العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
(إن الله لا ينظر إلى الصفِّ الأعوج) واته‌: خواى گه‌وره‌ له‌ نوێژه‌كانتان ته‌ماشاى سه‌فى لار ناكات.:31
: 743
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:31 (إن الله لا ينظر إلى الصفِّ الأعوج) واته‌: خواى گه‌وره‌ له‌ نوێژه‌كانتان ته‌ماشاى سه‌فى لار ناكات. ابن باز فه‌رموويه‌تى: لا أصل له. ابن عثيمين له‌ "الشرح الممتع": فه‌رموويه‌تى:هو حديث مشهور بين الناس، وليس له أصل، واته‌: له‌ ناوخه‌ڵكيدا فه‌رمووده‌يه‌كى مه‌شهورو به‌ ناوبانگه‌ به‌ڵام ئه‌سڵى نييه‌. مشهور حسن له‌ كتێبى: "القول المبين في أخطاء المصلين"فه‌رموويه‌تى: لا أصل له. شێخ ئه‌لبانى ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى: "هذا حديث أعوج غير مستقيم أي لا أصل له" واته‌: ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ خۆى لاره‌و ڕاست نييه‌، چونكه‌ بنه‌مايه‌كى ڕاستى نييه‌. به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ر دا چه‌ندين ڕيوايه‌تى ڕاست و درووست له‌و باره‌وه‌ هاتوون، بۆ نموونه‌: - ( سَوُّوا صُفُوفَكُمْ , فَإِنَّ تَسْوِيَةَ الصَّفِّ مِنْ تَمَامِ الصَّلاةِ ) البخاري ( 690 ) ومسلم ( 433). - ( سَوُّوا صُفُوفَكُمْ , فَإِنَّ تَسْوِيَةَ الصُّفُوفِ مِنْ إِقَامَةِ الصَّلاةِ ) .البخاري ( 723 )