العربیة
/ بیروباوەڕ/
هەموو كتێبخانەیەك ئەم كتێبانەی تێدا بێت باشە
: 230
2024-01-28

ئاراستەی بابەتەكە لێرەدا ڕووی لە فێرخوازانی زانستی ئاست بەرز و كۆتایی نییە، چونكە ئەوان سەرچاوەكان دەناسن و كتێبی گرنگ وگرنگتریش لەیەكتر جیا دەكەنەوە وپلەبەندییەكانیان دەزانن، بەڵكو لێرەدا زیاتر مەبەست لە فێرخوازی سەرەتاییە و ئەوانەی دەیانەوێت كتێبخانە پێكبهێنن، ئاماژە بە دیارترین ئەو كتێبانە كردووە كە بە ئەزموونی خۆم و بە ئامۆژگاری زانایان بە چاكترینم زانیون، ڕەحمەتی الله لە هەموویان بێت.. 

لە بواری عەقیدەدا كتێبی گرنگ گەلێك زۆرن كە پێویستن بۆ فێرخوازی زانست بەڵام بە پێی ئاستی فێرخوازكان ئەو كتێبانە جیاوازییان هەیە، لێرەدا ئاماژە بە هەندێكیان دەكەم إن شاء الله كە بۆ كەسی سەرەتا و سەرووتر یش دەگونجێن: 

1- كتێبەكانی (الاصول الثلاثة)و (القواعد الأربع) و (كشف الشبهات) و (كتاب التوحيد) و (مسائل الجاهلیة) كە هەموو ئەمانە دانراوی شێخ محمد بن عبدالوهاب ن و بەشەرحەوە زۆر پێویستن بۆ هەموو موسوڵمانێك. 

2- زۆربەی كتێبەكانی شێخ الاسلام ابن تیمیة زەرورن بۆ هەموو فێرخوازێكی زانست، لێرەدا ئاماژە بە هەندێكیان دەكەم: 

- (الواسطیة، و الحمویة، و التدمریة ) ئەم سێ كتێبە لەناو كتێبەكانی ابن تیمیةدا كە تایبەتن بە عەقیدەوە زۆر پێویست و گرنگن.  

- كتێبی (اقتضاء الصراط المستقيم لمخالفة أصحاب الجحيم ). 

- (منهاج السنة النبوية) . 

- ( درء تعارض العقل والنقل و ( رفع الملام عن الأئمة والأعلام). 

- ( الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح) . 

- ( الصارم المسلول على شاتم الرسول). 

- (الفرقان بين أولياء الرحمن وأولياء الشيطان ) ..ئەمانە وەكو كتێبە زۆر دیارەكانی شێخ الاسلام، ئەگینا ئەتوانم بڵێم زۆربەی زۆری كتێبەكانی ابن تیمیة گرنگ و پێویستن بۆ هەموو موسوڵمانێك، بەڵام پێویستییەكە پەیوەستە بە ئاستەكانیان، چونكە هەندێ كتێبەكانی ابن تیمیة زۆر ورد و چڕن، پێویستیان بە پێشینێكی باشە لە زانست وزانیاری بۆ ئەو كەسەی بیانخوێنێتەوە. 

كتێبی (مجموع الفتاوی)یش كە عبد الرحمن بن قاسم كۆی كردووەتەوە بریتین لە كۆمەڵە باس و فەتواو كتێب و نامیلكەیەكی گرنگی ابن تیمیة، بە پێویستی ئەزانم لە هەموو كتێبخانەیەكدا هەبێت. 

3- كتێبەكانی ابن قیم الجوزیة بەهەمان شێوە زۆربەیان پێویستن بۆ فێرخوازی زانست ئاماژە بە هەندێ لە دیارترینیان دەكەین: 

- (زاد المعاد في هدى خير العباد) كتێبێكی زۆر پێویستە تایبەتە بە سیرە. 

