/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:32 (نزول عیسی) دابه‌زینی عیسا سه‌لامی خوای لێبێت
: 381
2018-04-09
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:32
(نزول عیسی) دابه‌زینی عیسا سه‌لامی خوای لێبێت
دابه‌زینی عیسا سه‌لامی خوای لێ‌بیت جێگیر بووه له قورئان و له سوننه‌ت و له یه‌كده‌نگی موسوڵماناندا، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (وَإِن مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ) ئه‌وه‌ش له كاتی دابه‌زینیدا ڕووده‌دات.
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:( والله لینزلن عیسی بن مریم حكما عدلا) صحیح الجامع الصغیر (7875).
زانایانیش یه‌كڕان و (إجماع) یان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی عیسا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق له لای مه‌ناره سپییه‌كه داده‌به‌زێت و به كاریگه‌ری هه‌ناسه‌كانی هه‌موو كافرو بێ باوه‌ڕێك ده‌مرن و هه‌ناسه‌شی به ئه‌ندازه‌ی بینینی چاوی ده‌ڕوات، ئینجا به دوای ده‌ججالدا ده‌گه‌ڕێت و له‌لای (باب اللد) ده‌یگرێت و ده‌یكوژێت، له غه‌یره موسوڵمانه‌كانیش جزیه‌و سه‌رانه قه‌بوڵ ناكات و ته‌نها به موسوڵمان بوونیان ڕازی ئه‌بێت، و حه‌ج و عومره‌ش ده‌كات، له‌و ده‌مه كڕنووش بردن ته‌نها بۆ خوا نه‌بێت وبۆ كه‌سی تر نابرێت.
بڕوانه: معجم الفاظ العقیدة، عامر الفالح، بتقدیم ابن جبرن.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-2-14
2023-11-22
2018-08-10
2023-11-22
2023-11-22
2023-04-26