امرۆ القیس) له فه‌رمووده‌كاندا له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه: «امرؤ القيس قائد لوا‌ء الشعرا‌ء إلى النار» واته: ئه‌و شاعیره هه‌ڵگری ئاڵای شاعیرانه به‌ره‌و دۆزه‌خ ، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م فه‌رمووده‌یه زۆر لاوازه و جێگیر نییه به لای فه‌رمووده‌ناسانه‌وه ، فه‌رمووده‌كه له موسنه‌دی ئه‌حمه‌د هاتووه ، هه‌روه‌ها ابن حبان له كتیبی المجروحین باسی كردووه ، ابن عدي له كتێبی الكامل و ، ابن الجوزي له العلل المتناهیة و ، الخطیب البغدادي له تاریخ بغداد و كه‌سانی تریش ده‌یگێڕنه‌وه به‌ڵام به گستی زۆر لاوازه و پشتی پێ نابه‌سترێت ، چونكه كه‌سێك به ناوی أبا جه‌م الواسطي له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا هاتووه كه به‌لای أبو زرعة به مجهول دانراوه‌و پێشه‌وا أحمد یش به واهي الحدیث ژماردوویه‌تی ، وه‌كو مامۆستا عبد الكریم الخضیر له ته‌خریجی ئه‌م فه‌رمووده‌دا فه‌رموویه‌تی.به گشتی ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و شاعیره هاتوون لاوازن وه‌كو: (ذاك رجل مذكور في الدنيا منسي في الآخرة، شريف في الدنيا خامل في الآخرة، يجيء يوم القيامة بيده لوا‌ء الشعرا‌ء يقودهم إلى النار.) كه أحمد و الطبراني ده‌یگێڕنه‌وه‌و به‌هه‌مان شێوه زۆر لاوازه وه‌كو شعیب الأرناۆوط ده‌ڵێت.لاوازی ئه‌م فه‌رمودانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه نییه كه ئه‌و شاعیره كه‌سێكی خراپ بووه ، چونكه ئه‌وه‌یان گومانی تێدا نییه. إحسان برهان ا‌لدین 2016-3-24 سلێمانی