12- له كۆتاییی نووسینه‌كه‌مدا به ڕاشكاوی وتوومه تاكو ئێسته‌ش له‌سه‌ر ئاستی زانایان و له‌سه‌ر ئاستی خه‌ڵكی به گشتی ئه‌و قه‌ناعه‌ته باوه كه ئه‌مریكا ڕاست ده‌كات و چوونه‌ته سه‌رمانگ و سیناریۆ نه‌بووه و هه‌ر به‌ڕاسته‌وه ئه‌پۆللۆ 11 له‌سه‌ر مانگ نیشتووه‌ته‌وه، كه‌واته من كه‌سم چه‌واسه نه‌كردووه و ته‌نها یه‌ك لایه‌نی دیمه‌نه‌كه باس بكه‌م: ( فمن أبصر فلنفسه ومن عمي فعلیها).
13- تێبینیم كردووه ئه‌گه‌رچی زۆرێك له كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و سرۆشتهیان هه‌یه تا سه‌ر ئێسقان به ڕۆژئاوا سه‌رسامن، له كاتێكدا ئه‌وان حیسابێكی وایشمان بۆ ناكه‌ن، به‌ڵام به تایبه‌تی هه‌ندێك له ئیسلامییه‌كان یان به دیاری كراوی له كۆنه ئیسلامییه‌كان ئه‌وانه‌ی كه له ڕابوردووی خۆیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و مه‌به‌ستیانه خۆیانی لێ خاوێن بكه‌نه‌وه و پێیان بوترێت پێشكه‌وتنخواز وله‌و نازناوه نه‌خوازراوه‌ی جاران ڕزگاریان بێت، یان خۆیان به ڕۆشنبیر و نوێخوازو ڕیفۆرمخواز و ئه‌و شتانه ئه‌زان، ته‌واو مه‌سه‌له‌كان له‌لایان شل بووه‌ته‌وه و
و ده‌ستیان له خۆیان شۆردووه‌ته‌وه و كورد وه‌ته‌نی له لاساییكردنه‌وه و متمانه‌ی بێ به‌ڵگه‌دا بێ تامیان كردووه! هه‌موو پێشكه‌وتنێك به‌وه ده‌به‌ستنه‌وه ببیته پاشكۆیه‌كی مێشك شۆراو وداخراو بۆ ڕۆژئاوا و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن پێناسه‌ی پێشكه‌وتن بریتی بێت له‌وه‌ی شه‌رم له‌به‌ها ئیسلامییه‌كانی خۆت بكه‌یت و ببیته پینه‌چییه‌ك بۆدینهكهت و پشت به ته‌ئویلكردن ببه‌ستیت و وه‌كو ئه‌وه‌ی ئیسلام كۆمه‌لێك عه‌یب و عار بێت و ئه‌وان ئه‌ركی پینه‌كردنیان له ئه‌ستۆی خۆیان گرتبێت!
إحسان برهان ا‌لدین
2019-1-14 سلێمانی