ئەگەرچی واجب نییە، بەڵام لە ڕۆشنایی فەرموودەكاندا (مستحب) و باشتر وایە بۆ هەموو نوێژێك بەتایبەت نوێژی فەرزەكان دەستنوێژ بگریت، ئەگەر دەستنوێژی نوێژی رابردوویشت هەبێت. بەڵام دروستیشە و هیچ كێشەیەكی نییە ئەگەر بەیەك دەستنوێژەوە چەند نوێژێك بكەیت. چونكە جێگیر بووە لە رسول الله صلی الله علیه و سلم كە لە كاتی فەتحی مەككەدا بە یەك دەستنوێژەوە نوێژەكانی ئەو ڕۆژەی كردووە.