السبت , مايو 27 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / چەند پرسیارێك لە ئەشاعیرە !

چەند پرسیارێك لە ئەشاعیرە !

 

#وانەكانی_تایبەت_بە_عەقیدەی_ئەشاعیرە: 5

چەند پرسیارێك لە ئەشاعیرە !

زانایانی ئەهلی سوننەت لە كۆن و لە هاوچەرخەكاندا، هەندێك پرسیاریان لە ئەشاعیرە كردووە بۆ ئەوەی بە هەمان چەكەكەی خۆیان ڕوبەڕوویان ببنەوە و بەو پرسیارانە رایان بوەستێنن، من چەند پرسیارێكی ئاسان و ڕوون لەو پرسیارانە هەڵدەبژێرم و ئاراستەی ئەشاعیرەی سەردەمی خۆمانی دەكەم:

  1. ئێوە دەڵێن زاهیری وشەی (استوی) نەشیاوە بۆ الله عزوجل بەكاربێت و دەڵێن پێویستە وشەكە لەسەر ئەو مەعنا لابدەین و بیگۆڕین و تەئویلی بكەین بۆ (استولی)، یان (جاء ربك) دەکەن بە (جاء أمر ربك) یان (ید الله) دەکەن بە (قدرة الله) و زاهیری زۆر ئایەتی تریشتان بەبەهانەی ئەوەی كە نەشیاوە بۆ زاتی الله بەكار بێت، تأویل تان كردووەو لە زاهیرو ڕواڵەتی ئایەتەکە دوورتان خستووەتەوە، پرسیارەكە ئەوەیە:

ئایا الله تعالی بۆچی ئایەتەكە بە شێوەیەك دادەبەزێنیت و مەبەستی پێی شتێكی ترە؟ ئەی بۆچی الله تعالی ڕاستەوخۆ مەبەستەكەی خۆی لە ئایەتەكەدا بەیان نەكردووە، بۆ نموونە لەجیاتی ئەوەی ئێمە بڵێین (استوی) مەعنای (استولی)یە و ئەو ناكۆكییە بكەوێتە ناو ئوممەتی ئیسلام لەسەر ئەوە، بۆچی الله تعالی خۆی ڕاستەوخۆ نەیفەرموو الرحمن علی العرش استولی! و جاء امر ربک؟، لە كاتیكدا خۆی فەرموویەتی قورئانی بە زمانێکی پاراوو ئاسان دابەزاندووە هەموان لێی تێدەگەن: (بلسان عربي مبین)؟

  1. بۆچی وارد نەبووە لە پێغەمبەرەوە صلی الله علیه و سلم ڕۆژێك لە ڕۆژان بۆ نموونە بە هاوەڵەکانی فەرمووبێت، (ید) مەعنای دەست نییە و مەعنای قودرەتە؟ یان استوی مەعنای ئەوە نییە الله بەزاتی خۆی لەسەر عەرشە بەڵكو ئەوە مەعنای دەسەڵاتی الله یە بەسەر عەشدا و…هتد لە كاتیكدا پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەموو شتێكی بۆ هاوەڵان و بۆ ئوممەتەكەی ڕوون دەكردەوە تەنانەت ئادایی چوونە سەر ئاویش؟ ئایا چۆن مەسەلەیەکی وا گەورەو گران وهەستیار ڕوون ناکاتەوە، ئینجا هەموو خاوەن عیلمێك دەزانێت (تأخیر البیان عن وقت الحاجة لا یجوز). لە کاتێکدا نەزانراوە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕوونکردنەوەی لەو شێوەی بۆ هاوەڵە بەڕێزەکان دابێت.
  2. پرسیارێكی تریش ئایا بۆچی عەرەب كە بەدوای بچووكترین رەخنە دەگەڕان لەسەر قورئان تۆماری بكەن، ئەم جیاوازییە لە دەربڕین و مەبەستدا كە ئێوە بەزمانی حاڵتان دەڵێن لە قورئاندا هەیە، باسی دەكەن بۆچی ئەوان دەركیان پێ نەكرد و نەیان كرد بە بیانوویەك ڕەخنەی لە قورئان پێ بگرن؟ بۆچی نەیانوت ئەگەر قورئان بە زمانێكی عەرەبی پاك و پاراوو موبین دابەزیوە بۆچی ئەو ئایەتانە واتاكانیان ناڕوون؟
  3. ئەی هاوەڵان الله لێیان ڕازی بێت، بۆچی لە وتووێژە زانستییەکانیاندا ڕۆژێک ئەم عەقیدەوەبیروباوەڕانەی ئەشاعیرەیان لە سیفات وبابەتەكانی تردا بەدمدا نەهاتووە ودین وئیمانیان بەبێ فەلسەفەو بێ سەفسەتەو تأويل و گۆڕینی دەقەكانی قورئان وسوننەت خستووەتەڕوو.
  4. ئێوە کە خۆتان دەدەنە پاڵ ابوالحسن الاشعري ودەڵێن ئێمە لە عەقیدەدا ئەشعەرین، بۆچی موخالەفەی عەقیدەکەی دەکەن وبەقسەی ناکەن، ئەو إثبات ی علو وبەرزی الله تعالی لەسەر عەرشی دەکات وسیفاتەکان تەئویل ناکات وبەشێوەیەکی گشتی لەسەر عەقیدەی سەلەفە؟ وەکو لە کتێبی (الإبانة في أصول الديانة) كە کۆتا کتێبێتی لە ژیانیدا ڕوونی کردووەتەوە، بۆچی لە زۆربەی عەقیدەکەی ئەشعەری لاتانداوەو چوونەتە سەر تێگەیشتنی الفخر الرازي وئەوانی تر و لەگەڵ ئەوەشدا هەر دەڵێن ئێمە ئەشعەرین؟
  5. لەو هەموو سیفەتانەی الله تعالی کە لە قورئاندا بە ڕاشکاوی هاتووەو ولە سوونەتدا جێگیر بووە، بۆچی تەنها باوەڕتان بە حەوت سیفەتی هەیە وەکو خۆی وئەوانی تر تەئویل دەکەن ولەواتا زاهیرییەکانی خۆی دووری دەخەنەوە، بۆچی وەکو چۆن ئەو حەوتەتان جێگیر کرد وباوەڕتان پێیەتی، باوەڕتان بەوانی تریش وەکو خۆی نییە؟

كۆتایی ئەم پرسیارانەش بە پرسیارێكی تر دەهێنم كە ئاراستەی شارەزایانی ئەشاعیرەی دەكەم و ئەویش ئەوەیە:

بۆچی كە خۆتان بە ئەهلی سوننەت دەناسێنن ناڵێن ئەهلی سوننەت و جەماعەت و تەواو؟ بۆچی دەبێت بڵێن ئەهلی سوننەت و جەماعەتی ئەشاعیرە؟ ئەو پاشكۆیەی بۆچییە و ئایا لەبەر ئەوەیە ئەگەر ئەشاعیرەكەی بۆ زیاد نەكەن ڕاستەوخۆ بەرانبەر بەوە تێدەگات ئەهلی سوننەت مەبەست لەسەلەف و شوێنكەوتووانی عەقیدەی سەلەفە؟ یان حیكمەتێكی تری تێدایە؟

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *