الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / دوو تێبینی گرنگ دەربارەی تەكبیراتی ناو نوێژ
Muslim men praying during Ramadan

دوو تێبینی گرنگ دەربارەی تەكبیراتی ناو نوێژ

 

#زنجیرەی_نوێژەكانمان:3

دوو تێبینی گرنگ دەربارەی تەكبیراتی ناو نوێژ

تەكبیراتی ناو نوێژ دەكرێت لە زۆر ڕووەوە باس بكرێت، بەڵام لێرەدا بە كورتی و لە ڕۆشنایی قسەی زانایانەوە دوو تێبینی دەربارەی باس دەكەم:

یەكەم: دەست بەرز كردنەوە بە شێوەیەكی گشتی لەناو نوێژدا لە چوار جێگەدا هەیە:

1- لە كاتی دەست پێكردنی نوێژدا (تكبیرة الإحرام).

2- لە كاتی چوون بۆ ركوع.

3- لە كاتی هەڵسانەوە لە ڕكوع.

4- لە كاتی هەڵسانەوە بۆ ڕكاتی سێیەم لەو نوێژانەی كە لە دوو ڕكات زیاترن ، دەست بەرزكردنەوەكەش لەم حاڵەتەدا لە كاتی ڕاوەستاندا دەبێت نەك یەكسەر لەو كاتەی كە لە التشهد ی یەكەم هەڵدەسیتەوە هەر بەدانیشتنەوە دەست بەرز بكەیتەوە.

دووەم: پێویستە تەكبیرەكان لە درێژایی ماوەی نێوان دو كرداری نوێژەكەدا بن! بۆ نموونە: كە لە ڕاوەستانەوە دەچیت بۆ ڕكوع و دەڵێیت الله أكبر بەردەوام دەبێت لە وتنی تەكبیرەكە تا كاتی ڕكوع! نەك بڵێی الله أكبر و تۆ هێشتا ڕاوەستاویت! یان بگەیتە ركوع و ئینجا بڵێیت الله أكیر و ئیتر بەو شێوە

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *