گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له نێوان ڕواڵه‌ت و حه‌قیقه‌تدا چه‌مكی گه‌شه پێدانی مرۆیی له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م سه‌ری هه‌ڵدا كاتێك وڵاتانی به‌شداربوو له‌و جه‌نگه – و به تایبه‌ت وڵاته سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كان – به زیان و وێرانییه‌كی زۆره‌وه له‌و جه‌نگه ده‌رچوون، پاش ئه‌و كاولكارییه‌ی به دوای جه‌نگدا درووست بوو چه‌مكی گه‌شه‌پێدانی ئابووری سه‌ریهه‌ڵدا و به‌دوایدا گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌ندێ ئامانجی دیاریكراو. به‌ڵام به شێویه‌كی ڕوون و ئاشكرا ڕه‌گه سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌شه پێدانی مرۆیی له ئه‌مریكاوه سه‌ری هه‌ڵدا و له حه‌فتاكاندا به كاریگه‌ری هه‌ندێ هۆكار زیاتر بڵاو بوویه‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌شه پێدانی مرۆیی به سێ قۆناغدا تێپه‌ڕ بووه: 1- قۆناغی كلاسیكی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م: له‌م قۆناغه‌دا چه‌مكی گه‌شه پێدانی مرۆیی په‌یوه‌ست بوو به لایه‌نی ئابووییه‌وه، زانایان و بیرمه‌ندان هه‌موو بایه‌خدانیان له‌سه‌ر ئه‌وه بوو چۆن داهاتی نه‌ته‌وه‌یی زیاد بكه‌ن بۆ چاككردنی ئاستی بژێوی و زیادكردنی داهاتی تاكه‌كان و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ئابووری. 2- قۆناغی نێوان حه‌فتاكان تاكو نه‌وه‌ده‌كان: له‌م قۆناغه‌دا كاریگه‌ری ئابووری پاشه‌كشه‌ی كرد و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌ری یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بوو، له‌م قۆناغه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی له بواره‌كانی ژیاندا، به‌ڵام له ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه‌وه نه‌یاتوانی خۆشبه‌ختی و كامه‌رانی بۆ خه‌ڵكی به‌ده‌ست بهێنن. پێناسه: گه‌شه پێدانی مرۆیی بریتییه له فراوان كردنی تواناكانی فێركردن و شاراه‌زیی گه‌لان، ئامانجیش تێیدا ئه‌وه‌یه مرۆڤ به هه‌وڵه‌كانی بگاته ئاستێكی به‌رز له به‌رهه‌مهێنان و ده‌ستكه‌وت و ژیانێكی ته‌ندرووست و هه‌روه‌ها گه‌شه پێكردنی توانا مرۆییه‌كان له ڕێگه‌ی فه‌راهه‌م كردنی هه‌لی گونجاو بۆ فێركردن و زۆركردنی شاره‌زایی. هه‌روه‌ها پێناسه ده‌كرێت به‌وه‌ی كه بریتییه له زیادكردنی ئه‌و بژاردانه‌ی بۆ تاكه‌كان له ئارادا هه‌یه و ئه‌وه‌ش سێ بژارده‌ی سه‌ره‌كی ده‌گرێته‌وه: – ڕه‌خساندنی ژیانێكی ته‌ندرووستی درێژ و دوور له نه‌خۆشی. – زۆركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی زانست و مه‌عریفه. – زۆر كردنی داهاته‌كان به شێوه‌یه‌ك ژیانێكی شاییسته بۆ تاكه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات. بواره‌كانی گه‌شه پێدانی مرۆیی: به كورتی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی زانستێكی ڕۆژئاواییه و ئاوێته‌یه‌كه له كۆمه‌ڵه باسێكی گشتی باش و به سوود له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه باسێكی خراپ و زیان به‌خش و ناكۆك له‌گه‌ڵ ئیسلام كه دواتر بۆی زیاد كراوه، بۆ نموونه له‌باسه باشه‌كانی كه له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر ناو‌و ناوه‌ڕۆكی له‌یه‌كتر جیاواز نه‌بن و له گه‌ڵ بنچینه‌و بنه‌ماكانی ئیسلامدا تێكنه‌گیرێن: * به‌ره‌وپێشبردنی تواناكان و به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی. * هونه‌ری گفتوگۆ وقسه كردن و به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی. * فێركردنی په‌روه‌رده‌ی مناڵ و به هێزكردنی په‌یوه‌ندی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی. * پلاندان بۆ ژیانی ڕۆژانه و دیاری كردنی ئامانجه‌كان و هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی كات وچه‌ندین بابه‌تی تر. بۆچوونی پسپۆڕێك: به‌ڵام له ڕاستیدا – وه‌كو دكتۆره (فوز بنت عبد اللطیف كردي) ده‌ڵێت – گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌گه‌ڵ ئه‌و باسانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، چه‌ندین باس و لایه‌نی تری له خۆ گرتووه له گه‌ڵ ئایینی ئیسلام و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕو ته‌وحیددا ناگۆنجێت وتێكده‌گیرێت و بریتییه له كۆمه‌ڵێك نه‌ریتی بتپه‌رستی و بیرۆكه‌ی باتنی و جادووگه‌ری و له هه‌موویشی خراپتر ئه‌وه‌یه ئه‌م باسانه‌و باسه‌كانی تر پێكه‌وه گرێ ده‌درێن و تیكه‌ڵ ده‌كرێن و ئه‌سته‌مه بۆ كه‌سی ناشاره‌زا له بنه‌ماكانی ئایین و بنچینه‌كانی عه‌قیده له‌یه‌كیان جیاكاته‌وه، له‌وانه: * ئه‌و خولانه‌ی تایبه‌تن به (البرمجة اللغوية العصبية) به هه‌موو جۆر‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی وه‌كو: ( هندسة نفسية، استراتيجيات العقل ). * ئه‌و خولانه‌ی كه باس له وزه‌ی مرۆیی (الطاقة البشرية) كه (الريكي والشي كونغ) وئه‌و جۆره