العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٤٣- أحمد القبنجی
: 390
2018-04-07
ناوی (أحمد حسن علي القبانجي)ه‌ ،نووسه‌رێكی عێراقیه‌ ، له‌ دایكبووی نه‌جه‌فه‌ له‌ ساڵی 19588ز ، هه‌ر له‌وێ هه‌ندێ زاسته‌كانی شیعه‌ی له‌ حه‌وزه‌ خوێندووه‌و دواتر له‌ شاری قوم له‌ ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی تر درێژه‌ی داوه‌ته‌ خویندن له‌ حه‌وزه‌ ، ئه‌گه‌رچی خۆی وا ده‌رده‌خات كه‌ شیعه‌یه‌ و جوبه‌و عه‌مامه‌ی ره‌ش ده‌پۆشێت وخۆی به‌ قوتابی (محمد باقر الصدر) ده‌ناسێنێت و له‌ أیاد جمال الدین ه وه‌ نزیكه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانی شیعه‌ش له‌ میانه‌ی هێرش كردنی به‌سه‌ر تێكڕای بیروباوه‌ڕو شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وانیش حاشایان لێكردووه‌و له‌ لایه‌ن یاسر الحبیب! و چه‌ند ئاخونێكی تریانه‌وه‌ به‌ درێژی به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه‌ . ئه‌حمه‌د ئه‌لقوبه‌نچی له‌ روانكه ى وانه‌و وتاره‌كانیدا هه‌روه‌ها چاوپێكه‌وتنه‌ زۆره‌كانی له‌ یوتیوب و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ مولحیدێكی لیبرالی سه‌رسه‌خته‌ به‌ڵام له‌به‌ر هۆكارێك سووره‌ له‌سه‌ر پۆشینی جلی شیعه‌كان ، هۆكاری توڕه‌ بوونی شیعه‌ش له‌ ئه‌و زیاتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ وردی بیرۆكه‌ی مه‌هدی و زۆرێك له‌ بیروباوه‌ڕه‌كانی تری شیعه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ ، به‌كورتی‌ ئه‌و ناوبراوه‌ : هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئیسلامه‌وه‌ نییه‌ و ، یه‌ك به‌ دوای یه‌كی بیروباوه‌ڕه‌كانی ئیسلامی به‌ ڤیدیۆو چاوپێكه‌وتنی ڕاشكاو له‌ كه‌ناڵه‌كاندا ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و گاڵته‌شیان پێ ده‌كات: بۆ نموونه‌ ده‌ڵێت قورئان له‌ ڕووی وشه‌و و واتاوه‌ دروستكراوی پێغه‌مبه‌ره‌ صلی الله علیه وسلم ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی و ئه‌خلاقی و عه‌قلی تێدایه‌ ، باوه‌ڕیشی وایه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر بوونی خوا نییه‌ و له‌و باره‌شه‌وه‌ كتێبێكی تایبه‌تی داناوه‌ ، له‌ چه‌ندین چاوپێكه‌وتن و گرته‌ی ڤیدیۆییدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ قه‌ده‌ر درۆیه‌ وزیندووبوونه‌وه‌ی پاش مردن ئه‌فسانه‌یه‌ و باوه‌ڕی به‌ هیچ لایه‌نێكی ئیسلام نییه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌ كه‌ناڵه‌كان و سایته‌كانی ئێنته‌رنێت سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ بیرمه‌ندێكی ئیسلامی نوێخواز ناوی ببه‌ن كه‌ حوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆ قورئان و شه‌ریعه‌تی ئیسلام . چالاكی ئه‌م ناوبراوه‌ ته‌نها دووباره‌ كردنه‌وه‌ی گومانی مولحید و ڕۆژهه‌ڵاتناس و قورئانیه‌كانه‌ ، ئیعلامیش ڕۆڵی ناساندن و چه‌واشه‌كاری ده‌كه‌وێته‌سه‌رله‌م باره‌وه‌و وبه‌باشترین شێوه‌ پێی هه‌ڵساوه‌ ، شایانی باسه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كانی خۆیشمانه‌وه‌ میوانداری كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاكی كورد بێ به‌ش نه‌بێت له‌ بیرو باوه‌ڕه‌ لیبرالی نوێخوازه‌كانی ئه‌م ناوبراوه‌.