ئه‌م ئامۆژگاریه بۆ خۆم و بۆ ئێوه‌ش چه‌ند ڕێنماییه‌كی سه‌ره‌كی تێدایه جێبه‌جێكردنی پێویستی به كات و لێبڕان و مامۆستای دڵسۆز‌و لێهاتوو هه‌یه و پێش ئه‌وانه‌ش پاڕانه‌وه له الله كه ئارامت پی ببه‌خشێت له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ریان، ڕێنماییه‌كانیش بریتین له: 1- پابه‌ند بوون به كیتاب و سوننه‌ت ی صحیح، ئه‌ویش به تێگه‌یشتن و تدبر ی قورئان و به‌لای كه‌مه‌وه خویندنه‌وه‌ی تهفسیرێك یان زیاتر له تهفسیریك به مأثور و هه‌روه‌ها خویندنه‌وه‌ی كتێبه صحیحهكانی سوننه‌ت و هه‌ندێ له شه‌رحه‌كانی و تیگه‌یشتنی عه‌قیده له‌و دوو سه‌رچاوه‌وه پێش ئه‌وه‌ی له كتیبه‌كانی عه‌قیده وره‌كارییه‌كانی وه‌رگریت. 2- شاره‌زا بوون له مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ت و پێناسه‌و بنه‌ماكانی ئیمان و تیگه‌یشتنی ته‌واو له مه‌سه‌له‌ی ته‌وحید و جیاكردنه‌وه‌ی و پێناسه‌ی جۆره‌كانی هه‌روه‌ها ناسینی جۆره‌كانی شیرك و مه‌عنای لا اله الا الله و مافه‌كانی و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی و چه‌ندین بابه‌تی جێگیری سه‌ره‌كی تر له بابه‌تی بیروباهری ئیسلام له ڕووناكی تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵان و سه‌له‌ف بۆ كیتاب و بۆ سوننه‌ت. 3- هه‌روه‌ها خۆ پاراستن له گومڕابوون و له‌ڕێگه‌لادانی هاوچه‌رخ كه به‌شێوازێكی نوێ بیروباوه‌ری هه‌موو گومڕاكانی مێژووی ئیسلامی ئه‌مڕۆ زیندوو كراوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت به ناوی ئه‌هلی سوننهتو جه‌ماعه‌ت په‌ره‌ی پێ ده‌درێت به تایبه‌تی فیكری موعته‌زیله‌كان و خه‌واریج و مورجیئه و جه‌همی و باطنی و وخدة الوجود و زۆری تر و هه‌موویشی له كوردستان ئێستا كه‌سایه‌تی ولایه‌ن وكه‌سانێك هه‌ن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و ڕاگه‌یاندنیشی به شێوه‌یه‌كی كارا بۆ ته‌رخان كراوه. 4- له ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج جیگیر بوویت كێشه‌ی ڕووبوونهت له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا بۆ درووست ئه‌بێت چونكه ئه‌مڕۆ ئیسلام نامۆ بووه وبه كۆی ده‌نگ پێناسه‌ی تازه بۆ ئیسلام كراوه‌و ( بێگومان ناڵێم پێناسه‌ی تازه بۆ هه‌موو ئیسلام كراوه به‌ڵكو بۆ هه‌ندێكی) به شێكی به‌رچاوی ئیسلام به‌و شێوه‌ی له كتاب و سوننه‌تدا هاتووه و به‌و شێوه‌ی كه هاوهوهڵان لێی تێگه‌یشتوون ئه‌مڕۆ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه و به ئیجماعێكی سكوتی جۆرێكی تر له دینداری به‌رپا ئه‌كرێت به‌ڵێ زۆرێكی له ئیسلام تێدایه به‌ڵام هاوكات زۆرێكی تریشی لابراوه‌و به زمانی حاڵی به گونجاو نابینرێت بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌مه‌ش ته‌نها قسه‌ی عه‌لمانی یان دژه ئیسلامه‌كان نییه به‌ڵكو زۆرێك له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنی ئیسلام ئه‌كه‌ن ئه‌وانیش هه‌مان ئه‌م تیگهیشتنهیان هه‌یه و چه‌ندین ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییان له ئیسلام لابردووه و به پێناسه تازه‌كه‌ی ئیسلام كار ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج بیت پێویستت به ئارام گرتنه ئه‌گینا به زووترین كات سارد ئه‌بیته‌وه یان خۆت ئهخهڵهتینیت وه‌كو زۆرینه و ئه‌ڵێت خۆ ئه‌و خه‌ڵكه و مامۆستایان و حیزبه ئیسلامییه‌كان هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌ڵه نین و ئه‌وانیش له‌سه‌ر كیتاب و سوننه‌ن ئه‌و قسه‌ش تێكڵهیهكه له حه‌ق و باتڵ مه‌گه‌ر كه‌سیك الله تعالی ڕه‌حمی پێبكات ئه‌گینا حه‌ق و نا حه‌ق تێیدا به ئاسان جیاناكرێته‌وه.. بۆیه ئارام بگره و گوێ به كه‌س مه‌ده كه له مه‌نهه‌ج دوورت ده‌خاته‌وه‌و له‌سه‌ر په‌یمانی ده‌ست گرتن به كتاب و سوننه‌ت بمێنه‌وه تاكو ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ لیقای په‌روه‌ردگارت، سه‌رفراز نابیت تاكو به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ڕاسته‌قینه ده‌ست ب ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌وه نه‌گریت.