خوێندنه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت (القراءة التصويرية) و وزه‌ی ڕه‌نگه‌كان (طاقة الألوان) ده‌گرێته‌وه، كه هه‌موو ئه‌و جۆره خولانه پۆشاكێكی زانستی له گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌به‌ردا ده‌كرێت و گه‌نجانی پێ له خشته‌ده‌برێت و له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دینه‌كه‌یان دوور ده‌خرێنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن. ناوی گه‌شه پێدانی مرۆیی له چییه‌وه وه‌رگیراوه: واشده‌رده‌كه‌وێت ناونانی ئه‌م زانسته به ناوی گه‌شه پێدانی مرۆیی ( التنمیة البشریة) هه‌ڵقوڵاوی بنچینه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بێت كه بریتییه له: بزوتنه‌وه‌ی توانا مرۆییه شاراوه‌كان (حركة القدرات البشرية الكامنة) كه له ڕۆژئاوا سه‌ری هه‌ڵدا بۆ مه‌زن ته‌ماشاكردنی مرۆڤ و پێویست نه‌بوون و وازهێنانی له په‌روه‌ردگار. وریایی: ئه‌وه‌شی كه پێویستی به وریاكردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه هه‌یه له‌م باره‌وه ئه‌وه‌یه هه‌ندێ بانگخواز و كه‌سایه‌تی ئیسلامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌زۆر ئه‌و بابه‌تانه ببه‌ستنه‌وه به كتاب و سوننه‌ت و گوایه بنچینه‌یه‌كی ئیسلامی بۆ بدۆزنه‌وه،ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر خراپ و ترسناكتره له خودی لادانه‌كانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌دا باسمان كرد، چونكه مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه له هه‌نگاوێكی تێكه‌ڵكردن و خۆڵ له چاوكرندندا ئه‌و فه‌لسه‌فه پووچه‌ڵانه به داپۆشه‌رێك له به‌ڵگه‌ی به‌ڕواڵه‌ت ئیسلامی بشارێته‌وه. گه‌شه‌پێدانی مرۆیی بانگه‌شه‌و واقیعی جیاوازه: ئه‌گه‌ر بێت وخوله‌كانی گه‌شه پیدانی مرۆیی له بازنه‌ی باسه‌كانی چۆنییه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌مۆكی و شێوازه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و سوود وه‌رگرتن له كات و ئه‌و جۆره باسانه‌دا بمایه‌ته‌وه، زانایان و بیرمه‌نده دڵسۆزه‌كانی ئیسلام زه‌نگی ترسناكییان له‌م زانسته هه‌رگیز لێ نه‌ده‌دا، ئه‌مڕۆ گه‌شه پێدانی مرۆیی بووه‌ته بوار‌و بازنه‌یه‌ك جۆره‌ها تاوان و سه‌رپێچی گه‌وره له خۆ ده‌گرێت، وای لێ هاتووه ئاساییه و جێگای سه‌رسوڕمان نییه له باسه‌كانی ئه‌و زانسته‌دا: – شیركی گه‌وره و بچووك و جادوو و جۆره‌ها بیدعه‌و ئه‌فسانه و فه‌لسه‌فه‌ی دژ به ئیسلامت به‌رچاو بكه‌وێت. – جۆره‌ها چاره‌سه‌رو عیلاجی بێ بنه‌ما و دوور له ڕاستی تێدایه زیاتر نییه له قۆستنه‌وه‌ی بێ كاری و بێزاری ئه‌و هه‌موو گه‌نجه و وه‌رگرتنی پاره و ماڵی خه‌ڵكی به بێ پاساوێكی مه‌نتیقی. – قسه‌و بیرۆكه‌ی ناكۆكی زۆر تێدا به‌دی ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ته‌وحیددا یه‌كناگرێته‌وه‌و ناكۆكه له خراپترنیان ئه‌وه‌یه ئه‌مزانسته كار له سه‌ر ه‌وره كردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌كات به‌و واتایه‌ی له هه‌موو شتێك بێ نیاز بیت به په‌روه‌رگاریشیه‌وه. – گه‌شه پێدانی مرۆیی له هه‌ندێ باسی به‌سووده‌وه كه سه‌ره‌تاكه‌ی به‌وه ده‌ستی پێكردووه، ئێستا بووه بازرگانییه‌كی په‌تی و بووه به ته‌ڵه‌یه‌ك بۆ ڕاوكردنی گه‌نجان و خه‌ڵكانێك كه به‌ده‌ستی نه‌خۆشی و دڵه‌ڕاوكێ و كێشه‌ی خێزانی ولاوازی كه‌سایه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنن وگیرفانیان به‌تاڵ ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه خۆیان ده‌وله‌مه‌ند ده‌كه‌ن. – له سایه‌ی دابه‌زینی ئاستی زانستی گه‌نجان به‌تایبه‌ت و خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ره‌ڕای زۆری بڕوانه‌مه‌كان، ڕاهینه‌ران و سه‌رپه‌شتیارانی گه‌شه پێدانی مرۆیی گۆڕه‌پانیان بۆ چۆڵ بووه و له ڕێگه‌ی هه‌ندێ له‌وانه‌ی به فرۆشیارانی وه‌هم (باعة الوهم) وه‌سف ده‌كرێن، زۆر زانیاری ناڕاست و چاره‌سه‌ری بێ بنه‌ما و ئاڕاسته كردنی ئه‌فسانه‌یی ده‌كه‌ن. – گه‌شه پێدانی مرۆیی بووه‌ته هۆكارێك بۆ لاوازی ئیمان و سه‌رپێچی بیروباوه‌ڕه‌كانی ئیسلام له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مكی پشت به‌ستنی تاك به خۆی له هه‌موو شتێك‌دا به ڕه‌هایی و لابردن و پشت گوێ خستنی باوه‌ڕ و (توكل) و پشت به‌ستن به الله تعالی، له گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌دا هه‌رگیز جیگه‌ی ئه‌وه‌ی تێدا نابێته‌وه به‌شداربوان فێری ئه‌وه بكرێن پشت به په‌روه‌ردگاریان ببه‌ستن و ئومێدیان پێی بێیت، به‌ڵكو به‌رده‌وام فێری ئه‌وه ده‌كرێن پشت به‌تواناكانی خۆیان ببه‌ستن و ئومێدیان به‌خۆیان بێت بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئامانجه‌كانیان. – زۆر جار خول ده‌كرێته‌وه بۆ هه‌ندێ بابه‌ت كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه موسوڵمان له بازنه‌ی ئیسلام بباته ده‌روه، ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ئه‌وان