموونە:
دوعای ( يا من لا تراه العيون، ولا تخالطه الظنون، ولا يصفه الواصفون، ولا تغيره الحوادث، ولا يخشى الدوائر، يعلم مثاقيل الجبال، ومكاييل البحار، وعدد قطر الأمطار، وعدد ورق الأشجار، وعدد ما أظلم عليه الليل وأشرق عليه النهار، ولا تواري منه سماء سماء، ولا أرض أرضاً، ولا بحر ما في قعره، ولا جبل ما في وعره، اجعل خير عمري آخره، وخير عملي خواتيمه، وخير أيامي يوم ألقاك فيه) ئەمە لە فەرموودەیەكدا هاتووە الطبراني لە (الاوسط) ڕێوایەتی كردووە وفەرموودەیەكی لاوازە وەكو فەرموودەناسان دەفەرموون وشێخ بكر عبدالله أبو زید دەڵێت كەسێكی نەناسراو لە زنجیرەی سەنەدەكەیدا هەیە كە شەیخی گێڕەرەوەكەیە و كەسێكی تریشی تێدایە (مدلس)ە.
هەروەها بۆ نموونە دوعای: (يا من أظهر الجميل وستر القبيح، يا من لم يؤاخذ بالجريرة ولم يهتك الستر، يا عظيم العفو، يا حسن التجاوز، يا واسع المغفرة، يا باسط اليدين بالرحمة، يا صاحب كل نجوى، و يا منتهى كل شكوى، يا كريم الصفح، يا عظيم المن، يا مبتدئا بالنعم قبل استحقاقها، يا سيدنا، يا ربنا، يا مولانا، يا غايه رغبتنا، أسألك يا الله، أن لا تشوه خلقي بالنار) ئەم دوعا لە فەرموودەیەكدا هاتووە كە الحاكم لە كتێبی ( المستدرك)دا ڕیوایەتی كردووە و وتوویەتی (حدیث صحیح) بەڵام لەبەر شلڕەوی الحاكم لە تەسحیح كردنی فەرموودەدا، پێشەوا الذهبي بەدواداچوونی بۆ فەرموودەكە كردووەو بە الحاكم ی وتووە «أتى بخبر لا يُحتمل، ثم ذكره» واتە فەرموودەیەكی هێناوە ئارامی لەسەر ناگیریت ئەگەر بەرپەرچ نەدرێتەوە! مەبەستی ئەم دوعایەیە! الحاكم وتوویەتی: صحيح الإسناد! الذهبي فەرموویەتی: قلت: كلا. واتە نەخێر صحیح نییە. الحاكم وتوویەتی: گێڕەرەوەكانی فەرموودەكە هەموویان خەڵكی مەدینە بوون، الذهبي فەرموویەتی نەخێر وا نییە! الحاكم وتوویەتی: جێگای متمانەن الذهبي فەرموویەتی نەخێر وا نییە وهەڵەیت. بۆیە فەرموودەكە جێگیر نییە و ڕەتكراوەتەوە ونابێت فەرموودەی لەو جۆرە بكرێتە بەڵگە بۆ دوعای قنوت.
لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ لە پێش نوێژو بانگخوازەكان دەچن ئەو هەموو دوعایەی كە لە قورئان و فەرموودە سەحیحەكاندا هاتووە پشتگوێی دەخەن و دەچن ئەو جۆرە دوعایانە بۆ نموونە وەكو ئەوەی لە ناو ئەم فەرموودەدا هاتووە دەخوێننەوە كە لە هەموو ڕوویەكەوە زەعیفە.
