حوكمی چاو نوقاندن له ناو نوێژدا
زۆربه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن چاونوقاندن له ناو نوێژدا مه‌كروهه و نه‌كرێت باشتره، فه‌رموویانه: ئه‌وه خیلافی سوننه‌ته و سونه‌ت وایه له كاتی نوێژدا ته‌ماشای جێگای سوجده بردنت بكه‌یت.
به‌ڵام هاوكات هه‌ندێ له گه‌وره زانایان و شه‌رعناسان فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له چاونوقاندندا هه‌بێت نوێژخوێن ئاساییه چاوی بنووقێنێت، بگره هه‌ندێ له زانایان - وه‌كو العز بن عبد السلام - له‌به‌ر ئه‌و هۆیه چاونوقاندنی ناو نوێژیان به جائیزو ڕێگه پێدراو زانیوه‌و هه‌ندێكیان فه‌رموویانه ڕه‌نگه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا داخستنی چاو له كردنه‌وه‌ی باشتر بێت له ناو نوێژدا، مادام بۆ نوێژخوێن ببێته مایه‌ی خشوع و ملكه‌چی زیاتر.
(ابن القیم) فه‌رموویه‌تی: بۆ ئه‌و مه‌سه‌له ته‌ماشای خشوع ئه‌كرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به چاو كردنه‌وه خاشعتر بێت بیكاته‌وه، ئه‌گه‌ریش به نوقادنی خاشع تر بوو با بینووقێنێت وله‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ كهراههتێكی تێدا نییه.
پوخته‌ی باسه‌كه ئه‌وه‌یه وه‌كو هه‌ندێ له زانا هاوچه‌رخه‌كان فه‌رموویانه: چاونوقاندن له ناو نوێژدا مه‌كروهه مه‌گه‌ر بۆ ئامانجێكی باش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بێت، بۆ نموونه هه‌ندێ شت له‌و ده‌وربه‌ره هه‌بێت نوێژخوێنه‌كه سه‌رقاڵ بكات وبیری له نوێژه‌كه ببڕێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئاساییه، یان به‌ڕای هه‌ندێكی تر له زانایان ئه‌گه‌ر هۆكارێك بێت بۆ درووست بوونی خشوع له‌وحاڵه‌ته‌شدا هه‌رئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێته عاده‌ت و به‌بێ هۆكار ئه‌و كاره بكرێت ئه‌وه كارێكی مه‌كروهه و نه‌كرێت باشتره، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر نوێژه‌كه نییه و ئه‌و نوێژه درووسته.
إحسان برهان ا‌لدین
23 رجب 1440/ 30-3-2019