ئایا زكات به غه‌یری موسوڵمان ده‌درێت؟ پێدانی زه‌كات به كه‌سێكی ناموسوڵمان یان به‌ناو موسوڵمان و باوه‌ڕی به ئیسلام نه‌بێت و گاڵته به حوكمه‌كانی بكات، دوو حاڵه‌تی هه‌یه: 1- به‌شی بدرێت له زه‌كات به هۆی هه‌ژاری، واته ئه‌و بێ باوه‌ڕه یان ئه‌و به‌ناو موسوڵمانه كه نوێژ ناكات و باوه‌ڕی به ئیسلام نییه، یان گاڵته‌ی به كتاب و سوننه‌ت دێت، جومهوری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه به هیچ شێوه‌یه‌ك درووست نییه زه‌كاتی پێ بدرێت با هه‌ژاریش بێت. (ابن قدامة) فه‌رموویه‌تی : " لا نعلم بين أهل العلم خلافا في أن زكاة الأموال لا تعطى لكافر ولا لمملوك " " المغني " (2/487) . هه‌روه‌ها (ابن المنذر) فه‌رموویه‌تی "أجمعت الأمة أنه لا يجزئ دفع زكاة المال إلى الذمي". بروانه:( المجموع 6/ 228) واته: زانایانی ئوممه‌ت یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌كات به كه‌سی (ذمي) نادرێت، واته ئه‌و كه‌سه غه‌یره موسوڵمانه‌ی كه له ژێر سایه‌ی حوكمی ئیسلامدا ده‌ژێت و سه‌رانه‌ش ده‌دات. به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه فه‌رمووده‌یه: (أَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللَّهَ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً فِي أَمْوَالِهِمْ تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ وَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ ) رواه البخاري (1395) ومسلم (19) . ( فقرائهم ) واته هه‌ژاری موسوڵمانان. شایانی باسه كه خیلافێكیش له‌و باره‌وه له (الزهري، وابن سيرين) ده‌گێڕنه‌وه به‌لام خیلافێكی موعته‌به‌ر نییه. ئه‌وه‌ش له عمر بن عبد العزیز ده‌گێڕنه‌وه گوایه زه‌كاتی داوه‌ته بێ باوه‌ڕ ڕاست نییه و هه‌ندێ له زانایان لێكۆلینه‌وه‌یان له‌و باره‌و كردووه وبه‌وه گه‌یشتوون كه ئه‌و هه‌واڵه جێگیر نییه. 2- زه‌كاتی پێ بدرێت وه‌كو ( مؤلفة قلوبهم) واته به هیوای موسوڵمان بوونی و نه‌رم كردنی دڵی به‌و یارمه‌تییه، زانایان له‌م باره‌وه ناكۆكییان له نێواندا هه‌یه كه ئایا ئه‌و پشكه نه‌سخ بووه یان ماوه‌ته‌وه ، ڕای په‌سه‌ندیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پشكه ماوه‌ته‌وه و نه‌سخ نه‌بووه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی دڵ راگرتنیان و راكێشانیان بۆ ئیسلام به هۆی ئه‌و زه‌كاته‌وه ئه‌وه ئه‌ركی تاكه كه‌سه‌كان نییه بچن زه‌كاته‌كانان بده‌نه كه‌سی ناموسوڵمان، به‌ڵكو ئه‌ركی حكومه‌تێكی موسوڵمانه كه باوه‌ڕی ته‌واوی به ئیسلام هه‌بێت و ئیسلامه‌تێكه‌ی ته‌نها به ڕواڵه‌ت نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كافر و غه‌یره موسوڵمان هه‌ژار و نه‌دار بێت و دوژمنی ئیسلام نه‌بێت، ده‌كرێت له صه‌ده‌قه به‌شی بدرێت ئه‌گه‌رچی بێگومان سه‌ده‌قه‌ش هه‌ر به موسوڵمان بدرێت باشتره. به شێویه‌یكی گشنی مه‌سه‌له‌ی شاییسته‌كانی زه‌كات مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه و پێویسته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زۆر وردبنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ده‌ربكه‌ن كه له‌وانه‌یه به كه‌سانیكی بده‌ن هه‌م شاییسته نه‌بن و هه‌م ئه‌و مافه له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بمێنیت وه‌كو ئه‌وه‌ی زه‌كاتیان ده‌رنه‌كردبێت. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: - ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێكرد وه‌كو المجموع و المغني. - الاسلام سؤال و جواب/ محمد صالح المنجد. - هل یعطی الزكاة لغیر المسلم/فهد باهمام. إحسان برهان ا‌لدین 12 رمضان 1439