الأحد , مايو 21 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / ڕوونکردنەوەی نموونەیەكی ابن القیم

ڕوونکردنەوەی نموونەیەكی ابن القیم

#وانەكانی_تایبەت_بە_عەقیدەی_ئەشاعیرە: 1

ڕوونکردنەوەی نموونەیەكی ابن القیم

نموونەی هەڵوێستی سەلەف و موعتەزیلەو ئەشاعیرە لە بەرانبەر ، (وحی) واتە: دەقەكانی قورئان – وەكو ابن قیم الجوزیة دەڵێت – نموونەی خەلیفەیەكی دادگەرە، كە میللەتەكەی لە بەرانبەریدا بوونە بە سێ بەشەوە:

بەشی یەكەم: وتیان دەبێت لە حوكم و فەرمانی ئەم خەلیفە لابدەین و عەزلی بكەین.

بەشی دووەم: وتیان نەخێر، پێویستە گوێڕایەڵی بیین و لە هیچ فەرمان و حوكمێكی دەرنەچین.

بەشی سێیەم: وتیان نا بەو شێوە نابێت، بەڵكو دەبێت گونجاندن لە نێوان بۆچونی كۆمەڵی یەكەم و دووەمدا درووست بكەین! بۆیە وتیان: چارەسەر ئەوەیە، خەلیفەكە وەكو ناوو ڕەمزێك هەر بمێنیت ولانەبرێت، بەڵام دەسەڵات و كاروباری حوكمی لێ وەربگیرێتەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

كلیلە وشەكانی نموونەكەی ابن القیم:

لە وشەی خەلیفە، مەبەستی دەقەكانی قورئانە.

لە بەشی یەكەم مەبەستی موعتەزیلەكانە، كە بەراشكاوی دەقەكانیان ڕەتكردەوە.

لە بەشی دووەم مەبەستی پێی سەلەفی چاكی ئەم ئوممەتەیە، كە قورئانیان هەمووی وەكو خۆی وەرگرت و باوەڕیان پێی هێنا، بەبێ گۆڕینی واتاكانی، یان پەكخستنی ناوو سیفەتەكان، باوەڕیان پێی هێنا.

بەشی سێیەم بە دیاریكراوی مەبەستی پێی ئەشاعیرەكانە، دەقەكانی قورئانیان وەكو زاهیر جێگیر كرد و هاوشێوەی موعتەزیلەكان ڕەتیان نەكردەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا لە واتاكانی خۆی لایان برد و گۆڕییان و لەڕێگەی (تأویل) و بگرە (تبدیل)ەوە، ئایەتەكانیان لە مەعنا ڕواڵەتی و دیارەكانی خۆی لابرد و لە واتاكانی بەتاڵیان كردەوەو لە بەرانبەریشدا مەعنای تریان بۆی دیاری كرد.

بە كورتی، وەكو توێژەرێك دەڵێت: كاری ئەشاعیرە لەگەڵ هەندێ لە دەقەكانی قورئاندا بەم شێوە بوو: (الاحتفاظ بالنص شكلا مع إلغاء مفهومه حقیقة) واتە: هێشتنەوەی دەقەكانی قورئان وەكو ڕواڵەت ولابردنی چەمكەكەی لە ڕووی حەقیقەتەوە.

پەنا بردن بۆ (تأویل) وگۆڕینی واتاكان لەلای ئەشاعیرە لەناچاری بوو، چونكە:

1- ئەگەر دەستیان بە هەموو دەقەكانی قورئانەوە وەكو خۆی بگرتایە، ئەو كات نەیارەكانیان ئەوانیان بەبەشێك لە ئەهلی سوننەت دادەنا، كە وەكو تانەدان بە (الحشویة) ناویان دەبەن.

2- یان ئەوەیە بگەرابانەوە سەر ئەسڵە كۆنەكەی خۆیان و جارێكی تر موعتەزیلە بوونی خۆیان ڕاگەیاندبا. هەردوو ئەو ڕێگەچارەش یەك لەیەك تاڵتر و قورستر بوو بەلایانەوە، بۆیە گۆڕینی واتاكانی قورئان و (تأویل) كردن – وەكو ئەو توێژەرە دەڵێت – ڕێگەیەك بوو بۆ خۆ قوتار كردن و لەو نێوەندەدا خۆیانیان هێشتەوە.

إحسان برهان الدین

26 ربيع الآخر 1444

2022-11-20

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *