/وەڵامی پرسیارەکانتان/
لە بواری عەقیدەدا چی بخوێنمەوە باشترە؟
: 372
2022-07-04
#وەڵامی_پرسیارەكانتان : 53
لە بواری عەقیدەدا چی بخوێنمەوە باشترە؟
لە لایەن خوێنەرانمەوە زۆر جار ئەم پرسیارەم لێ دەكرێت: لە بواری عەقیدەو بیروباوەڕدا چ كتێبێك زۆر بە سوودە و لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننەت نوسراوە بیخوێنمەوە؟ منیش لە وەڵامدا و لەڕۆشنایی بەدواداچوون و قسەی زانایاندا و هەروەها بە پێی سوود بینینی خۆم و ئەزموونی خوێندنەوەو وانە وتنەوەی خۆم لەو بوارەدا دەڵێم:
لە ڕاستیدا ئەم پرسیارە وەڵامێكی نەگۆڕی نییە بۆ هەموو كەسێك و بۆ هەموو ئاستێكی فێرخوازەكان گونجاو بێت، واتە، ئاستی كەسەكە و ئەو قۆناغە زانستییەی لە وەرگرتنی زانستدا پێی گەیشتووە كاریگەری هەیە لە وەڵامەكەدا، بەڵام لێرەدا بە شێوەیەكی گشتی نەك بە پێی پۆلێن كردنی ئاست و جیاكردنەوەی جۆری فێرخواز وەڵامی پرسیارەكە ئەدەمەوە.
لە فەرموودەیەكی سەحیحدا كە پێشەوا بوخاری بۆمانی دەگێڕێتەوە هاتووە: ( من يرد الله به خيراً يفقه في الدين). واتە: هەركێ الله تعالی خێر و چاكەی ئەوی بوێت لە زانستە شەرعییەكانی ئیسلامدا شارەزای دەكات. چڵەپۆپەی زانستە شەرعییەكانیش كە پێغەمبەران بۆ ئەو مەبەستە ڕەوانەی قەومەكانیان كراون زانستی عەقیدە و تەوحیدە، بۆیە ئەركی هەموو موسوڵمانێكە لەسەرەتای دەستپێكردنی وەرگرتنی زانستەوە لە تێگەیشتنی عەقیدەوە دەست پێ بكات بۆ ئەوەی بنەماو بنچینەیەكی بەهێزی لە دینداریدا بۆ درووست بكات، تاكو لە ژیانی دونیا مابێت بیپارێزیت لە گومڕایی و لە خشتەچوون و كەسایەتییەكی هاوسەنگ و تۆكمەی پێ ببەخشێت، بۆ ڕۆژی قیامەتیش ببێتە مایەی ڕزگاربوون لە سزای پپەروەردگار و هۆكارێكیش بێت بۆی بۆ چوونە بەهەشت.
ئەوەی ئاستی لە زمانی عەرەبی و لە شارەزایی لە كتێبی زانستە شەرعییەكاندا باش بێت، بێگومان عەقیدە لەسەرچاوە دێرینەكانەوە وەربگرێت باشە كە لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننەت و فەرموودەناسان نووسراون، واتە كتێبەكانی سەلەف بكاتە ئەسڵ و كتێبەكانی ابن تیمیة و ابن القیم و محمد بن عبدالوهاب و زانایانی تر بكاتە كتێبی یارمەتیدەر بۆ ئەو سەرچاوانە.
پێش ئەوەی باسی هیچ كتێبێكیش بكەم پێویستە ئەوە بڵێم چاكترین سەرچاوەی وەرگرتنی عەقیدە و بیروباوەڕ قورئانی پیرۆزە، چونكە قورئان بنەما سەرەكییەكانی تەوحید و عەقیدەی بە گشتی تێدایە، بەڵام پێویستە بە وردی و بە پاشخانێك لە شارەزایی زمانەوانی و زاراوەی زانستی بخوینرێتەوە بۆ ئەوەی سوودی پێویستی لەو بارەوە لێ وەربگیرێت، هەروەها كتێبەكانی سوننەت مەنهەجێكی ڕێك و پێك و ڕوون و جوانی عەقیدەی تێدایە وەكو كتێبەكانی بوخاری و مسلم و چوار كتێبەكە و كتێبەكانی تری سوننەتیش هەموو بابەتەكانی ئیمان و توحید كە سەنەدیان صحیح بوو ئیتر سەرچاوەی وەرگرتن و فێربوونی عەقیدەن. بۆ نموونە كتاب الإیمان لە هەردوو سەحیحی بوخاری و مسلم دا، یان كتاب التوحید لە سەحسحی بوخاری و لە زۆر بابەتەكانی ناو ئەو كتابانەدا باسی عەقیدەو تەوحید و ئیمانی تێدایە.
