العربیة
/گشتی/
خاڵە هاوبەش وجیاوازەكانی نێوان عارەق و جگەرە
: 22
2025-05-04

 

خاڵە هاوبەش وجیاوازەكانی نێوان عارەق و جگەرە

 

دوو حەرامكاوی پیس و زیانبەخش و ئالودەكەر، خاڵی هاوبەش و لەیەكچووی زۆر كۆیان دەكاتەوە و لە هەندێ شتی تریشدا لە یەكتر جیادەبنەوە، بەم شێوەی خوارەوە وبە كورتی:

1- عارەق وجگەرە هەردوكیان حەرامن وئایەت و فەرموودەكان بە ڕاستەوخۆ و بە ناڕاسنەوخۆ لەسەر حەرامبوونیان كۆكن.

2- هەردوكیان بۆ تەندروستی و دارایی وسومعەت وناشیرین كردنی مرۆڤ زیانبەخشن.

3- زیانیان لەكەسی عارەقخۆر و جگەرەكێش بۆ دەوروبەر تێدەپەڕێت، بۆنە بێزراوەكەیان و زیانە تەندرووستی ومەعنەوەییەكانیان خێزان وكەسە نزیكەكانی بەكارهێنەرانی ئەو دوو شتە پیسە دەگرێتەوە، بۆ نموونە كاتێك بە ژنێك دەوترێت ئەوە مێردەكەی عارەقخۆەر یان بە كوڕوكچیان دەوترێت ئەوانەباوكیان عارەقخۆرە زیانی مەعنەەوییان بەر دەكەوێت.

4- عارەق و جگەرەش سیفەتی ئیدمان و ئالودەبوونیان تێدایە وئەوەی فێریان ببێت بە ئاسان ناتوانێت تەركیان بكات.

5- عارەق و جگەرەش پێویستیان بە بودجەیەكی مانگانە هەیە ولەبەر ئەوەی خەرجییەكی بەردەوامە تێچووەكەی كەڵەكە دەبێت و كاریگەری خراپی لەسەر لاواز بوونی باری دارایی سەرجەم خیزان وكەسە نزیكەكانی بەكارهێنەرانی ئەو دوو مادە زیانبەخشە هەیە.

6- عارەق خواردنەوە و جگەرەكێشان هەردوكیان بە ڕێژەی جیاواز دەبنە هۆكاری لە دەستدانی ڕێز و لەكەدار كردنی پێگەی كۆمەلایەتیان و وەكو كەسایەتی نەخوازراو وێنا دەكرێن.

7- هەردوو ئەو دوو مادە حەرام وخراپە بۆیان هەیە ببنە هۆكاری تێكچوونی پەیوەندییە خێزانی بەكارهێنەرانیان و جیابوونەوەو كێشەی خێزانی لێ دەكەوێتەوە.

8- عارەق خواردن و جگەرە كێشانیش دەبنە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ وسیەكان وشێرپەنجەی جگەر وقوڕگ وكۆئەندامی هەناسە و لە هەردوو حاڵەتیشدا چارەسەی ئەو نەخۆشیانە پێویستی بە چارەسەری تایبەت و خەرجی زۆر هەیە.

 

خاڵە جیاوزەكانی نێوان عارەق خواردنەوە و جگەرە كێشان:

1- عارەق - بێگومان مادە هۆشبەرەكانیش - بە كیتاب و سونەت و بە ئیجماع وبە عەقڵ و بەڵگەی ڕاستەوخۆی ڕوون وئاشكرا حەرام كراوە، بەڵام جگەرە بە بەڵگەی گشتی قورئان و سوننەت حەرام كراوە و زانستی پزیشكی و زانستی هاوچەرخیش هەموو گومانێكی لە حەرام بوونی لابردووە، چونكە (خبث) و پیسی و زیانەكانی بەبەڵگە و بە واقیع سەلماوە.

2- عارەق خۆر لە عنەتی لێ كراوە و بێجگە لە بخۆرەكەی چەندین كەسی تریشی لەگەڵدا بە هۆی ئەوەوە بەلەعنەت كراوە، بەڵام جگەرە لەعنەتی لەسەر نەهاتووە، ئەگەرچی حەرامییەكەی هاوشێوەی عارەق لە خۆی دەردەچێت بۆ ئەوانەش كە بازرگانی پێوە دەكەن و بۆ پێشكەشی خەڵكی دەكەن و هانی خەڵكی بۆ بەكارهێنانی دەدەن.

