العربیة
/مێژوو/
تێبینیه‌ك ده‌رباره‌ی پۆستی (موعته‌زیله‌ هاوچه‌رخه‌كان)
: 377
2018-04-15

له‌ لای هه‌ندێ مامۆستای به‌ڕێز و شاره‌زا گله‌ییم لێكرا بۆچی له‌و پۆسته‌م ده‌رباره‌ی موعته‌زیله‌ هاوچه‌رخه‌كان ، ناوی (محمد عمارة)و (محمد الغزالي)م هێناوه‌ ، له‌ وه‌ڵامدا پاش عه‌رزكردنی ڕێزم بۆ جه‌نابیان به‌كورتی ده‌ڵێم: سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی ئه‌و له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌ هه‌ندێ گۆڕانكاری باشی به‌سه‌ر خۆیدا هێنا وهه‌ندێ موراجه‌عاتی جه‌وهه‌ری له‌ گه‌ڵ خۆیدا كردووه‌ ، ئه‌و پێشتر كێشه‌ی زۆری هه‌بوو له‌ ڕووی فیكرییه‌وه‌ ، دیارترین چاككردنه‌وه‌كانی بیروبۆچوونی ده‌رباره‌ی شیعه‌ بوو ، من نه‌مزانیوه‌ له‌ هه‌ندێ شه‌ته‌حاتی عه‌قلی كه‌ هه‌یبوو په‌شیمان بووبێته‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ پرسی شیعه‌ ڕایگه‌یاند ، هه‌رچۆنێك بێت ئه‌وه‌ی من نووسیومه‌ عه‌ره‌ب وه‌ته‌نی( باعتبار ما كان) له‌ڕاستیشدا ئه‌گه‌ر چی ئه‌و پیاوه‌ باشه‌ی زۆره‌ به‌ڵام لادان و بۆچوونی نامۆیشی زۆره‌ وه‌كو بیرمه‌ندێكی قه‌ومی وعه‌قلانی زۆر جار خۆی ده‌رخستووه‌. سه‌باره‌ت به‌ (محمدالغزالي) ره‌حمه‌تی خوای لێبیت بێگومان من چاك ده‌زانم ئه‌وپیاوه‌ خزمه‌تی بانگه‌وازی ئیسلامی زۆر كردووه‌ ومن ئه‌وپه‌ڕی ڕێزو ته‌قدیرم بۆ ئه‌وهه‌وڵانه‌ی هه‌یه‌ وله‌به‌ر خوا خۆشم ئه‌وێت وزۆر له‌ كتێبه‌كانیم خویندووه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشردرێته‌وه‌ كتێبێكی نووسی به‌ ناوونیشانی:(السنة النبویه‌ بین اهل الفقه وأهل الحدیث) تێیدا كۆمه‌ڵێك موخاله‌فاتی گه‌وره‌ی له‌ گه‌ڵ مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت بڕیاردا ، له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه‌ نكۆلی له‌و كتێبه‌ی كرا وبه‌رپه‌رچ درایه‌وه‌ ئه‌وه‌و چه‌ند بیروبۆچوونێكی تری كه‌له‌كتێبه‌كانی تریدا هاتوون وای كرد هه‌ندێ له‌زاناو توێژه‌رانی هاوچه‌رخ ئه‌و تۆمه‌تبار بكه‌ن كه‌ ئیعتیزالی تێدایه‌ ، منیش له‌و نووسینه‌ چه‌ند جارێك ئاماژه‌م به‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و ناوانه‌ باسكراون به‌یه‌ك ئه‌ندازه‌ تووشی ئه‌وبیرۆكه‌یه‌ نه‌بوونه‌..ئه‌مه‌ وه‌كو تێبینی و ڕێز بۆ ئه‌و مامۆستایه‌م كه‌ ڕێزو متمانه‌ی زۆرم به‌ زانست وتێگه‌یشتنی هه‌یه‌ له‌ ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كان وهه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كه‌سایه‌تیه‌ ئیسلامییه‌كان. إحسان برهان الدین 2015-3-31 سلێمانی