یەكەم/ كتێبەكانی سەلەف و ئەوانەی دوای ئەوان لە بواری عەقیدەدا نووسراون زۆر پێویستن و سەرچاوەیەكی سەرەكین بۆ فێربوونی عەقیدە، بەڵام ئەو كتێبانەی بۆ كەسانی سەرەتایی گونجاو نین و جگە لەوەش هەندێ بابەتی خیلافی و مشت ومڕی نێوان زانایانی ئەو سەردەمەی تێدایە و هەندێ جار حوكمی قورسیان بەسەر یەكتردا داوە كە مەرج نییە پێكابێتیان، بە كورتی ئەو كتێبانە بنچینەیەكی گرنگی عەقیدەی موسوڵمانن بەڵام بۆ كەسانی سەرەتایی ناگۆنجین بەڵكو خوێنەری ئەو كتێبانە دەبێت ئاستێكیان لە وەرگرتنی زانستە شەرعییەكاندا و بەتایبەتی لە عەقیدەدا بڕیبێت ئینجا بچنە سەر ئەو كتێبانە، بۆ نموونە:
1- شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة ی اللالكائي.
2-كتاب السنة ، دانراوی عبدالله ی كوڕی الإمام أحمد . السنة ی دانراوی الخلال، أصول السنة ی دانراوی ئیمام ئەحمەد.
3- الرد على الجهمية ، للدارمي .
4- الإبانة ی ابن بطة .
5- الشريعة ی الآجري .
6- شرح السنة ی البربهاري.
7- كتاب السنة ی ابن أبي عاصم .
8- العقیدة الطحاویة.
9- كتێبی التوحید و كتێبەكانی تری ابن خزیمة؟
10- البدع و النهي عنها، ابن وضاح القرطبي.
11- لمعة الاعتقاد الهادي إلى سبيل الرشاد، ابن قدامة المقدسی،
12- الحجة في بيان المحجة وشرح عقيدة أهل السنة إسماعيل ابن محمد الأصبهاني.
13- العلو للعلي الغفار / شمس الدین الذهبي .
ئەوانەی سەرەوە تەنها بۆ نموونە خستمەڕوو ئەگەرچی لە بەناوبانگترینی كتێبەكانی عەقیدەن بەلام پێش ئەوانەو دوای ئەوانەش لەو سەردەمانەدا كتێب و سەرچاوەی تر زۆر نووسراوە و جێگای متمانەن.
دووەم/ بەڵام ئەگەر بتەوێت پوختەی عەقیدەو بیروباوەڕی سەلەف وەربگریت و كۆمەڵێك شیكردنەوەو وردەكاری كە ڕەنگە پێویست نەبێت بۆت تێیانپەرێنێت، یان لەبەر ئەوەی ڕەنگە ئەستەم بێت لەسەرت بە باشی لێیان تێبگەیت، لەو حاڵەتەدا كتێبەكانی ابن تیمیة و ابن قیم الجوزیة ی قوتابی، چاكترین سەرچاوەن بۆ تێگەیشتنی عەقیدەی ڕاست درووستی كیتاب و سونەت و كۆكەرەوەی عەقیدەی پێشینانی چاكن، گرنگیشیان لەوەدایە كە هەوڵیانداوە لە هەرچی باسەكانی عەقیدەدا بۆ ئایەت و بۆ فەرموودە بۆ وتە و شوێنەوارەكانی سەلەف بگەرێنەوە، بۆیە كتێبەكانی ابن تیمیة بە گشتی زۆر بە سوودن، بێگومان ئەو كتێبانەش هەر بۆ هەموو كەسێك ئاسان نییە تێگەیشتنیان، بۆ نموونەش لێرەدا هەندێكیان دەخەینەڕوو:
- مجموعە الفتاوی كە بەڕای من نابێت كتێبخانەی فێرخوازی زانست ئەو گەوهەرەی تێدا نەبێت، ئەگەر لەنان و ئاوی خۆی بگرێتەوە و ئەو كتێبە بكڕێت وانازانم زۆری كردبێت! هەروەها كتێبەكانی تری وەكو: كتاب دَرْء تعَارض الْعقل وَالنَّقْل، الإیمان، منهاج السّنة النَّبَوِيَّة فِي نقض كَلَام الشِّيعَة والقدرية، الصارم المسلول على شاتم الرَّسُول، الْجَواب الصَّحِيح لمن بدل دين الْمَسِيح،اقْتِضَاء الصِّرَاط الْمُسْتَقيم فِي الرَّد على أَصْحَاب الْجَحِيم، العقيدة الواسطية، التدمرية، الفتوى الحموية الكبرى، درء تعارض العقل والنقل، ....هتد.