- (إغاثة اللهفان في مصايد الشيطان). باس لە نەخۆشییەكانی دڵ و دەروووونی مرۆڤ دەكات لەگەڵ باسی پیلانەكانی شەیتاندا وكتێبێكی زۆر گرنگە. 

- ( إعلام الموقعين عن العالمين). باسی فقه و أصول و زۆر شتی تری تێدا دەكات و یەكێكە لە كتێبە گرنگ و بەناوبانگەكانی شێخ. 

- ( الصواعق المرسلة على الجهمية والمعطلة). 

- ( الجواب الكافي لمن سأل عن الدواء الشافي ). باسی چۆنیەتی ڕاسكردنەوەو پاكردنەوەی نەفسی موسوڵمان دەكات. 

- (جلاء الأفهام في فضل الصلاة والسلام على خير الأنام ). 

- ( الوابل الصيب من الكلام الطيب). باسی وێردەكان دەكات 

- ( حادي الأرواح إلى بلاد الأفراح). تایبەتە بە باسی بەهەشت.  

- ( النونیة) هۆنراوەیەكی درێژە تایبەتە بەباسەكانی بیروباوەڕەوە. 

4- كتێبی (الدرر السنية في الأجوبة النجدية) بە كتێبێكی زۆر گرنگی دەزانم باشترە لە كتێبخانەی هەموو موسوڵمانێكدا هەبێت بەتایبەتی بەرگەكانی سەرەتای گەلێك گرنگن، هەرچەندی پێ بدرێت زۆر نییە . 

5- كتێبی (الأربعین النوویة) و (ریاض الصالحین)ی نەوەوی. 

- كتێبەكانی: ( عمدة الأحكام) المقدسي و(بلوغ المرام) و(فتح الباري)ی ابن حجر ئەمانە بەلای كەمەوە بۆ كتێبخانەی فێرخوازی زانست پێویستن، 

- خۆ ئەگەر خاوەن كتێبخانە بتوانێت هەر شەش كتێبە گەورەكانی فەرمودەشی تێدا بێت (البخاري ومسلم والنسائي و أبو داود و الترمذي و ابن ماجة) ئەوە كارێكی زۆر باشی كردووە وخێرێكی گەورەی دەست خۆی خستووە. 

- هەروەها لە كتێبەكانی زانستی فەرموودەدا بەلای كەمەوە كتێبی:  

- المنظومة البيقونية. 

- (التبصرة والتذكرة) كە بە ( ألفية العراقي ) دەناسرێت. 

- ( الباعثُ الحثيث شرح اختصارِ علوم الحديث)ی أحمد شاكر. 

6- لە تەفسیری قورئانی پیرۆز و زانستەكانیدا ئەویش بەلای كەمەوە هەندێ كتێبی سەرەكی هەن نابێت كتێبخانەی فێرخواز بەدەر بن لێیان، لەوانە: 

- تەفسیری ابن كثیر. 

- التفسیر المیسر كە كۆمەڵێك زانا نووسیویانە. 

- تەفسیری (تيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان)ی عبدالرحمن السعدي. 

- ( أضواء البیان)ی الشنقیطي. 

- (مقدمة في أصول التفسیر) ی ابن تیمیة. 

- (الإتقان في علوم القرآن)ی السیوطي.  

- (مباحث في علوم القرآن)ی مناع القطان. 

7- لە بواری الفقه و أصول الفقه دا كتێبخانەی طالب العلم بەلای كەمەوە پێویستە هەندێ كتێب و سەرچاوە لە خۆی بگرێت وەكو:  

- (الوجيزُ في فقه السنة والكتاب العزيز )ی عبدِ العظيم بدوي. 

- (فقه السنة) لەگەڵ كتێبی (تمام المنة) ی الألباني. 

- (الملخص الفقهي) الفوزان. 

