/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٣٧- عبد الله الحبشي
: 431
2018-04-07
خه‌ڵكی وڵاتی حه‌به‌شه‌یه له ئیفریقیا ، له دایكبووی ساڵی 19100ز ، هه‌ر له (أثیوبیا) له‌سه‌ر ده‌می مناڵیه‌وه زانسته شه‌رعییه‌كانی خوێندوه‌و، دواتر گه‌شتی كردووه بۆ وڵاتانی تر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ، له ساڵی 1940ز لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی بۆ خۆی تۆمار كرد به هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وی ناوچه‌ی (اندراجي)كه زاوای سته‌مكاری به‌ناوبانگ هیلاسیلاسی بوو له دژی قوتابخانه‌كانی له‌به‌ر كردنی قورئان له شاری هه‌ره‌ر ، دوای ئه‌وه‌ی به (شیخ الفتنة) باوبانگی ده‌ركرد له حه‌به‌شه ، ڕۆیشت بۆ لوبنان و له‌وێ جێگیر بوو و، ده‌ستی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی جه‌همی وباطني و زۆر بیروباوه‌ڕی خراپی تر ، ئه‌و به ئاشكرا له ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت لایدابوو ، ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر لادانه‌كانی:
- پێی وابوو قورئان فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره نییه و جیبریل سه‌لامی خوای لێبێت وتوویه‌تی.
- هه‌روه‌ها هاواركردنی به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به جائیز ده‌زانی.
- جنێوی به هاوه‌ڵان ده‌دا به تایبه‌تی موعاویه‌و عائیشه و خالید ڕه‌زای خوایان لێبێت.
- زۆر جار لێی ده‌بیسترا كه ئه‌و كه‌سه‌ی جنێو به هاوه‌ڵان بدات پێی بێ باوه‌ڕ نابێت(له كتێبی العقیدة السمیة لاپه‌ڕه 182).
- زۆرێك له زانایانی به كافر ده‌زانی : وه‌كو : ابن تیمیة و محمد بن عبد الوهاب و الذهبي و السید سابق و ناصرالدین الألباني و سید قطب ڕه‌حمه‌تی خویان لێبێت ،...بڕوانه:(گۆڤاری منار الهدى الحبشية ژماره 3ص234 ) .
- هاوكات (ابن عربي) خاوه‌نی بیرۆكه‌ی الحلول والاتحاد كه زۆربه‌ی زانایانی ئیسلام به بێبڕوای ده‌زانن، ئه‌و به مامۆستای گه‌وره ناوی ده‌برد.
- فه‌توای نامۆی زۆر هه‌بوو ،وه‌كو: ڕێگه‌دان به فێڵ حیله‌كردن له‌شه‌رع و ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌م و وفه‌توای فرۆشتنی مناڵ ونوێژكردن به جلی پیس و هه‌روه‌ها ده‌یوت پاره‌ی كاغه‌ز وه‌كو دینار و دۆلار زه‌كاتی تێدا نییه چونكه ئه‌وانه نه ئاڵتوون و نه زیون! و فه‌توای ده‌رباره‌ی خواردنی سو‌و یش هه‌بوو ،بڕوانه:(بڕوانه: كتێبی بغیة الطالب).
كۆمه‌ڵێك هه‌ن به ناوی (الاحباش) سه‌ر به عبدالله الحبشي ن و بیروبۆچوونه‌كانی جیبه‌جێده‌كه‌ن ،له‌لایه‌ن زانایانه‌وه به گومڕا وه‌سف ده‌كرێن ، بڕوانه: فه‌توای شێخ (عبد العزيز بن باز) ژماره 2392/1 له به‌رواری 30/10/1406ك كه تێیدا وتوویه‌تی: (( إن طائفة الأحباش طائفة ضالة ، ورئيسهم عبد الله الحبشي معروف بانحرافه وضلاله ، فالواجب مقاطعتهم وإنكار عقيدتهم الباطلة وتحذير الناس منهم ومن الاستماع له‌م أو قبول ما يقولون )) .
عبدالله الحبشي له ساڵی 2008ز كۆچی دوایی كرد
2021-10-19
2018-04-07
2022-06-26
2023-11-29
2023-10-28
2023-11-01
2024-05-23