وه‌سفی ده‌كه‌ن هه‌مووی دووره له‌وه‌ی له قورئان و له سوننه‌تدا هاتووه و زۆر جار باسی داهاتوو و غه‌یب و چۆنیه‌تی زانینی داهاتووی كه‌سه‌كه له‌ڕێگه‌ی ئیمزا وخه‌تی ئه‌و كه‌سه و چاره‌سه‌ر كردن به‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن:( العلاج بالاحجار الكریمة) وه‌كو مرواری و به‌رده به‌نرخه‌كانی تر. چاره‌سه‌ركردن به وزه: وه‌كو وتمان یه‌كێك له ترسناكترین بانگه‌شه‌كانیان مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ر كردنه به وزه و زۆریش هه‌وڵ ده‌ده‌ن پۆشاكێكی زانستی به‌به‌ردا بكه‌ن و له بنچینه بتپه‌رستییه‌كه‌ی دووری بخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مه‌سه‌له‌یه‌كی زانستی ئاسایی له كاتێكدا خۆی وا نییه؛ له راستیدا بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ركردن به وزه ( العلاج بالطاقة) به‌ته‌واوی له مه‌جوسه ئاگر په‌رسته‌كانه‌وه وه‌رگیراوه كه به‌لای ئه‌وانه‌وه یه‌زدان خودای ڕوناكییه و ئه‌هریمه‌ن خودای تاریكییه و ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه ڕووناكی و تاریكی دوو بنه‌مای دژه یه‌كترن و سه‌ره‌تای بوونه‌وه‌رن و ئه‌ڵین هه‌موو پێكهاته‌كان له ئاوێته‌بوونی ئه‌و دووانه درووست بووه، بۆیه ده‌بینی باسی ڕووناكی و تاریكی و (یه‌ن و یانگ) و ڕاكێشان و له‌رینه‌وه‌ی ئه‌رێنی و نه‌رێنی ده‌كه‌ن، باسه‌كه‌ش قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام من لێره‌دا ته‌نها مه‌به‌ستم ئاماژه پێكردنه، یه‌كێكیش له‌و ده‌جالانه‌ی ئه‌و بیرۆكه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن (عدنان اوكتان) ه. البرمجة اللغویة العصبیة: به هه‌مان شێوه مه‌سه‌له‌ی (البرمجة اللغویة العصبیة) كه یه‌كێكه له زۆرترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕاهێنه‌ره‌كانی گه‌شه پێدانی مرۆیی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بابه‌تیكی ته‌واو ناكۆكه له گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا و به‌ڵكو – له ئاستێك له ئاسته‌كانیدا – جۆرێكه له ده‌ركردنی موسوڵمان له بازنه‌ی دینه‌كه‌ی چونكه كار له‌سه‌ر لابردنی هه‌مووبیروباوه‌ڕو تێگه‌یشتن و چه‌مكه فیكرییه‌كانی ده‌كات و كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌رو چه‌مكی فیكری نوێیان له جێگه‌دا داده‌نێت، ئه‌م پرۆگرامسازییه به كورتی: بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كانی مرۆڤ وهێواش هێواش لابردن و له‌ناوبردنی و گۆڕینی به كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌ڕی تری جیاواز – كه ئه‌وان ده‌ڵێن یارمه‌تیده‌رو ده‌سته‌به‌ركه‌ری سه‌ركه‌وتنه – ئیتر ئایا ئه‌و بیرروباوه‌ڕه نوێیانه ئایینی بن یان شتی تر، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ هه‌رچییه‌ك بێت قال الله و قال الرسول نییه، به‌ڵكو ئه‌و پرۆگرامسازییه‌یه كه وه‌كو فۆرمات كردنێكه بۆ سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ڕابووردووی ئه‌و كه‌سه، جێگای داخیشه كه ابراهیم الفقي به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌م بواره كاری ده‌كرد. باسه‌كانی سه‌ركه‌وتن: باسی سه‌ركه‌وتنیش یه‌كێكه له‌و باسانه‌ی ملیونه‌ها خه‌ڵكیان پێ گێل كردووه و پاره‌كانیان به‌ناحه‌ق لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌وان ده‌ڵێن گوایه یارمه‌تی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن، بێگومان سه‌ركه‌وتن له هه‌موو بوارێكدا، ئیتر گرنگ نییه ئه‌و كه‌سه بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان بكات یان هه‌ر بازرگانی و كارێك كه بنه‌مای ڕه‌وشتی و ئایینی نه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان فێری سه‌ركه‌وتنی ئه‌كه‌ن، ئینجا هه‌میشه سه‌رانی بێباوه‌ڕانی دونیا ده‌كه‌نه پێشه‌نگ و ده‌یانه‌وێت لاسایی بكرێنه‌وه و بكرێنه پێشه‌نگ، هه‌میشه كه‌سانێك كه به ده‌قی قورئان و سوننه‌ت له دۆزه‌خدان و تۆ ده‌بێت له پێناو سه‌ركه‌وتندا بیانكه‌یته پێشه‌نگ و پێشه‌وای خۆت. چه‌مكی سه‌ركه‌وتن له‌لای ئه‌وان ته‌نها گه‌یشتنه به ئامانجی مادی وبه‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌رانه به‌رده‌وام خه‌ریكی پاره‌كۆكردنه‌وه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای سه‌ركه‌وتندا وێڵن له كاتێكدا خۆیشیان نازانن له‌چی سه‌ربكه‌ون. بانگه‌شه‌ی زانینی داهاتوو(علم الغیب): زۆر جار له خوله‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌دا به‌مه‌به‌ست بێت یان به هه‌ڕه‌مه‌كی، وشه‌گه‌لێك به‌كارده‌هینن ته‌نها بۆ زاتی الله ده‌گونجێت به‌كار بێت، له كاتێكدا ئه‌وان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه داماوه به‌كاری ده‌هێنن كه كه‌وتوونه‌ته داوی راهینه‌رانی ئه‌و زانسته و ئه‌وانیش وه‌كو هه‌لێكی زێڕین بۆ ده‌وڵه‌مند كردنی خۆیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌وان