العربیة
/ بیروباوەڕ/
قه‌یرانی مه‌نهه‌ج له‌ كوردستاندا
: 374
2018-04-30

گه‌یشتوومه‌ته‌ قه‌ناعه‌تێك : ئه‌و نه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی چاكسازی لێ ده‌كرێت له‌ كوردستاندا نه‌وه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع تاكو ئێستا وه‌كو قه‌واره‌ وپێگه‌یشتنی فیكری و مه‌نهه‌جی بوونی نییه‌ ، زۆرێك له‌ مانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆهه‌ن له‌ گۆڕه‌پاندا ناڵێم هه‌موویان خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانن وله‌ ڕاستیدا وه‌كو خاوه‌نی پێداویستی تایبه‌تن له‌ ڕووی توانای ئیشكردن و خزمه‌تی دینه‌كه‌یان ، له‌ كاتێكدا ده‌بوو پاڵه‌وانی ڕۆژی ته‌نگانه‌ بوونایه‌ بۆ چاكسازی ، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ ناو به‌ ناو به‌رز ده‌بنه‌وه‌ بۆ چاكسازی به‌ پێی بنه‌ما ڕاسته‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان نابێت ، چونكه‌ نه‌ك ته‌نها پشتگیری ناكرین به‌ڵكو له‌ نێو بازنه‌ ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ - پێش بازنه‌كانی تر - دژایه‌تی ده‌كرێن و ناوو ناتۆره‌ی خراپیان لێ ده‌نرێت و هه‌ر زوو سنوور بۆ ئیشه‌كانیان داده‌نرێت له‌ ڕێگه‌ی تۆمه‌تباركردن و ناشیرینكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ له‌ كه‌سایه‌تییان، له‌ ڕاستیدا ئه‌و جۆره‌ بانگه‌وازه‌ كه‌ واجبه‌ بكرێت ئێستا نامۆ بووه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ زیانی بۆ ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ئه‌وان هه‌یه‌ بۆ ئیسلام ، ئینجا ئه‌ندازه‌ی ئه‌و درزو كه‌لێنانه‌ی كه‌ له‌ نێو گۆڕه‌پانی ئیسلامیدا له‌ كوردستان درووست بووه‌ له‌ ئه‌نجامی تێكچوون و شێواندنی چه‌مكه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆداڕێژراو له‌ لایه‌ن نه‌یاران و به‌ ناودڵسۆزانه‌وه‌ ، له‌سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه‌ چه‌مكه‌كانی بیروباوه‌ڕ و بنه‌ما گشتیه‌كانی ئیسلام ، گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستیك له‌ نێوان بێ ئومیدی و چاوه‌ڕوانكردنی درووستبوونی نه‌وه‌یه‌ك له‌ داهاتووی دووردا مه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری بكات ، به‌ داخه‌وه‌ ده‌یڵێم حاڵه‌تی ئیسلامی له‌ ده‌ ساڵی ڕابوردودا له‌ كوردستان ڕووبه‌ڕووی لێشاوێكی ته‌غریب و ناشیرینكردن و تیكدانی چه‌مكه‌ مه‌نهه‌جییه‌كان بووه‌ته‌وه‌ زۆر له‌ شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌و هێرشی سه‌ربازی خراپتره‌ ، جێگای داخیشه‌ له‌و په‌لاماره‌دا كه‌سایه‌تی به‌ ڕواڵه‌ت ئیسلامی و حیزب و ڕێكخراوی به‌ناو ئیسلامی له‌ ئاستێكدا وبه‌شیوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان - ناڵیم به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی - ڕۆڵیان بووه‌و كاریان له‌ گه‌ڵ كاری نه‌یاراندا هاوته‌ریب بووه‌ به‌ ئێستاشه‌وه‌ ، خوای گه‌وره‌ خۆی خاوه‌نی دینه‌كه‌یه‌تی و بێگومان پاراستنی ئه‌و دینه‌ به‌ شوێنكه‌وتوانی ناسپێرێت به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ شاییسته‌ی ئه‌وه‌ نه‌بین سه‌روه‌ری به‌رگریكردنمان به‌ر كه‌وێت له‌ دینه‌كه‌ی له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵكانێك به‌سه‌ده‌یه‌ك دوای ئێمه‌ بێن و جارێكی تر ڕووی جوانی ئیسلام ده‌ربخه‌ن وهه‌رگیز ڕازی نه‌بن ئیسلام بكه‌نه‌ په‌یژه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌كانی خۆیان وببنه‌ خزمه‌تكاری دینه‌كه‌یان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی دینه‌كه‌یان بكه‌نه‌ خومه‌تكاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان وئیمه‌ی داڕوخاوو لاوازیش ته‌نها به‌شمان شه‌رمه‌زاری ده‌بێت له‌ لای خوای گه‌وره‌: (وإن تتولوا یستبدل قوما غیركم ثم لا تكونوا امثالهم). إحسان برهان الدین 2016-9-10 سلێمانی