العربیة
/وەڵامی پرسیارەکانتان/
ئایا ئەوە ڕاستە كە دەوترێت پێغەمبەرمان صلی الله علیه و سلم لە مانگی (محرم) دا کۆچی نەکردووە بۆ مەدینە، بەڵکو كۆچكردنی لە مانکی (ربیع الاول) دا بووە؟
: 500
2022-08-02
#وەڵامی_پرسیارەكانتان : 62 السلام علیکم: ئایا ئەوە ڕاستە كە دەوترێت پێغەمبەرمان صلی الله علیه و سلم لە مانگی (محرم) دا کۆچی نەکردووە بۆ مەدینە، بەڵکو كۆچكردنی لە مانکی (ربیع الاول) دا بووە؟ وەڵام: وعلیكم السلام ورحمة الله، بەلێ ڕاستە كە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە مانگی (محرم) دا كۆچی نەكردووە و مەسەلەكە بە كەمێك شیكراوەیی بەم شێوەی خوارەوەیە: مێژوونووسان و شارەزایانی فەرموودە دەفەرموودن دوو قەول و بۆچوونی بەناوبانگ لەسەر كۆچی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەیە: یەكەم: ئەوەیە كە وتەی زۆربەی زانایان و فەرموودەناسانی لەسەرە كە هیجرەتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەسەرەتای مانگی (ربیع الأول) دا بووە. ابن القیم بە ڕەحمەت بێت لە كتێبی (زاد المعاد) 1/ 64 دا فەرموویەتی: (ثم أخذا على طريق الساحل، فلما انتهوا إلى المدينة، وذلك يوم الاثنين لاثنتي عشرة ليلة خلت من ربيع الأول) واتە هیجرەت لە مانگی ڕەبیعی یەكەمدا بووە. دووەم: بۆچوونی دووەم ئەوەیە كە كۆچی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە سەرەتای مانگی (صفر)دا بووە. بەڵام وەكو وتم و لە ڕۆشنایی قسەی زانایاندا ئەوە دەردەكەوێت كە قەولی یەكەم ڕاستترە و بەڵگەی زیاتر لەسەرە و تەنانەت ابن حجر العسقلاني دەڵێت: هیچ گومانێك نییە لەسەر ئەوەی كە هیجرەت لە مانگی ڕەبیعولئەووەلدا بووە. بەڵام وەكو ابن حجر لە فتح الباري (7 /330) دەڵێت: (وإنما أخروه من الربيع الأول إلى المحرم؛ لأن ابتداء العزم على الهجرة كان في المحرم؛ إذ البيعة كانت في أثناء ذي الحجة، وهي مقدمة الهجرة، فكان أولُ هلال استُهل به بعد البيعة والعزم على الهجرة هلالَ المحرم، فناسب أن يُجعل مبتدأ) واتە هۆكاری ئەوەی هیجرەت لە مانگی (ربیع الأول) دا بووە و وا مەشهورە كە لە (محرم) دا بووبێت، هۆكاری ئەوەیە كە سەرەتای نیاز و بڕیاری كۆچكردن لەو مانگەدا دەستی پیكردووە نەك ئەنجامدانەكەی، چونكە بەیعەتەكە لە مانگی پێشتردا بوو لە (ذي الحجة) و موحەڕەمیش بەدوایدا دێت كە یەكەم مانگی ساڵی هیجرییە، بۆیە گونجاو وا بوو كە محرم ببێتە سەرەتای ساڵی كۆچی، ئەگینا خودی كۆچەكە و جێبەجێكردنی لە دوای ئەوە بووە لە مانگە (ربیع الأول) دا. عەرەب لە پێش هاتنی ئیسلامدا تەقویم و ڕۆژمێرێكی ساڵانەیان نەبووە بۆی بگەڕێنەوە، بەڵكو مێژوو پەیوەندی بە ڕووداوە گەورەكانەوە هەبووە، بۆ نموونە ساڵی فیل كە سوپاكەی ئەبرەهە هێرشی كردە سەر كەعبە و جەنگ و ڕووداوە گەورەكانی تر وەكو جەنگی بەسوس وهاوپەیمانی (الفضول). لەسەردەمی سەرەتای ئیسلامیشدا ئەو حالەتە هەر بەردەوام بوو، بۆ نمونە دەوترا حەسەنی كوری عەلی سالێك دوای جەنگی بەدر لە دایكبووە و حوسەینیش دوو ساڵ دوای ئەو جەنگە لە دایك بووە، تاكو لە سەردەمی عومەردا الله لە هەمویان ڕازی بێت بە كۆی دەنگی هاوەڵان بڕیار درا بە ڕۆژمێری هیجری كار بكرێت و مانگی (محرم) بكرێتە سەرەتای ساڵی كۆچی. شایانی باسە مێژوونووس و زانای گەورە (شمس الدین الذهبي) سەرەتای كتێبە گەورەكەی لە مێژوودا (تاریخ الاسلام) لە مانگی (ربیع الأول) ەوە دەست پێكردووە لەو ڕوانگەی كە كۆچی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەو مانگەدا بووە. والله أعلم. إحسان برهان الدین 2 محرّم 1444 2022-7-31