بە هەمان شێوە كتێبەكانی ابن القیم لە بواری عەقیدەدا زۆر گرنگن وزۆربەی كتێبەكانیشی ئەگەر تایبەتیش نەبێت بەباسی عەقیدەوە مەحاڵە بەدەر بێت لە باسی تەوحید و ئیمان و بیروباوەڕ، چونكە ئەو و شەیخەكەشی ابن تیمیة زوو زوو هەموو باسەكانیان دەبەستنەوە بە عەقیدەوە!، بۆ نمونە: الصواعق المرسلة على الجهمية والمعطلة، اجتماع الجيوش الإسلامية على غزو المعطلة والجهمية، شفاء العليل في مسائل القضاء والقدر والحكمة والتعليل، الكافية الشافية في الانتصار للفرقة الناجية.
بە كورتی هەموو كتێبەكانی ابن تیمیة و ابن القیم لە بواری عەقیدەدا بە سوودن.
سێێەم/ كتێبەكانی شێخ محمد بن عبدالوهاب بۆ تێگەیشتنی عەقیدە گەلێك پێویستن و پوختەی ئەو عەقیدەی كە داوامان لێكراوە لە قورئان و لە سوننەتدا لەو كتێبانەدا هاتووە، بۆیە خوێندنەوەیان بە واجبێكی حەتمی دەبینم بۆ هەموو فێرخوازێكی زانست، نووسینەكانیشی زۆر ڕوون و پوخت و ئاسان و بێ كێشەو ئاڵۆزین و هەموو كەسێك كەمێك عەرەبی بزانێت بە ئاسانی دەتوانێت لێیان تێبگات، چونكە زیاتر بریتین لە ئایەت و فەرموودە و هەروەها پەراوێز و ڕوونكردنەوەو تەفسیرەكانی شێخ بۆ ئەو ئایەت و فەرموودانە، هەموو كتێبەكانی گرنگن بۆ فێرخوازی زانست، بۆ نموونە: الأصول الثلاثة، كشف الشبهات، مسائل الجاهلیة، القواعد الأربع، كتاب التوحید، أصول الإیمان، نواقض الاسلام. زانكۆی محمد بن سعود هەموو بەرهەمەكانی ئەو زانایەیەی كۆكردووەتەوەو لە سیانزە بەرگدا چاپی كردووە و لە ئێنتەرنێتیش بەردەستە كی بیەویت ئەوتوانێت دایبەزێنیت.
چوارەم: كتێبی الدرر السنیة فی الأجوبة النجدیة یەكێكە لە چاكترین ئەو كتێبانەی بیروباوەڕی ئیسلامی لە ڕۆشنایی كیتاب و سوننەتدا خستووەتەروو، كتێبەكە پانزە بەرگە و بریتییە لە نامە و نامیلكەو فەتوای زۆر لە زانایانی نەجد كە زۆربەی تایبەتە بە عەقیدەوە.
پێنجەم/ شرح كتاب التوحيد من صحيح البخاري ، الشيخ عبدالله الغنيمان . ئەم كتێبە گرنگە بخوینرێتەوە لەلایەكەوە لەبەر ئەوەی خستنە ڕووی عەقیدەیە لە ڕیگەی سوننەتەوە، لەلایەكی تریشەوە گرنگە لەبەر ئەوەی ڕێخۆشكەرە بۆ ئەوەی فێرخوازی زانست گرنگی بداتە فێربوونی عەقیدە لە ڕێگەی سوننەتەوەو لەڕێگەی خوێندنەوەی ئەم كتێبەوە بزانێت چۆن بابەتەكانی عەقیدە لە كتێبەكانی سونەتەوە وەربگرێت.