یان ئەم دوعا كە دوعایەكی بەناوبانگەو زۆربەی پێشنوێژان دەیخوێننەوە: «اللهم لا تدع لنا ذنباً إِلا غفرته، وَلاَ هماً إِلاَّ فَرَّجْتَه، ولا ديناً إِلاَّ قَضَيْتَه، ولا حاجة من حوائج الدُّنيا والآخرة إلا قضيتها برحمتك يا أَرحم الراحمين» كە مەعناكەی راستەو عەیبی نییە جگە لە بڕگەی (في مقامنا هذا )نەبێت كە لە درێژایی فەرموودەكەدا هاتووە درووست نییە و دەبێتە جۆرێك لە مەرج دانان لەسەر الله تعالی، بەڵام جگە لەوەش كێشەی گەوەتری ئەو جۆرە دوعایانە ئەوەیە بەردەوام بوون لەسەر ئەو جۆرە دوعایانە لە سەر حیسابی ئەو هەموو نزاو پارانەوانایە كە لە قورئاندا هاتوە هەروەها لەسەر حیسابی فەرامۆش كردنی ئەو هەموو دوعا سەحیحانەیە كە لەسوننەتدا هاتووە، ئەمە جگە لەوەی تكلف و خۆتێكدانێكی زۆری پێوە دیارە كە لە نزیكەی بیست بڕگەدا هەوڵ دراوە وەكو هۆنراوە كۆتاییەكانی هاوشێوەی یەكتر بێت!
یان ئەو فەرموودەی كە فُرَات لە علي الله لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی :قال لي علي (( ألا يقوم أحد فيصلي أَربع ركعات,فَهَدَيْتَ فَلَكَ الحَمْدُ ,عَظُمَ حِلْمُكَ فَعَفَوْتَ فَلَكَ الحَمْدُ ... إلى قوله: وَلاَ يَبْلُغُ مِدْحَتَكَ قَوْلُ قَائِلٍ )). ئەم دوعای كە لەم فەرموودەدا هاتوە أَبو يعلى بەسەنەدیكی ضعيف دەیگێڕێتەوەأ وچەندین عیللەی تێدایە یەكێك لەوانە أفُرَاتَ بن سلمان چاوی بە علي نەكەوتووە بۆیە بە (منقطع الإِسناد) وەسفیان كردووە. سەرەڕای ئەوەش دەبینین مەلاو پێشنوێژ و بانگخواز هەر خەریكی بایەخدانن بەو جۆرە پاڕانەوانەو ئەو هەموو دوعاو پاڕانەوانەی لە قورئان و سەحیحی سوننەتدا هاتوون فەرامۆشیان دەكەن!
دوعایەكی تریش كە ئەو جۆرە كەسانە هۆگرن پیوەی وخەڵكیش حەزی لێ دەكەن و ئەسڵی نییە باش نییە بكرێتە دوعای ناو قنوت ئەم دوعایەیە:(اللهم ارحمنا فوق الأرض,وارحمنا تحت الأرض,وارحمنا يوم العرض). ئەو بەهانەش بایەخی نییە كە دەڵێن لە هەندی فەرموودەدا دوعای لەو جۆرە هاتووە وەكو هۆنراوەیە، چونكە ئەوە بەمەبەست نەبووە و بەبێ زۆر لەخۆ كردن وا دەرچووە.
بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا كێشەی خەڵكی لای خۆمان و شوێنانی تریش ئەوەیە بەدوای دوعای سەیر و هۆنراوە ئاسا و بەدوای كەسانی دەنگ خۆش و ئەوانەی دوعایان زۆر لەبەرە دەگەڕێن ئەوەش عادەتیكی باش نییە، بەڵكو ئەوەی شەرعییە و چاكترە لە مەسەلەی دوعای قنوت بكرێت ئەوەیە ئەو دوعایانە بخوێنرێت كە لە قورئاندا هاتووەو زۆرن، هەروەها ئەو دوعایانەی كە لە سەحیحی سوننەتدا هاتوون و ئەوانەش زۆرن الحمدلله، نەك بەدوای دوعای نامۆ و هۆنراوە ئاسا ومەرج دانان لەسەر الله بگەرێن، هەموو خێرێك لەوەدایە لە بابەتەكانی عیبادەت شوێنكەوتوو بین و دوور بین لە داهێنان و بیدعە.
ئەم باسە ان شاء الله درێژەی دەبێت
پێشەكی
#پوختەیەكی_بەسوود_دەربارەی_دوعای_قنوت:1
پێشەكی
قنوت لە پێناسەی زانایان و شەرعناساندا پاڕانەوەیەكە لە جێگەیەكی تایبەتدا لە ڕاوەستانی ناو نوێژدا، كە بە بۆچوونی پەسەندی زانایان لە دوای هەستانەوەیە لە ڕكوع و هەروەها لە كاتی ناڕەحەتی و ڕووداوی ناخۆشدا كە بەسەر خەڵكیدا دێت سوننەت وایە لە دوای هەستانەوە لە ڕكوعی ڕكاتی كۆتایی ناو نوێژە فەرزەكاندا ئەنجام بدرێت.
