العربیة
/پوختەیەکی بەسوود دەربارەی قنوت/
دوعاى شەرعی قنوت وزیادەكانی
: 362
2023-02-18
  #پوختەیەكی_بەسوود_دەربارەی_دوعای_قنوت: 4 دوعاى شەرعی قنوت وزیادەكانی لێرەدا پێویستە ئەو دوعای كە بۆ قنوت شەرعییە و بەڵگەی لەسەر هاتووە ڕوون بكرێتەوە، بۆیە دەڵێین: 1- پێویستە لەسەر ئەو پێشنویژەی كە دوعای قنوت دەخوێنێت، وابەستە بێت بەو دوعا شەرعییەی كە لە سوننەتدا هاتووەو پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم حەسەنی كچەزای فێركرد الله لێی ڕازی بێت، بەوە دوعا بكات و شێوازی كۆ بەكاربهێنێت، واتە بۆ خۆی و بۆ مەئمومەكان دوعاكە گشتگیر بێت، ئەمەش شێوازە سەحیحەكەیەتی كە وارد بووە: (اللهم اهدنا فيمن هديت,وعافنا فيمن عافيت,وتولنا فيمن توليت,وبارك لنا فيما أَعطيت,وقنا شَرَّ ما قضيت,فإِنَّك تقضي ولا يُقضى عليك,وإِنَّه لا يَذِلُّ من واليت,وَلاَ يَعِزُّ من عاديت,تباركت ربنا وتعاليت.لا منجا منك إِلاَّ إليك). هەروەها لە رێگەی علي بن أبي طالب الله لێی ڕازی بێت جێگیر بووە كەپێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە كۆتایی ئەو دوعایەی لە وتردا دەیخوێند دەیفەرموو: (اللهم إِنَّا نعوذ برضاك من سخطك,وبعفوك من عقوبتك,وبك منك,لاَ نُحْصي ثَنَاءً عليك,أَنت كما أَثنيت على نفسك). ئینجا لە دوای ئەو دوعایانەش بە سەوڵەوات كۆتایی پێ دەهێنێت وەكو لە رێگەی أُبي ابن كعب,ومعاذ الأنصاري وارد بووە الله لە هەردوكیان رازی بێت. لە دوعاكەشدا پێویستە ئەو پێشنوێژە وریابێت لە وشەی ( ولا يَذِلُّ ) هەڵە نەكات و نەیكات بە (ولا یزل) كە ئەوە دوو واتای جیاواز دەبەخشن و لە ناو كوردی خۆماندا ئەو جۆرە هەڵە بوونی هەیە وهەندێ جار مەلاكان بەو شێوە هەڵەیە دەیخوێننەوە. 2- پێشنوێژ پێویستە دوعاكە بەڕێك و پێكی وخشوع بخوێنێت وخۆی لە ئاواز ودەنگ گۆڕین و هاور وتەكەلوف و ئەو حاڵەتانە بە دوور بگرێت. ئەگەر ویستی هەندێ جار لەو دوعای كە وارد بووە زیاتر بخوێنێت پێویستە ڕەچاوی پێنج خاڵ بكات: أ- ئەو زیادەی كە دەیخاتە سەر دوعای قنوت هەر هاوشێوەو نزیك بێت لەو دوعای كە لە قنوتدا هاتووە. ب- ئەو دوعای كە بۆی زیاد دەكات لەوانە بێت كە لە قورئان وسوننەتدا هاتوون، نەك ئەو دوعایانەی كە سەنەدی سەحیحیان نەبێت، یان لە هەندێ كتێبدا هاتبێت كە بە بیدعە و بە تەحقیق نەكردن ناسراوە ، هەروەها وریا بێت دوعایەكی بێ بنەما نەبێت لەوانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە. ج -هەروەها ئەو دوعایەش كە بۆی زیاد دەكات بكەوێتە نێوان ئەو دوعای كە لە لەڕێگەی حەسەن جێگیر بووە (اللهم اهدني...) و ئەو دوعای كە لەڕێگەی عەلی جێگیر بووە الله لێیان ڕازی بێت (اللهم إنا نعوذ برضاك...). د- ئینجا ئەو دوعا زیادانەش درووست نییە بێتە عادەت و درووشمیك هەموو جارێك هەر بیڵێت. ه- درووستیش نییە دوعاكە كە بۆی قنوت ی زیاد دەكات بە شێوەیەك درێژ بێت مەشەقەت بۆ مەئمومەكان درووست بكات. و- لەوانەیە ڕوداوێكی دیاری كراو ڕوو بدات ئەوە بخوازێت كە پێشنوێژ دوعایەكی دیاریكراو بۆ قنوت زیاد بكات بۆ نموونە دوعایەك بیت بۆ گرانی و بارودۆخی ناهەموار و خراپ، بەو شێوەش ئیمام دەتوانێت هەم پاداشتی شوێنكەوتنی سوننەت و هەم پاداشتی ئەو دوعا زیادەیەش وەربگرێت. بۆ نمونە ئەم دوعا لە كاتی گرانیدا لە ئەمیری بڕواداران عومەری كوڕی خەتتاب الله لێی ڕازی بیت جێگیر بووە كە كردوویەتی: (اللهم إِنَّا نستعينك ونستغفرك,ولا نكفرك,ونؤمن بك, ونخلع من يفجرك, اللهم إِيَّاك نعبد,ولك نصلي ونسجد,وإِليك نسعى ونَحْفِد, نرجو رحمتك ونخشى عذابك,إِنَّ عذابك الجِدَّ بالكفَّار مُلْحْق. اللهم عَذَّب الكفرة الذين يصدون عن سبيلك,ويكذبون رسلك,ويقاتلون أَولياءك,ولا يؤمنون بوعدك,وخالف بين كلمتهم,وأَلق في قلوبهم الرعب,وأَلق عليهم رجزك وعذابك,إِلَهَ الحق. اللهم اغفر للمؤمنين والمؤمنات,والمسلمين والمسلمات,وأَصلح ذات بينهم,وأَلِّف بين قلوبهم,واجعل في قلوبهم الإِيمان والحكمة,وثبتهم على ملة رسول الله صلى الله عليه وسلم وأَوزعهم أَن يوفوا بعهدك,الذي عاهدتهم عليه,وانصرهم على عدوك وعدوهم,إِلهَ الحق,واجعلنا منهم). لە پۆستی داهاتوودا كە دوا بەشی ئەم زنجیرە دەبێت إن شاء الله كۆمەڵێك لەو نزا و پارانەوانەی كە لە قورئاندا هاتوون و لە سوونەتدا بە سەنەدی سەحیح هاتوون دەخەینە روو .