شەشەم/ زانا هاوچەرخەكان كتێبی بە سوودی باشیان لە بواری عەقیدەدا هەیە، بۆ نموونە:
1- حافظ الحكمي بە زۆر كتێب خزمەتی بواری بیروباوەڕی كردووە لەوانە: أعلام السنة المنشورة و معارج القبول .
2- رسالة تحكيم القوانين، نامیلكەیەكی پێویست و گرنگە لە دانانی شێخ محمد بن إبراهيم . هەورەها نقد القومية العربية على ضوء الإسلام والواقع ، لە دانانی شێخ ابن باز، لەو بوارەدا گرنگە و زۆرێك لە نامیلكەو پەراوێزەكانی تری شیخ بە سوودن بەڵام لە هەندێ بواردا سەبارەت بە پشتگیری كردنی بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەی و ئەو فەتوایانەی كە رەهەندیكی سیاسی هەیە تێكەوتووە و لەو لایەنەوە نابێت شتی لێ وەربگیرێت.
3 - هەندێ لە كتێبەكانی سید قطب و محمد قطب ی برای ڕۆڵی باشیان بووە لە سەرنج ڕاكێشانی موسوڵمانانی دونیا بە شێوەیەكی گشتی بۆ واتاو حەقیقەتی لا إله إلا الله و جەختكردنەوە لەسەر پابەند بوون بە عەقیدە و مەنهەجی ئیسلامەوە، هاوكات ئەوان و هاوچەرخەكانی تریش سەرەڕای ڕۆڵیان لە بەرگری كردن لە ئیسلام بەڵام لە هەندێ بواری زانستیدا هەڵەیان كردووە و خوێنەر پێویستە لە هەڵەی هیچ زانا و بانگخوازێكدا شوێنكەوتوویان نەبێت، سید قطب كتێب و نووسینی زۆر بووە بۆ نموونە: تەفسیری في ظلال القران سەرەڕای ئەو تێبینیانەش كە لەسەری هەیە بەڵام لەسەرەتاوە تاكو كۆتایی هەمیشە جەخت لەسەر ڕاست و درووستی عەقیدە و بەستنەوە هەموو كردەوەكانی موسوڵمان دەكاتەوە بە عەقیدەوە و بەبیروباوەرەوە، هەروەها كتێبی معالم في الطریق یش یەكێكە لە كتێبە بەناوبانگەكانی كە جەخت لەسەر عەقیدەو مەنهەج دەكاتەوە. محمد قطب یش بە هەمان شێوە لەم سەردەمەدا خزمەتی زۆری لە بواری عەقیدەدا بە موسوڵمانان كردووە و كتێبی زۆرە، لەوانە: شبهات حول الإسلام، لا إله إلا الله عقيدة وشريعة ومنهج حياة، العلمانيون والإسلام، جاهلية القرن العشرين.
هەروەها أحمد شاكر خزمەتی سوننەت و عەقیدەی ئیسلامی زۆر كردووە و كتێبەكانی بە سوودن، بۆ نموونە: شرح " العقيدة الطحاوية "، تحقيق " الرسالة التدمرية "، الكتاب والسنة يجب أن يكونا مصدر القوانين.هەروەها محب الدین الخطیب خزمەتی بەرچاوی باشی كردووە بەتایبەتی لە هەندێ بواری عەقیدەدا.
4- عقيدة التوحيد وبيان ما يضادها أو ينقصها من الشرك الأكبر أو الأصغر والتعطيل والبدع وغير ذلك/ صالح الفوزان. چەندین كتێبی تریشی هەیە باش و بە سوودن سەرەڕای ئەوەی كە كۆمەڵێك هەڵەی دیاری هەیە لە چەشنی ئەوانەی ابن باز و ئەوە دەمێنیتە نێوان خۆی و پەروەردگاری چۆن وەڵام دەداتەوە!
ابن عثیمین یش كە ئەویش كەوتووەتە هەمان هەلەی زانایانی تری سعودیة، بەڵام نووسین و كتێبەكانی زۆر بە سوودن لە ئاسانكردنی سەرچاوەو بابەتەكانی عەقیدەی ئیسلامی و زانستی شەرعی بە گشتی.