بۆ نموونه به‌و خه‌ڵكه ده‌ڵێن: ئێوه وزه‌ی ره‌هاو بێ سنوورتان تێدایه ( طاقات مطلقة) و ده‌بێت بیدۆزنه‌وه! ئه‌و وه‌سفه‌ش ته‌نها بۆ الله زیاتر بۆ كه‌س ناشێت به‌كاربهێنرێت، به‌و شێوه‌ش بنه‌مای پێویست بوونی به‌نده‌كان و ئاتاجییان بۆ په‌روه‌ردگاریان لاواز ده‌كه‌ن و كار له‌سه‌ر لاواز كردنی ئیمانی كه‌سه‌كان ده‌كه‌ن. یان له ڕێگه‌ی ده‌ستخه‌ت و ئیمزا و ئه‌و جۆره شتانه‌وه باسی ئایینده و داهاتووی بۆ ده‌كه‌ن و به كورتی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌اوان بانگه‌شه‌ی زانینی ده‌كه‌ن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌نها الله یه و به‌نده ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێ بێت له بازنه‌ی ئیسلام ده‌رده‌چێت. العقل الواعي و العقل اللاواعي: به هه‌مان شێوه ئه‌و باسانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به (العقل الواعي) و ( العقل اللاواعي) هه‌یه بیرۆكه‌ی ناكۆكه له گه‌ڵ ته‌وحید و ئیمان به بنه‌ماكانی ئیسلام و جۆرێكه له ڕه‌واجدان به فه‌لسه‌فه گومڕاكانی سه‌ده ڕابووردووه‌كان. چاره‌سه به ڕێگه‌ی ناشه‌رعی: هه‌ندێك له خوله‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری ته‌وحیددا كه بنه‌مای موسوڵمانێتی هه‌موو موسوڵمانێكه تیكده‌گیرێت و پێچه‌وانه‌یه، بۆ نموونه چاره‌سه‌ر كردن به كریستاڵ و گه‌وهه‌ری شه‌و چراو مرواری وئه‌و جۆره شتانه، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سته‌وانه‌ی كه له ده‌ستی هه‌ندێ له به‌شداربووانی خوله‌كانیانی ده‌كه‌ن و چه‌ندین ڕه‌فتاری تریان له كاتی به‌راورد كردنیان له‌گه‌ڵ شه‌رعی ئیسلامدا ده‌بینین له‌ئه‌وپه‌ڕی جیاوازی و له‌یه‌كترازاندایه. گاڵته كردن به عه‌قڵی خه‌ڵكی: هه‌روه‌ها زۆر جار خوله‌كانی گه‌شه پێدانی مرۆیی ته‌نها خه‌یاڵ فرۆشتن و گاڵته كردنه به عه‌قڵی خه‌ڵكی و قۆستنه‌وه‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاری و بێكارییان، له خولی وا هه‌بووه به‌و خه‌ڵكه‌یان وتووه چاو بنووقێنن و بیست جار بڵێن ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بم ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وله‌مه‌ند بن! یان به كه‌سێكی شكست خواردوو ولاواز ئه‌ڵێن: بۆ چه‌ندین جاری زۆر له‌گه‌ڵ خۆتدا ئه‌وه دووباره بكه‌ره‌وه بڵێ: من به هێزم من سه‌ركه‌وتووم بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی بۆ دره‌ه‌ست بێت كه به هێزو سه‌ركه‌وتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆر جار به شێوه‌یه‌كی به كۆمه‌ڵ هه‌ڵیانده‌سێنن و دایان ده‌نیشێنن و هه‌ندێ قسه‌یان پێ ده‌ڵینه‌وه و هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌یان پی دووپات ده‌كه‌نه‌وه به ده‌نگی به‌رز، وه‌كو ڕۆبۆت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش له‌به‌ر ئه‌و فه‌راغ و داماوییه‌ی تێییدان به قسه‌یان ده‌كه‌ن، ساڵان دێت و ده‌ڕوات ڕاهێنه‌ران به پاره‌ی خه‌ڵكی داماو ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن و ئه‌وانیش له هه‌مان هه‌ژاری و نه‌داری و بێكاری و شكست خواردوویی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه. یان جاری واهه‌یه به ئاماده‌بووان ده‌ڵێن: به په‌نجه‌یه‌كت لایه‌كی لووتت دابخه و به‌و لایه‌كه‌ی تری بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ناسه هه‌ڵمژه، ئینجا ئه‌و لاكه‌ی تری لووت دابخه و له‌وبه‌شه‌كی تره‌وه هه‌ناسه ده‌ربكه، گوایه ئه‌مه فشار له‌سه‌ر كه‌سه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، یان به قووڵی هه‌ڵمژین وای نیشان ده‌ده‌ن زۆر كێشه‌ی ده‌روونی وگرفتی تر چاره‌سه‌ر ده‌كات. مایكرۆبایۆتیك: یه‌كێكی تر له‌و بابه‌ته ترسناكانه‌ی كه تێكه‌ڵ به گه‌شه پێدانی مرۆیی كراوه وبه ڕواڵه‌ت ته‌نها سیستمێكه بۆ پارێز له مه‌سه‌له‌ی خواردن و له ڕاستیشدا بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین فه‌لسه‌فه‌و بنه‌مای دژ به عه‌قیده‌ی ئیسلامی كه له ئاینه‌كانی تاوی و بوزی و هیندۆسی وه‌رگیراون، ئه‌وه‌ش بریتییه له مایكرۆبایۆتیك، ئه‌م زاراوه‌یه واتای ژیانی مه‌زن یان تێروانی مه‌زن بۆ ژیان ده‌گرێته‌وه و یه‌كه‌مین كه‌س بانگه‌شه‌ی بۆ كرد له چله‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوو (ئۆساوا) ی یابانی بوو، له‌و كه‌سانه داوا ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت له وزه‌ی گه‌ردوونی سوودمه‌ند بن له خواردنی گۆشتی سوور خۆیان به دوور بگرن و خواردنه ڕووه‌كییه‌كان بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و وزه گه‌ردوونه‌یه به‌هره‌مه‌ند بن و ته‌مه‌نێكی درێژ و ته‌ندرووستی و پاراوی و كامه‌رانی ومێشك سافیان به‌ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌م تیۆره‌ی ئۆساوا كه هه‌وڵ ده‌درێت پۆشاكێكی ئیسلامیشی به‌ربه‌ردا بكرێت و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئلیینی بۆ بدۆزرێته‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه بۆ ئایینه بتپه‌رستییه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان و هه‌ندێ ڕێڕه‌ڕه‌ی ئیلحادی ڕۆژئاوایی و ئه‌مڕۆ ڕاهێنه‌ران ئه‌و په‌ڕی ئاواتیان ئه‌وه‌یه بگه‌نه ئه‌وه‌ی بتوانن به‌و ڕێگه‌یه چاره‌سه‌ری به‌شداربوانی خوله‌كانیان بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته داراییه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووت و دینی خۆیان و ئه‌وانیش تووشی له‌ده‌ستدان و هیچ نه‌بێت مه‌ترسی زۆر ده‌كه‌ن، بۆ زانینی حه‌قیقه‌تی ئه‌م باسه و باسه‌كانی چاره‌سه‌ر به وزه‌ی گه‌ردوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وانه‌كانی شیخ محمد صالح المنجد و دكتۆره فوز عبداللطیف كردی، نووسین و وانه‌ی زۆر به سوود و زانستیان له‌و باره‌وه هه‌یه. چاره‌سه‌ر كردن به‌به‌رد و كریستاڵ: هه‌ر له‌م باره‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تری زۆر گرنگ و ترسناك هه‌یه ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ر كردنه به به‌رد و كریستاڵ و مرواری و ئه‌قیق ئه‌و جۆره شتانه، ئه‌و ڕاهێنه‌رانه هه‌ڵده‌ستن به دیاری كردنی به‌ردی گونجاو بۆ كه‌سه‌كه به‌پێی پرۆگرامسازی بورجه‌كه‌ی و ڕۆژی له دایكبوونی و ڕه‌نگی خه‌رمانه‌ی وزه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه پێویسته نه‌خۆشه‌كه ئه‌و به‌رده یان ئه‌و بازنگه به‌خۆیه‌وه هه‌ڵواسێت یان بخرێته ناو ئاو‌و ئاوه‌كه‌ی بخواته‌وه ویان وه‌كو ده‌سته‌وانه‌و ئه‌نگوستیله له ده‌ستی بكات، یان بكرێته بۆدره‌و لێی بخوات، یان خۆی پێ بشێلیت یان له جێگه‌یه‌كی ناو ماڵه‌كه‌ی دایبنات، هه‌ه‌موو ئامانه‌ش ئاشكرایه وه‌كو له فه‌رمووده‌كاندا هاتووه بۆ نموونه: (إنَّ الرقى والتَّمائم والتَّولة شرك) یان (من علَّق تميمةً فقد أشرك)هه‌موو ئه‌و ڕێگه‌چارانه‌ی به ناوی گه‌شه پێدانی مرۆییه‌وه له‌م باره‌وه ده‌كرێت شه‌ریك و هاوبه‌ش بۆ الله بڕیاردانه. یوگا: یه‌كێكی تر له‌و باسانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به باسه‌كانی گه‌شه پێدانی مرۆییه‌وه بابه‌تی یۆگایه،چونكه ئێمه پێشتر ئاماژه‌مان به‌وه كرد كه بابه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خۆیان له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیدا ده‌بیننه‌وه: فێركردن و ته‌ندرووستی و ئاستی ده‌رامه‌تی تاك، بۆیه له‌و ڕوانگه‌وه یۆگاش له‌سه‌ر به‌شی ته‌ندرووستی پۆلێن ده‌كه‌ن. له ڕاستیدا یۆگا ئه‌گه‌ر چی وه‌كو شێوه‌یه‌ك له وه‌رزش باس ده‌كرێت به‌ڵام هه‌رگیز وا نییه و وێناكردنی یءگا به‌و شێوه خۆڵ له‌چاوكردنه، یۆگا جۆرێكه له عیباده‌ت كه له دێر زه‌مانه‌وه له هیندستان ناسراوه و بۆ خۆر ئه‌نجام ده‌درێت، ناوی ڕه‌سه‌نی ئه‌و عیباده‌ته بریتییه له (ساستانجا سوريا ناما سكار) واته: (السجود للشمس بثمانية مواضع من الجسم) سه‌جده بردن بۆهه‌تاو له سه‌ر هه‌شت ئه‌ندام. یۆگا به ده شێواز ئه‌نجام ده‌درێت، شێوازی پێنجه‌می كه كه‌سه‌كه درێژا ده‌بێته سه‌رزه‌وی و هه‌ردوو ده‌ستی و لووتی وسنگی و هه‌ردوو ئه‌ژنۆی وپه‌نجه‌كانی هه‌ردوو پێی به‌ر زه‌وی ده‌كه‌ون و به‌و شیوه‌ش له‌سه‌ر هه‌شت ئه‌ندام كڕنووش بۆ خۆر ده‌به‌ن، شێوازی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزشه بریتییه له سڵاوكردن له خۆر و پێویسته له‌گه‌ڵیدا هه‌ندێ وشه وده‌سته‌واژه بڵێت كه مانترات ی پی ده‌وترێت، وه‌كو: (ميترايا ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی هاوڕێی هه‌موان. (رافاير ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی كه تۆ هه‌موان سوپاس گوزارتن (سوريا ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی ڕێپیشانده‌ری هه‌موان. (ماريتشاى ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی به‌زێنه‌ری ده‌رد و نه‌خۆشی. (سافتير ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی به‌خشه‌ری ژیان. (بها سكاريا ناماه) واته: سه‌رم بۆ دانه‌واندی ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڕووناكی. هه‌ندێكیش ئه‌مه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌ن: (أوم هرام، أوم هريم، أوم هروم) واته: یا الله یا اللهم. مرۆڤ له كاتی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی یۆگا به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت ده‌چێته ناو هه‌ندێ كه‌ش و هه‌وای بیتپه‌رستی و ده‌بێته شوێنكه‌وتووی بێباوه‌ڕان و گومڕایان، الله تعالی له قورئاندا فه‌رموویه‌تی: (وان تطع أكثر من في الأرض يضلوك عن سبيل الله إن يتبعون إلا الظن وان هم إلا يخرصون ). به‌ڵام هه‌ندێ له شارەزایان ئەگەر چی وتوويانە ئه‌گه‌ر هیچ له‌و وشانه‌ی پێویسته بوترێت له یۆگا نه‌وترێت و شێواز‌و قۆناغه‌كانی پاش و پێش بكرێت و وه‌كو خۆی ئه‌نجام نه‌درێت ئاساییه موسوڵمان ئه‌نجامی بدات چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا زیاتر نییه له هه‌ندێ جووله‌ی وه‌رزشیی، به‌ڵام ئەوە بۆچوونێكی پەسەند نییە و لەگەڵ ڕەچاوكردنی عەقیدەو بیروباوەردا یەك ناگرێتەوە بۆیە من وه‌كو خۆم ئامۆژگاری هیچ كه‌سێك ناكه‌م له‌ژێر هیچ بارودۆخ و پاساوێكدا توخنی یۆگا بكه‌وێت.. ڕاهێنه‌رانی گه‌شه پێدانی مرۆیی: ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان به‌وه كرد گه‌شه پێدانی مرۆیی زانستێكی ڕۆژئاوایی ئه‌مریكی په‌تییه و سه‌رچاوه و ڕه‌گ و ڕیشه‌كانی ئه‌مریكییه و ڕۆژئاواییه به گشتی، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك دامه‌زرێنه‌رانی په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ر ئایینی ئیسلامه‌وه نییه و به شێوه‌یه‌كی گشتی باسه ئابووری و كارگێڕی باسه گشتییه‌كانی نه‌بێت ئه‌وانی تری له ئایینه ڕۆژهه‌وڵاتییه‌كان و میتۆده ئیلحادییه‌كانی ڕۆژئاوا وه‌رگیراوه و هه‌ر ئه‌وانیش پێشه‌نگ و پێشه‌وای ئه‌و زانسته‌ن و ڕاهێنه‌رانی زانسته‌كه په‌یوه‌ستن به‌و كه‌سایه‌تی و بیرمه‌ند و زانایانه‌وه. به پیی توێژه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ببیته ڕاهێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو، ته‌نها پێویستت به چه‌ند قاتێكی جوان و سه‌رنج راكێشه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بڕوانامه‌ی ڕیزكراو و هاوار كردن و به‌كارهێنانی زمانی جه‌سته، ئه‌وه‌شی ده‌مێنێت بیخه‌ره ئه‌ستۆی ناونیشانی كۆڕه‌كه و ئه‌و خه‌رمانه‌ی كه ڕێكخه‌رانی كۆڕه‌كه بۆتی درووست ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی ڕاهێنه‌رانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له پێناسه‌یه‌كی كورتدا خه‌یاڵ فرۆشن و هه‌میشه جیهانێك له وه‌هم و ئه‌فسانه بۆ به‌شداربووانی خوله‌كانیان درووست ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام وایده‌رده‌خه‌ن كه چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌یه‌كی خێزانی و هه‌ژاری و بێكارییان پێیه، له جیهانی خه‌یاڵدا ئه‌وه‌ت بۆ ده‌سلمێنن هه‌موو شكست خواردنێك سه‌ركه‌وتنیكی به‌دواوه‌یه و، هه‌موو شتێكت بوێت له‌م ژیانه‌دا قابیلی جێبه‌جێكردنه، ته‌نها قه‌ناعه‌ت به خۆت بكه كه ئه‌و شته جێبه‌جێ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ژاری چاوبنووقێنه‌و ته‌ركیز بكه و له‌به‌ر خۆته‌وه چه‌ندین جار بڵێ: ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بم ده‌وله‌مه‌ند ده‌بم! ئیتر ئه‌وه سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی تۆیه، یان هه‌ر هیوا و ئاواتێكی ترت هه‌یه هه‌مووی له‌ناو هۆڵی ڕاهێنه‌ره‌كه‌دا چاره‌سه‌ر نه‌بێت له پاش ده‌رچوونت دواترچاره‌سه‌ر ده‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێت تۆیش ببیته ڕاهینه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو ته‌نها پێویستت به بینینی چه‌ند خولێك و چه‌ند قاتێكی كه‌شخه و كۆمه‌ڵێك بڕوانامه‌ی ڕاسته‌قینه‌و ساخته ئه‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ قسه‌ی زل و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و به‌كارهێنانی زمانی جه‌سته و درووست كردنی به‌هارێكی پڕ له گوڵ و وه‌نه‌وشه له بیابانی دڵ و ده‌روونی ئه‌و داماوانه‌ی له خۆڕایی پاره‌ی خۆیان ده‌كه‌نه ناو ده‌ستت و تۆیش ته‌نها به‌خشینه‌وه‌ی ئومێد به گۆتره وقسه‌ی خۆشت له‌سه‌ره بیكه‌ی بۆیان. “جاسون كونيل” له وتارێكیدا به‌ناونیشانی: “لماذا فقدت إيماني بتوني روبينز؟” باسی ئه‌زموونی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت: گه‌شه پێدانی مرۆیی لێوان لێوه له خه‌ڵه‌تاندنی ده‌روونی و عاتیفی له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست، له نێوان بڕوانامه ساخته‌كانی ڕاهێنه‌ران و ئه‌و كڵێشانه‌ی كه له‌به‌ری ده‌كه‌ن هیچ شتێك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه زیاد ناكه‌ن كه ئاماده‌ی خوله‌كانیان ده‌بن، ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی شیكاری بۆ تواناكانت بكه‌ن پێت ده‌ڵێن ئاره‌زووت له‌چی هه‌بێت توانای جێبه‌جێكردنیت هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كانی ده‌روونناسیدا پێچه‌وانه‌یه كه ئه‌وان سه‌لماندوویانه ئه‌و ده‌رچووانه‌ی به واقیعی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن هه‌لی كاروسه‌ركه‌وتنیان زۆر زیاتره له‌وانه له ده‌ریای خه‌یاڵدا مه‌له ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌شیان كه ئاراسته‌یه‌كی ئیسلامی‌یان هه‌یه له بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌دا، چی له وڵاتانی دونیا و چی له كوردستانی خۆماندا، – له سنوورێكی دیاریكراودا نه‌بێت – ئه‌سته‌مه بتوانن پابه‌ندبوونی خۆیان به دینه‌كه‌یانه‌وه بپارێزن، چونكه بنه‌ما و بنچینه‌كانی ئه‌و زانسته به گشتی ئیسلامی نییه و به‌ڵكو پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت و عه‌قیده‌ی ئیسلامیشه، جگه له كێشه‌ییكی تری گه‌وره ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕاهێنه‌ره‌كان زیاتر له جۆری ئیسلامییه مۆدێرنه‌كانن و به هۆی نه‌شاره‌زایی زۆربه‌یان له زانستی شه‌رعی و بابه‌ته‌كانی عه‌قیده له‌وه زیاتریان لێ چاوه‌ڕوان ناكرێت. گه‌شه پێدانی مرۆیی له كوردستان: ئه‌وانه‌ی له كوردستان خه‌ریكی ئه‌م گه‌شه‌پێدانی مرۆیین، دوو جۆرن: * جۆرێكیان په‌یویه‌ندییان به ئیسلامه‌وه نییه، یان به واتاییه‌كی وردتر پابه‌ند نین به ڕێنماییه‌كانی ئیسلامه‌وه و له ڕوانگه‌یه‌كی عه‌لمانی په‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و كێشه‌یان له كاركردن له‌سه‌ر هیچ به‌شێك له به‌شه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی نییه و هه‌موو میكانیزمه‌كانیشی به‌لایانه‌وه په‌سه‌نده. * جۆری دووه‌میان ئه‌وانه‌ن كه پابه‌ندن به ئیسلامه‌وه، یان جۆرێكیان له پابه‌ند بوون هه‌یه به ئیسلامه‌وه، له‌م باره‌شه‌وه پێویسته چه‌ند تێبینییه‌ك تۆمار بكه‌ین: 1- زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی ئه‌م بواره‌ن – نه‌ك هه‌موویان – ئیلتیزامێكی كاڵیان به ئیسلامه‌وه هه‌یه و زیاتر نییه له خۆشه‌ویستییه‌كی عاتیفی، یان پابه‌ند بوون به هه‌ندێ له ئاكاره ئیسلامییه گشتییه‌كانه‌وه، نه‌ك موسوڵمانێكی مه‌نهه‌جی خاوه‌ن عه‌قیده‌و مه‌نهه‌ج و ته‌وحیدێكی باش بن، به‌م شێوه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێ ناكرێت ئه‌و زانسته به فلته‌ری ئیسلامدا تێپه‌ڕێنن. 2- زۆرێك له ڕاهێنه‌رانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له كوردستاندا سه‌ر به حیزبه ئیسلامییه‌كانن، یان به ڕاسته‌خۆ یان به ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی پاشكۆبوونی ڕێكخراوه‌كانیان بۆ ئه‌وان، ئه‌وه‌ش وای كردووه تێروانینیان بۆ ئیسلام هه‌مان تێڕوانینی ئه‌وان بێت وئاشكرایشه ئه‌وان بۆ خۆیان كه‌وتوونه‌ته ژێر فشارێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی وفیكری عه‌لمانی گه‌وره و له زۆرێك له بابه‌ته جێگیره‌كانی ئیسلام دابه‌زیون، به‌و پێیه‌ش چونكه په‌یوه‌ندی تۆكمه و هاوپه‌یمانێتی له گه‌ڵ لایه‌نه عه‌لمانییه‌كاندا ده‌یانبه‌ستیته‌وه وهه‌میشه ئامانجیان بووه‌ته ڕازی كردنی شه‌قام و دڵی خه‌ڵكیان پێ ناشكێت، بۆیه له‌به‌رانبه‌ردا ناچار سنووره‌كانی دینه‌كه‌یان ده‌شكێنن، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ڕاهێنه‌ره‌كان نه‌یانتوانیوه ئه‌و زانسته به ڕه‌نگێكی ئیسلامی ره‌نگ بكه‌ن و پاكی بكه‌نه‌وه له‌و هه‌موو دیارده‌ی لادان و شیرك و گومڕاییه‌ی كه پێكهاته‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له پێكهاته‌كانی گه‌شه پێدانی مرۆیی و جاری وا هه‌یه ئه‌وان و غه‌یری خۆیانت بۆ جیاناكرێته‌وه. 3- ڕاهێنه‌رانی گه‌شه پێدانی مرۆیی له‌وانه‌ی كه وابه‌سته‌بوونێكیان به ئیسلامه‌وه هه‌یه زۆربه‌یان كه من به خۆم ژماره‌كیان ده‌ناسم شاره‌زایی شه‌رعی پێویستیان له كتاب و سوننه‌ت وعه‌قیده‌ی ئیسلامی نییه و نه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش په‌روه‌دره بوونه، به‌ڵكو له ناو حیزبه‌كانیاندا كۆمه‌ڵه بابه‌تێكی ڕێكخستن و ته‌ماشا كردنی ئیسلام له دیدێكی سیاسی په‌تی – ئه‌ویش به پێناسه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ سیاسه‌ت – فێركراون، بۆیه ئه‌وان له بنچینه‌وه كێشه‌یه‌ك له‌و گومڕایی و لادانانه‌ی گه‌شه پێدانی مرۆیی‌دا نابینن، دواجار وه‌كو ده‌ره‌نجامێكی سرووشتی نه‌یانتوانیوه خۆیان له خراپییه‌كانی ئه‌و زانسته ڕزگار بكه‌ن نه‌خوازه‌ڵا موسوڵمانی كوردیشی لێ وریابكه‌نه‌وه، بۆیه به‌داخه‌وه ده‌بینیت ئامانجی گه‌وره‌ی زۆرێك له‌وان سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌و كۆكردنه‌وه‌ی پاره و ناوبانگ ده‌ركرنه له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانه‌ی كه كڕیاری كاڵا خه‌یاڵییه‌كانی ئه‌وانن. 4- له ڕووی ویژدان و ئینسافیشه‌وه ئه‌ڵێن: ئه‌و ڕاهێنه‌رانه له كوردستان كه‌سانێكیان تێدایه – من به خۆم ده‌یانناسم – تا بتوانن په‌رۆشن ئه‌و زانسته بۆ خزمه‌تی دینه‌كه‌یان و موسوڵمانان به‌كاربهێنن و له‌هه‌موو شتێك بۆیان ساغ بیته‌وه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا ناگۆنجێت خۆیان به دوور ده‌گرن. حوكمی كاركردن له بواری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی: سه‌باره‌ت به حوكمی كاركردن له بواری گه‌شه پێدانی مرۆیی‌دا ئه‌و مه‌سه‌له په‌یوه‌سته به جۆری ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ڕاهێنه‌ر پێیانه‌وه خه‌ریكه: – ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كان بریتی بێت له‌و بوارانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلامدا به هیچ شێوه‌یه‌ك تێكناگیرێت و پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت نییه، وه‌كو: پلاندانان بۆ ژیان و دیاری كردنی ئامانجی باش و ڕێكخستنی كات و په‌روه‌رده‌ی مناڵ وهونه‌ری پویوه‌ندییه خێزانییه‌كان و هونه‌ری په‌یوه‌ندی كردن و گفتوگۆ و شێوازی وتاردان و قسه‌كردن و به هیزكردنی كه‌سایه‌تی بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكو فرۆشتنی بابه‌تی خه‌یاڵاوی تێدا بێت و به مه‌رجێك هه‌وڵ بدات ئه‌و زانسته له خزمه‌ت دینه‌كه‌یدا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌كاربهێنێت، ئه‌وه كارێكی درووسته و هه‌وڵێكی باشه و هیچ گرفتێك له ئه‌نجامدانیدا نیه والله اعلم؛ به‌ڵام به قه‌ناعه‌تی كه‌سێتی خۆم كۆنترۆڵ كردنی ئه‌م زانسته به‌و شێوه‌ی باسمان كرد بۆ موسوڵمان زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌گه‌ر بێت و ڕاهێنه‌ر زانستی شه‌رعی و هه‌ستكردنی به لێپرسراوێتی به‌رانبه‌ر دینه‌كه‌ی نه‌بێت بتوانێت به‌سه‌لامه‌تی لێی ده‌رباز بێت و بێ تاوانباربوون لێی ده‌ربچێت، چونكه ڕێك وه‌كو كه‌سێك وایه كار له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه بابه‌تێك بكات هه‌ندێكی به‌سووده و هه‌ندێكی زیانبه‌خشه و تیكه‌ڵ به‌یه‌كتر بوونه و جیاكردنه‌وه‌یان له‌یه‌ك وریایی زۆری ده‌وێت. دیوه‌كه‌ی تری ئه‌م زانسته كه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا تێكده‌گیرێت و له‌ڕاستیدا جاری واهه‌یه بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی گه‌شه پێدانی مرۆییه‌و جاری واش هه‌یه تێكه‌ڵه به باسه باشه‌كانی و له‌یه‌ك كاتدا ده‌خرێنه ڕوو، وه‌كو بابه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ركردن به وزه‌ی گه‌ردوونی و یۆگا و هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی بۆ نموونه ئاماژه‌مان پێكرد؛ هه‌موو ئه‌وانه حه‌رامن و موسوڵمانێك به درووستی له دینه‌كه‌ی تیگه‌شتبێت هه‌رگیز نزیكی ئه‌و جۆره بابه‌تانه ناكه‌وێته‌وه چونكه جۆرێكه له ڕوخاندنی بیروباوه‌ڕی ئیسلام و هاوكات په‌ره‌پێدان به بیروباوه‌ری بتپه‌رستی و فه‌لسه‌فه گومڕانی ڕۆژهه‌ڵات و میتۆده ئیلحادییه‌كانی ڕۆژئاوا. حوكمی خویندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی گه‌شه پێدانی مرۆیی: سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی ( التنمیة البشریة)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیكه‌ڵه‌یه‌كه له چاك و خراپ و حه‌ڵاڵ و حه‌رام و بابه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ ئیسلام و هاوكات وه‌رگیراو له ڕێبازه گومڕاكانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات، بۆیه ته‌نها بۆ كه‌سێك درووسته بیخوینیته‌وه توانای لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته دژه‌یه‌كترانه‌ی هه‌بێت و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت تووشی سه‌رسام بوون بێت به‌و بیرۆكانه‌ی دژ به ئیسلامن. كۆتایی: له كۆتاییدا ده‌ڵێم: زانستی گه‌شه پێدانی مرۆیی، زانستێكی ڕۆژئاواییه په‌تییه و ده‌بێته دوو به‌شه‌وه: به‌شێكی بریتی له كۆمه‌ڵه زانست وزانیاری میكانیزمێكی به سوود و وه‌كو هه‌ر زانستێكی باش و به سوودی تر ده‌كرێت ببێته جێگای بایه‌خ و سوودی خه‌ڵكی، به‌شێكی تری هه‌یه هه‌ڵقو‌ڵای ئایینه ده‌ستكرد و بتپه‌رستییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و میتۆده ئیلحاییه‌كانی ڕۆژئاواییه تیكه‌ڵ به هه‌ندێ بوار كراوه كه خه‌ڵكی پێویستی زۆریان پێیه‌تی وه‌كو چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشی و كێشه‌ی ده‌روونی و بابه‌تی هاوشێوه و به ڕاشكاویش هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت حه‌قیقه‌تی جیاوازی و ناكۆكی ئه‌و بوارانه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا بزانێت و له‌لای خۆمان هه‌وڵ ده‌درێت پۆشاكێكی ئایینی به‌به‌ری ئه‌و به‌شه ناكۆكه‌ی له گه‌ڵ بیروباوه‌ری ئیسلامدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وه‌ریگرن و سوودی مادیئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌سته‌به‌ر و به‌رده‌وام بێت. گه‌شه پێدانی مرۆیی زانستێكه باشه‌كه‌ی باشه و خراپه‌كه‌شی خراپه، به‌ڵام باش و خراپی تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر كراوه و زۆر جار له‌سه‌ر یه‌ك سفره هه‌مووی پێكه‌وا ده‌رخواردی به‌شداربووانی خول و كۆرسه‌كانی گه‌شه پێدانی مرۆیی ده‌درێن. بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم له كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می جیاواز بینی، له‌وانه: – سایتی دكتورة فوز بنت عبد اللطیف كردي. – سایتی الاسلام سؤال وجواب. – فلسفة الطاقة وثنية قديمة في ثوب قشيب/ فيصل بن علي الكاملي. – التنمية البشرية والبرمجة العصبية من منظور شرعي/ محمود عبد الرازق. الرضواني. – الماكروبايوتكس في ميزان الشريعة/ محمد صالح المنجد. – التنمية البشرية.. طريقك السريع للفشل!/ سامح عودة. إحسان برهان ا‌لدین 2018-8-14 سلێمانی