بەڵام سەبارەت بە خوێندنی قنوت لە نوێژی بەیانیاندا و بەشێوەیەكی بەردەوام ئەوە كارێكی نادروستە و بەڵگەی لەسەر نییە، بەڵكو بیدعەیەكەو ئەنجامدەری بەو شێوە بەردەوامە بیكات نەك خێری ناگات بەڵكو - الله أعلم - گوناهباریش دەبێت، چونكە عیبادەت ودینداری بەبەڵگەی دروستی كیتاب و سوننەت دەكرێت و ئەوەش ئاماژەی پێكرا هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە!
پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەرگیز لە نویژی بەیانیاندا بەو شێوە قنوت ی نەخوێندووە، وەكولە ڕێگەی أبو مالك الأشجعي هاتووە كە خۆی تابیعییە و باوكی هاوەڵ بووە: (قال : قلت لأبي : يا أبت قد صليت خلف رسول الله صلى الله عليه وسلم وخلف أبي بكر وعمر وعثمان وعلي رضي الله عنهم أفكانوا يقنتون في الفجر ؟ فقال : (أي بنيّ مُحدَث) رواه الخمسة إلا أبا داود ( وصححه الألباني في الإرواء 435)واتە بەباوكی فەرمووە: ئەی باوكی خۆشەویستم! تۆ لە پشتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و ئەبو بەكر و عومەر و عوسمان الله لێیان ڕازی بێت نوێژت كردووە، ئایا ئەوان لە نوێژی بەیانیاندا دوعای قونوتیان دەخوێند؟ فەرمووی: نەخێر كوڕم ئەوە كارێكی داهێنراوە واتە بیدعەیە. ئەم فەرموودەش ڕیوایەت كراوە لەلایەن پێشەوایان أَبِي دَاوُدَ وَالنَّسَائِي وَالتِّرْمِذِي وَابْنِ مَاجَه وَأَحْمَدَ ولەهاوچەرخەكاندا شەیخی ئەلبانی بە سەحیحی زانیوە.
بەڵام لە ڕووی ئەمانەتەوە پێویستە ئەوە بوترێت كە ئەو مەسەلە هەندی خیلافی لەسەرە لە نێو زانایان و ئەوەی كە لێرە باس كرا بۆچوونی پەسەند و بەڵگەدارە چونكە هەرگیز جێگیر نەبووە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه وسلم بە شێوەیەكی بەردەوام لە نوێژی بەیانیدا قنوتی خویندبێت.
سەبارەت بەم دوعا پڕ بایەخەی كە پێی دەوترێت (دعاء القنوت) هەندێ تێبینی و زانیاری گرنگ هەیە پێویستە هەموو موسوڵمانێك بیزانێت و زۆر جار لە مزگەوتەكاندا و لەلایەن پێشەواو وتارخوێنانەوە سەرپێچی شەرعی لەو بارەوە دەكرێت و هەڵەی ئاشكرای تێدا دەكرێت، بۆیە بەكارێكی بەسوود و پێویستم زانی لە چەند پۆستی داهاتوودا -إن شاء الله - چەند تێبنیی و ئاگادار كردنەوەیەكی گرنگ لەو بارەوە بخەینە ڕوو، بە سوود وەرگرتن بە شێوەیەكی سەرەكی لە كتێبی زانایەكی گەورەی هاوچەرخ كە بە تەحقیق وبەدواداچوونی زانستی ورد ناسراوە، ئەویش شێخ بكر بن عبدالله أبو زید ە لە كتێبی: (دعاء القنوت) هەروەها لە كتێبی زانستی تر و لە وتەی ئەهلی عیلم لەم بارەوە سوودمەند دەبین ئەگەر پێویستی كرد بۆ ڕوونكردەوەی زیاتر وپاڵپشتی زانستی بۆ كتێبی ئاماژە پێكراو.
ئەم باسە بەردەوامی دەبێت ان شاء الله.
2024-03-26
2024-03-08
2023-11-22
2024-03-08
2024-03-26