5- كتێبەكانی عبدالله الأثري بەسوودن بۆ نموونە: الإيمان حقيقته، خوارمه، نواقضه عند أهل السنة والجماعة و الوجیز في عقیدة السلف الصالح.
هەروەها كتێب و نامیلكەكانی محمد جمیل زینو لە بواری عەقیدەدا بۆ كەسی سەرەتایی پێویست و بەسوودن بۆ نموونە كتێبی مجموعة رسائل التوجیهات الاسلامیة لإصلاح الفرد و المجتمع.هەروەها كتێبەكانی عمر الأشقر بە سوودن بۆ نموونە زنجیرەی: العقيدة في ضوء الكتاب والسنة. كتێبی معتقد أهل السنة في أسماء الله الحسنی ی محمد خلیفة التمیمي ئەویش بە شیوازێكی ئاسان و بەسوود باسی مەسەلەی ئەسمائو سیفاتی كردووە. دەربارەی تاقم و فیرقەكانیش كتێبی دراسات في الأهواء و الفرق والبدع ی ناصر العقل كتێبێكی پێویست و بە سوودە.
6 - كتێبەكانی إحسان إلهي ظهیر لە هەندێ لەو بوارانەی كە تێیدا نووسیوێتی بە سوودن، كتێبەكانی محمد حامد الفقي و لێكۆلینەوەكانی لە هەندێ بوارەكانی عەقیدەدا بە سوودن و لەكاتی خۆیدا زۆر بەرگری لە بیروباوەڕی ئیسلامی كردووە،
7- هەندێ لە دەرس و كتێبەكانی سليمان بن ناصر العلوان بۆ فێرخوازی زانست لە بواری عەقیدەو فەرمودەدا بە سوودن، چونكە زۆر جەخت لەسەر پرسەكانی عەقیدە دەكاتەوە هەروەها جەخت لەسەر ڕاستی سەنەد دەكاتەوە لە پرسی وەرگرتنی فەرموودەو آثاردا.
هەروەها لە مەسەلەی وردبوونەوە لە سەنەدی فەرموودەو جەختكردنەوەی لە سەر راست و دروستی عەقیدە كتێب و دەرسەكانی أبو إسحق الحویني و مصطفی العدوي باش و بە سوودن. هەروەها شێخ مقبل بن هادي الوادعي خزمەتی زۆری سوننەت و بیروباوەڕی ئیسلامی كردووەو هەمیشە داكۆكیكار بووە لەسەر عەقیدەی پێشینانی وەرگیراو لە كیتاب و سونەت
8 - نواقض الإیمان القولیة و العملیة، كتێبێكی بە سوودە لە نووسینی عبدالعزیز العبداللطیف.
كتێبی الولاء والبراء فی الإسلام من مفاهیم عقیدة السلف، لەو بوارەی عەقیدەدا زۆر بە سوودە لە نووسینی محمد بن سعید القحطاني.
، كتێبی كتاب إتحاف أهل الألباب بمعرفة التوحيد والعقيدة في سؤال وجواب، كتێبێكی بە سوودە لە نووسینی ولید السعیدان.
9 - مختصر الفقه الإسلامي في ضوء القرآن والسنة، محمد بن ابراهیم التویجري. باسەكانی عەقیدە و فیقهی بە شیوەیەكی ئاسان و بەبەڵگەوە باس كردوە.
10- هەندێ لە كتێبەكانی سفر الحوالي بۆ هەندێ بوارەكانی عەقیدە بەسوودن، وەكو العلمانية نشأتها وتطورها وأثرها، و ظاهرة الإرجاء في الفكر الإسلامي، منهج الأشاعرة في العقيدة.
11- لە مەسەلەی ڕەددانەوەی دژە سوننەت و هاوشێوەكانیاندا كتێبی دفاع عن السنة ورد شبه المستشرقين والكتاب المعاصرين كتێبێكی باشە لە نووسینی محمد أبو شهبة. هەروەها كتێبی شبهات القرآنيين حول السنة النبوية لە نووسینی محمود بن محمد مزروعة كتێبێكی باشە. دفاع عن الحديث النبوي و السيرة ی محمد ناصر الدين الألباني.
