العربیة
/قورئان/
زۆر خوێندنەوەی قورئان بە تەنها گرنگ نییە، تێگەیشتنی گرنگترە!
: 2451
2023-04-26

  زۆر خوێندنەوەی قورئان بە تەنها گرنگ نییە، تێگەیشتنی گرنگترە! (قل هو الله أحد) سەرەڕای ئەوەی كە پیتەكانی زۆر كەمن، لەگەڵ ئەوەشدا ، ئەو سوڕەتە كورتە، هاوتایە بە سێ یەكی هەموو قورئان، چونكە ناوەڕۆك و باسەكەی پەیوەندی بە تەوحیدەوە هەیە، بەوەش دەزانرێت كە باس و ئایەتەكانی تەوحید، لە هەموو باس وبابەتێكی تر گرنگترن لە ئیسلامدا....الفتاوى ١٩٠/١٧). موسوڵمان لەم سەردەمەدا زۆرترین سوڕەتی قورئان كە بیخوێنێت سوڕەتی (الإخلاص)، بەڵام لەبەر ئەوەی خویندنەكە تێگەیشتن و تێڕامانی نوقسانە، بۆیە كێشەی یەكەمی موسوڵمانان لەم سەردەمەدا لەبواری تەوحیددایە، قورئان سەرچاوەی ئیمان وهیدایەت و تەوحیدە، بەڵام خوێندنەوەی بێ تێگەیشتن و بازدان بەسەر ئایەتەكاندا بەبێ تێرامان و پەی بردن بە واتا و وانەكانی، كێشە و گرفتی هەرە گەورەی سوود وەرنەگرتنە لە قورئان: (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ) محمد:24.