- مختصر الفقه الإسلامي)ی التویجري ئەمەیان كتێبێكی كورت و پوختە و بەڵگەكانی ڕاست و روونن. 

خۆ ئەگەر خاوەن كتێبخانە بتوانێت كتێبی (المغني والشرح الكبیر)ی ابن قدامة ی هەبێت ئەوە باشترە و سەرچاوەیەكی گرنگی دەستەبەر كردووە. 

لە زانستی الأصول یشدا بەلای كەمەوە سەرچاوەیەكی ئاسانی هەبێت وەكو: 

- (الأصول من علم الأصول)ی ابن عثیمین. 

- مذكرة في أصول الفقه)ی الشنقیطي. 

8- لە بواری مێژوودا لە هەموو كتێبخانەیەكدا ئەم چەند كتێبە هەبێت باشە: 

- كتێبی (البدایة و النهایة)ی ابن كثیر . 

- (سیر أعلام النبلاء)ی الذهبي. 

- (صور من حیاة الصحابة) و (صور من حیاة التابعین)ی عبدالرحمن الباشا كتێبی باش و ئاسان و بەسوودن لە ژیاننامەی هاوەڵان و تابیعییەكاندا. 

9- لە بواری زمانی عەرەبیدا دەبێت كتێبخانە هەندێ كتێب لەخۆ بگرێت، بۆ نمونە: 

- مەتن وشەرحێكی(الآجرومیة). 

- كتێبەكانی (النحو الواضح) و(البلاغة الواضحة)ی علی الجارم و هاوڕێكەی. 

- هۆنراوەی (ألفیة ابن مالك) وشەرحێكی. 

- (شذا العرف في فن الصرف)ی الحملاوي. 

- (المزهر في علوم اللغة)ی السیوطي. 

- (لسان العرب) كە ئەمە سەرچاوەی سەرچاوەكانە لە بواری خۆیدا. 

- (مختار الصحاح) فەرهەنگێكی پوخت و پێویستە. 

- (المنجد في اللغة و الأعلام) لە ڕووی كورتی و پۆختییەوە بابەتێكی بەسود دەخاتە بەردەستی خوێنەر. 

- لە علم العروض دا بە هەمان شێوە باشترە كتیبخانە سەرچاوەیەك تێدا بێت بۆ نموونە: 

- (میزان الذهب في صناعة شعر العرب)ی أحمد الهاشمي.. 

10- لە كتێبەكانی (أدب) یشدا هەندێ كتێب هەیە پێویستن، وەكو:  

- (الكامل)ی المبرد. 

- (الحیوان) و (البیان و التبیین)ی الجاحظ. 

- و (العقد الفرید)ی ابن عبد ربه. 

- (أدب الكاتب)ی ابن قتیبة. 

- (النظرات)ی المنفلوطي. 

- (وحي القلم)ی الرافعي.  

- هەندێ لە ڕۆمانەكانی نجیب الكیلاني، وەكو: (رحلة إلی الله) و(لیالي تركستان). 

- لە شیعریشدا بەلای كەمەوە لە دێرینەكاندا (دیوان المتنبي) بە شەرحی البرقوقي و دیواني (الشوقیات)ی أحمد شوقي. 

هەروەها لە ڕەخنەی ئەدەبیدا كتێبی (الانحرافات العقدیة في أدب الحداثة وفكرها)ی سعید الغامدي كتێبێكی زۆر گرنگە بۆ زانینی حەقیقەتی دژایەتی كردنی ئیسلام لە ڕێگەی ئەدەبەوە لەم سەردەمەدا. 

11- كتێبی (الآداب الشرعیة)ی ابن مفلح و( تذكرة السامع والمتكلم بآداب العالم والمتعلم)ی ابن جماعة لە بابی خۆیاندا گرنگن بۆ فێرخوازی زانست بیانخوێنێتەوە وسوودیان زۆرە بەتایبەتی كتێبەكەی ابن مفلح. 

