ئه‌گه‌ر چی مردن كات و ساتی دیار كراوی نییه‌و نه‌بووه و، هه‌میشه به بێ ئیجازه خۆی ده‌كا به ژووردا ، به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره‌دا هۆكاری مردن له جاران زۆرتر بووه‌ته‌وه‌و نازانی له چی چركه‌یه‌كدا په‌لامارت ده‌دات ، ته‌قینه‌وه، سه‌كته ،ڕه‌شه‌كوژ ، جه‌ڵته ، ڕووداوی هاتووچۆ ، به هه‌ڵمبوون...بۆیه مادام سوننه‌تیشه چاكتر و خێرتره موسوڵمانان وه‌سیه‌ته‌كانیان نووسیبێت و له جێگه‌یه‌كی مالدا دایاننا بێت ، هه‌ر كاتێكیش پیویستی به تازه‌كردنه‌وه‌و ئه‌پده‌یت كرد ده‌توانن ئه‌پده‌یتی بكه‌ن ، هه‌م خێری سونهتهكهیان ده‌ست ده‌كه‌وێت و هه‌م ڕێگه له زۆر كێشه ده‌گرن دوای مردنیان سه‌باره‌ت به میراتی و قه‌رزاری و په‌یوه‌ندی نێوان واریسهكان ، هه‌روه‌ها ئه‌ستۆ پاككردنێكه لای خوا نه‌وه‌ك منال و كه‌س و كاره‌كه‌ت پاش خۆت هه‌ڵسن به ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێك كه په‌روه‌ردگار زویر بكات ، له‌م باره‌وه پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم له فه‌رمووده‌یه‌كدا كه بوخاری و موسلیم ده‌یگێڕنه‌وه فه‌رموویه‌تی:((ما حق امرئ مسلم له شي‌ء يريد أن يوصي فيه يبيت ليلتين إلا ووصيته مكتوبة عنده)) رواه البخاري و مسلم.واته: مافی خۆیه‌تی(واته: وا بكات باشتره) هه‌ر موسوڵمانێك شتێكی هه‌بێت بیه‌وێت وسێت ده‌رباره‌ی بكات وه‌سێته‌كه‌ی له لای خۆی نووسیبێت. شایانی باسه ئه‌م سوننه‌ته موسته‌حه‌ببه و واجب نییه..والله أعلم. إحسان برهان ا‌لدین 2015-9-28 سلێمانی