العربیة
/مێژوو/
دڵۆپێك لە دەریای نالەباریی دەمارگیری
: 25
2025-05-01

 

دڵۆپێك لە دەریای نالەباریی دەمارگیری

ئایا دەزانیت تاكو ساڵانی بیستەكانی سەدەی بیستەمی میلادیش لەناو مزگەوتی الحرام دا لە مكة، چوار جەماعەتی جیاوازی نوێژ دەبەسترا، هەر مەزهەبێك و ئیمام ومیحرابی خۆیان هەبوو؟ فەوزایەك بوو نوێژی مەغریب نەبێت بۆ هەموو نوێژەكان چوار جەماعەتی جیاواز بۆ یەك نوێژ ئەنجام دەدرا، هەر وەكو ئەوەی چوار دینی جیاواز بێت!

حەنەفییەكان لە دوای ئیمامی خۆیان ومالیكی وشافیعی و حەنابیلەكانیش بەهەمان شێوە تەنها لە دوای ئیمامی خۆیانەوە نەبێت نە نوێژ و نە تەراویحیان نەدەكرد، كەس لەدوای ئیمامی مەزهەبێكی ترەوە نوێژی نەدەكرد، ئەو حاڵەتە نامۆیە بەدینی ئیسلام كە بەناو ناو ئیسلامەوە دەكرا هەر بەردەوام بووو تاكو شا عبدالعزیز فەرمانی بەلابردنی كرد وهەمووی بوو بە یەك جەماعەت .

دەمارگیری بۆ مەزهەبە فیقهییەكان لاپەڕەیەكی ڕەش بوو لە مێژووی ئیسلام وبۆ چەندین سەدە دینی ئیسلامیان ناشیرین كردبوو، دەمارگیری بۆ مەزهەبە فیقهییەكان یەكێك بوو لە گەورەترین ئەو كارەساتانەی تووشی ئیسلام و موسوڵمانان بوو، بۆیە هەركەسێك بەهەر بەهانەیەكەوە هەوڵی زیندووكردنەوەی ئەو دەرمارگیرییە مەزهەبییە بدات، بزانێت یان نەزانێت، خەریكی ئاراستەكردنی زەربەیەكی زۆر گەورەیە لە ئیسلام و موسوڵمانان، چونكە (تعصب)ی مەزهەبی دەعوەیەكی ناراستەوخۆیە بۆ لاوازكردنی پێگەی كیتاب و سوننەت و دەسەڵات پێدانی ڕەها بە مرۆڤەكان لە سەر حیسابی دەستگرتن بە قورئان و سوننەتەوە.

ئیسلام تەنها ئەوەیە كە لە كیتاب و سوننەتدا هاتووە و زانایانیش -بەتایبەتی زانایان سەلەف و ئەوانەی لەسەر ڕێبازی ئەوانن - مەشخەڵی ڕێگان و سەرگەورەی ئێمەن، بەڵام ئەوان (مشرِّع) نين ونە هەرگیز خۆیشیان بەوە ڕازی دەبن, حەڵاڵ وحەرامیان بەدەست نییە، بەڵكو ڕۆڵیان ئەوەیە بەڵگەكانی كیتاب و سوننەتمان بۆ شەرح بكەن و بیبەستنەوە بە واقیعی ژیانەوە بۆمان، ئەوان دەبێت هۆكاری یەكڕیزی ئوممەت بن نەك تەفرەقە و پەرتەوازەییان.

لە جیاتی ئەوەی هیچ ناوێك لەخۆت بنەیت كە ( مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ)، بە ئەوپەڕی دڵنیایی و و شانازییەوە ئەو ناوە بە موسوڵمانم و شوێنكەوتووی كیتاب و سوننەتم بگۆڕە وبەو شێوە بۆ لای پەروەردگارت بگەریرەوە بۆ ئەوەی سەرفراز بیت.

هەركێ باسی زەرورەتی دەست گرتنی بە تەنها مەزهەبێكەوە بۆتان كرد ، پێی بڵێن: فراوانی ئیسلاممان بۆچی لەیەك مەزهەب و تێگەیشتنی یەك زانادا لێ تەسك دەكەیتەوە؟ الله لەو دەمارگیرییە مەزهەبییەی تۆ مژدەمان پێ دەدەیت و بۆت هیناوین باشتری پێ بەخشیوین: كیتاب و سوننەت، تەرازوویەكە مەزهەبەكان و هەموو مرۆڤەكان و هەموو شتێكی لەم دونیابەرینەدا پێ دەكێشین و پێوەرێكە هەموو شتێكی پێ دەپێوین و قسەی مرۆڤەكان لە خۆمان ناكەین بەدین، كێ بەڵگەی كیتاب و سوننەتی هەبوو بوو قسەكەی دەخەینە سەر سەرو چاومان، ئەگەر نەیبوو بەدیواریدا دەكێشین، ئەوە فەرمانی شافیعی و سەر مەزهەبەكانی ترە بەڕەحمەت بن.