12- لە بواری تەجوید و قیرائاتیشدا هەندێ كتێبی سەرەتایی پێویستن لەوانە: 

- (التجوید المصور) أیمن سوید. بۆ كەسانی سەرەتایی زۆر ڕوون و پوخت و زانستییە. 

- (هدایة الباري إلی تجوید كلام الباري)ی عبد الفتاح المرصفي. كتێبێكی زانستییە و یەكێكە لە چاكترین كتێبەكانی تەجوید. 

- (الوافي في شرح الشاطبیة) عبدالفتاح القاضي، كتێبێكی پوخت و بەسوودە لەشەرحی گرنگترین هۆنراوی قیرائات كە بە (الشااطبیة) دەناسرێت، 

- (الإجابات الواضحات لسؤالات القراءات)ى أحمد الحفيان كتێبێكی بەسوود و پێویست و ئاسانە بۆ زانینی هەندێ زانیاری دەربارەی علم القراءات. 

13- هەندێ كتێبی گشتی هاوچەرخ وكۆن بە پێویست ئەزانم لە كتێبخانەی موسوڵماندا هەبێت لەوانە بۆ نموونە: 

- الانحرافات العقدیة والعلمیة في القرنین الثالث عشر و الرابع عشر الهجریین)ی الزهراني. 

- (المسلمون والحضارة الغربیة)ی سفر الحوالي. 

- (ماذا خسر العالم بانحطاط المسلمین) الندوي. 

- (الموسوعة المیسرة في الأدیان والفرق). 

- (الفهرست)ی ابن الندیم. 

- (المقدمة)ی ابن خلدون. 

- (لعبة الأمم)ی مایلز كوبلاند. 

- (حاضر العالم الاسلامي) لوثروب ستوارد. 

- (ذكریات علي الطنطاوي). 

- (لمحات في الثقافة الاسلامیة) عمر الخطیب. 

- (معالم في الطریق)ی سید قطب. 

- (واقعنا المعاصر)ی محمد قطب. 

- (الحصاد المر للإخوان المسلمین في ستین عاما) ایمن الظواهري. 

- (الفكر الغربي ) دراسة نقدیة و زۆرێك لە كتێبەكانی أنور الجندي لە بواری هۆشیاركردنەوەی فیكریدا چاك و بەسوودن. 

- (الخطوط العریضة)ی محب الدین الخطیب. 

- (تحكیم القوانین)ی محمد بن إبراهیم. 

- (دروس في تاریخ الفلسفة)ی یوسف كرم. 

-(كلیلة ودمنة)ی عبدالله بن المقفع. 

-(التحدث بنعمة الله)ی السیوطي. 

- (مجموعة رسائل التوجیهات الاصلاحیة) محمد جمیل زینو. 

دوو تێبینی: 

- لێرەدا كتێبی كوردیم باس نەكرووە لەبەر ئەوەی زیاتر باسی كتێبە سەرەكی و بنچینەییەكانم كردووە ئەوانەش لە زمانی عەربیدا بوونیان هەیە، هۆكارێكی تریش ئەوەیە وەكو پێویست شارەزایییم لە كتێب و وەرگیڕان و بڵاوكراوە كوردییەكاندا نییە و موسوڵمانیش دەبێت لەسەر پرسێك قسەی كرد بە عیلمەوە قسە بكات.. 

- بەدڵنیایی كتێبی گرنگم زۆر لەبیر چووە ولێم تێپەڕ بووە، یان بە مەبەستی كورتكردنەوەی پۆستەكە باسم نەكردوون، لەبەر ئەوەی لەم پۆستەدا مەبەستم تەنها هێنانەوەی نموونەی ئەو كتێبانە بووە كە گرگن لە كتێبخانەی فێرخوازی زانستد بوونی هەبێت نەك خستنەڕووی هەموویان. 

إحسان برهان الدین 

10 جمادى الأول 1445 

2023-11-24