چیرۆكی پەندی: (سه‌گه‌كه‌ت برسى بكه شوێنت ده‌كه‌وێت) ئه‌مه په‌ندێكى عه‌ره‌بى به‌ناوبانگه، مێژووى بۆ پێش هاتنى ئيسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌موو په‌ندێكيش به‌سه‌رهاتێكى هه‌يه و ئه‌مه‌ش به‌سه‌رهاتى ئه‌م په‌نده‌يه: ده‌گێڕنه‌وه يه‌كێك له پادشايانى وڵاتى حيميه‌ر له گه‌ڵ گه‌له‌كه‌يدا زۆر خراپ بوو، ماڵ وسامانى زه‌وت ده‌كردن و سته‌مى لێ ده‌كردن، جادووگه‌رو كتێبگره‌وه‌كانيش پێيان ده‌وت ڕۆژێك دێت ئه‌و خه‌ڵكه ده‌تكوژن، هاوسه‌رى پادشاكه‌ش كاتێك گوێى له هاوارو ناڵه‌ى خه‌ڵكى ده‌بوو، دڵى بۆيان ده‌سوتا و ده‌يوت: ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه بوونه‌ته شوێنكه‌وتوو و كۆيله‌ى ئێمه، ده‌ترسم به هۆى ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌و برسێتييه‌وه لێمان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه ودواى ئه‌وه‌ى كه وه‌كو به‌رخ بوون لێمان ببنه دڕنده! ئه‌ويش پێى ده‌وت: (جوّع كلبك يتبعك) واته: سه‌گه‌كه‌ت برسى بكه خۆی شوێنت ده‌كه‌وێت. سه‌رده‌مانێك سته‌مى پاشا و بێ ده‌نگى خه‌ڵكى به‌و شێوه به‌رده‌وام بوو، جارێكيان به‌شدارى جه‌نگێكى پێ كردن و پاش گه‌ڕانه‌وه‌يان ده‌ستكه‌وته‌كانى بۆ خۆى برد و خه‌ڵكيشى بێ به‌ش كرد، ئه‌وانيش په‌يوه‌ندييان به برايه‌كى پادشاكه كرد كه ئه‌ويش يه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده‌كانى ئه‌و جه‌نگه‌و پێيان وت: ده‌بينيت ئێمه له چى حاڵێكداين، ئێمه پێمان ناخۆشه پادشايه‌تى له ماڵباتى ئێوه ده‌ربچێت، بۆيه يارمه‌تيمان بده‌و له‌ده‌ستى ئه‌و سته‌مكاره‌ى برات ڕزگارمان بكه و خۆت ببه به‌پاشا، ئه‌ويش به‌وه ڕ‌ازى بوو ، ئينجا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دا هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر پاشا و كوشتيان، جا ده‌گێڕنه‌وه (عامر بن جذيمة) به ته‌نيشت ته‌رمه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت و پيشتريش ئه‌وه‌ى بیستبوو كه ئه‌وپادشا ده‌يوت: (جوع كلبك يتبعك) بۆيه ئه‌ويش وتى: (ربما أكل الكلب مؤدبه إذا لم ينل شبعه) واته: له‌وانه‌يه سه‌گ خاوه‌نه‌كه‌ى خۆى بخوات ئه‌گه‌ر باش تێرى نه‌كات، ئيتر قسه‌كه‌ى ئه‌ويش بوو به په‌ند و تاكو ئێستا خه‌ڵكى ده‌يگێڕنه‌وه. إحسان برھان ا‌لدین