3- عارەق خواردن سزای حەددی شەرعی لەسەرە و لەسەر ڕای جومهوری زانایان عارەقخۆر هەشتا جەڵدەی وەكو حەددی شەرعی لێ دەدرێت، بەڵام كەسی جگەرەكێش سنورێكی پەروەردگاری بەزاندووە وحەرامێكی ئەنجام داوە كە حەددێكی دیاری كراوی لەسەر نییە ، حەرامێكی شەرعی ئەنجامداوە كە هەڕەشە و سزای قیامەتی لەسەرە.

 

6- زیانەكانی عارەق خواردن خێراتر تووشی خاوەنەكەی دەبێت لەسەر توانای عەقڵ وهۆشی بەكارهێنەرەكەی ڕوونتر دەردەكەوێت، بەڵام زیانەكانی جگەرەكێشان كەڵەكە دەبێت وبۆ خاوەنەكەی پاشەكەوت دەكرێت و كاریگەریەكانی درەنگتر دەردەكەون.

7- عارەقخواردنەوە دەبێتە مایەی توندوتیژی وڕەفتاری دوژمنایەتی و خەمۆكی و خۆ كۆنترۆڵ نەكردنی لێ دەكەوێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر زێدەڕەوی لە خواردنەوەیدا بكرێت، بەڵام جگەرە ئەگەرچی ئەویش لەوانەیە كاریگەری دڵەڕاوكێ وخەمۆكی لەسەر كەسەكە درووست بكات، بەڵام جگەرەكێش هاوشێوەی عارەق خۆر سەرخۆش نابێت وكۆنترۆڵی خۆی لەدەست نادات.

8- زیانەكانی عارەق خواردنەوە لە ڕووی كۆمەلایەتییەوە بۆی هەیە سەر لە ئابڕووچوون و تاوان و ڕووداوی نەخوازراوە سەردەربكات و پەیوەندییەكانی عارەق خۆر لەگەڵ خێزانی خۆی و دەوروبەریدا تێك بچێت، بەڵام زیانەكانی جگەرە كێشان بەراورد بەوە كەمترە و بەپلەی یەكەم زیانەكانی بۆ خۆی و هاوسەر ونداڵەكانییەتی، چونكە دوكەڵەكەی بێزاریان دەكات و مادە ژەهراوی یەكانیش كە دەبێتە هۆی ێرپەنجە بەوانیش دەگات وناچار ئەوانیش هەڵیدەمژن.

 

9- ئالودەبوون و ئیدمانی عارەق زۆر توند و بەهێز وترسناكە، دەبێتە هۆی دەست وجەستە لەرزین و چەندین نەخۆشی دەروونی و أعصاب درووست دەكات، بەڵام ئالودە بوون و ئیدمانی جگەرەكێشان لە كورت مەودادا لە زیانەكانی عارق كەمترە و لە دوورمەودادا وەكو زیانەكانی ئەوە.

10- تێچووی عارەق خواردن زۆرە وگرانە و تەرخانكردنی بودجەی تایبەتی دەوێت، بەڵام جگەرەكێشان لە مەودای دووردا تێچووكەی بەرزە، چونكە بە شێوەیەكی ڕۆژانە دەكڕدرێت و دواجار خەرجییەكی كەڵەكە بووی پڕوكێنەر لەسەر خاوەنەكەی وخێزانەكەشی درووست دەكات.

11- عارەق خوارد زۆربەی جار تەنها خۆی نییە كۆمەڵێك تاوانی تریش دەبێتە هاوڕێی، بەتایبەتی تاوانی ئەخلاقی ودەستدرێژی سێكسی وقومار و بەڵكو هەندێ جار كوشتن و ڕووداو وتاوانی جۆراوجۆری لی دەكەوێتەوە، بەڵام جگەرە زیانەكانی وەكو وتمان ڕاستەوخۆ بۆ سی وجگە و هەناسە وتەندروستی خاوەنەكەیەتی و بە پلەی دووەمیش خێزان و دەوروبەرەكەی كە ئەوانیش بە شێوەیەكی ئوتۆماتیكی بێ ئەوەی جگەرەكێش بن هەموو زیانەكانی جگەرەكێشایان بەركەوتووە.

إحسان برهان الدین

6 ذو القعدة 1446

2025-5-4 سلێمانی