12- بۆ وریایی لە پیلانەكانی ڕۆژئاوا دژ بە ئیسلام و موسوڵمانان و ناسینی دوژمنانی ئیسلام لەوانەی خۆیان لەژێر ناوی ئیسلامدا حەشارداوە كتێبەكانی أنور الجندي زۆر بە سوودن، وەكو: زنجیرەی الإسلام والدعوات الهدامة ، زنجیرەی الإسلام والفلسفات المعاصرة،البهائية من الدعوات الهدامة، الاستشراق في دائرة الضوء، أخطاء المنهج الغربي الوافد. و زۆربەی كتێبەكانی تری هەر لەو بازنەیەدا دەسوڕێنەوە.
13- كتێبەكانی سامي عامري لە هەندێ بوارەكانی عەقیدە و سەركوتكردنی مولحیدان و بەپەرچدانەوەی گومانەكاندا گرنگن، وەكو: العالمانية طاعون العصر، فمن خلق الله؟ ، مشكلة الشر ووجود الله، براهین النبوة. هەروەها هەندێ لە كتێبەكانی سلطان العمیري بە سوودن وەكو: ظاهرة نقد الدین في الفكر الغربي الحدیث،
هەندێ لە كتێبەكانی عبدالعزیز الطریفي بە هەمان شێوە پێویستە لە بواری عەقیدەدا بخوێنرێتەوە، وەكو: الإعـلام بشرح نواقض الإسلام. العقلية الليبرالية في رصف العقل ووصف النقل.
14- الانحرافات العقدیة والعلمیة في القرنین الثالث عشر و الرابع عشر/ علي الزهراني. بە كتێبێكی گرنگی ئەزانم. هەروەها كتێبێكی گرنگ هەیە باسی ئەدەبی عەرەبی و ئەدیبانی عەرەبی لە ڕوانگەیەكی عەقیدییە خستووەتە ڕوو و یەك بەیەك بە شیكراوەیی و بە ردی ڕاستیی پەیام و بەرنامەكانی ئەوانی ئاشكرا كردووە زۆر بە گرنگی دەزانم بخوێنرێتەوە ئەویش كتێبی: كتاب الإنحراف العقدي في أدب الحداثة وفكرها دراسة نقدية شرعية لە نووسینی سعيد بن ناصر الغامدي. كتیبێی الاتجاهات الوطنیة في الأدب المعاصر ی محمد محمد حسین بە هەمان شێوە زۆر گرنگە و ڕەهەندی عەقیدەو بیروباوەڕی زۆری تێدایە. هەروەها كتێبی عودة الحجاب ی محمد اسماعیل المقدم كتێبێكی گرنگە بۆ هەموو فێرخوازێكی زانست بیخوێنیتەوە. بە هەمان شێوە كتێبی أجنحة المكر الثلاثة وخوافيها التبشير الاستشراق الاستعمار دراسة وتحليل وتوجيه، عبد الرحمن حبنكه الميداني كتێبێكی گرنگە و ئەویش دەچێتە بواری عەقیدەوە لەڕوویەكەوە.
15- لە بارەی ڕەددانەوەی مولحیدانیشەوە جگە لەو چەند كتێبەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێ كرد ئەم كتێبانەش بۆ ئەو بابەتە گرنگن: (الفيزياء ووجود الخالق) الدكتور جعفر شيخ إدريس, (الله يتجلى في عصر العلم) لە وەرگێڕانی الدمرداش عبد المجيد سرحان, (الإسلام يتحدى) ی وحيد الدين خان, (صراع مع الملاحدة حتى العظم) ی عبد الرحمن الميداني. بۆ وەڵامی گومانەكانیش ئەم كتێبە گرنگە: «المفصل في الرد على شبهات أعداء الإسلام» لە ئامادە كردنی علي بن نايف الشحود.
بێگومان ئەم وەڵامە بۆ ئەو پرسیارەی سەرەوە ورد و گشتگیر نییە و زیاتر وەكو نموونە و باسكردنی كتێب و نووسەرە زۆر دیارەكان بووە و هاوكات زۆریشم لێ ڕەتبووە و بیرم چووە و مەبەستم ئەوە نەبووەو نە لە تواناشمدا هەیە هەموو ئەوەی كە پێویستە باس بكرێت باسم كردبێت! چونكە ئامانجم لێرەدا تەنها سوود گەیاندنە لە بازنەیەكی سنوورداردا.
إحسان برهان الدین
29 ربيع الأول 1443
4ی تشرینی دوەم 2021
2024-03-26
2023-10-28
2018-04-05
2024-03-26
2023-10-28
2024-01-22
2018-11-02