الخميس , مارس 23 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام / القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 14)

القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 14)

القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 14)

پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی حەوتەمی سیفاتەكان

ئەمە حەوتەمین بنچینەو كۆتا بنچینەیە سەبارەت بە سیفاتەكانی الله تعالی، پێشتریش بە پرسیار  و وەڵام حەوت بنچینەی ترمان خستەڕوو سەبارەت بە ناوەكانی الله تعالی و، بەمشێویەش فێرخوازی زانست بنچینە پێویست و سەرەتاییەكانی زانی دەربارەی ئەسمائوسیفاتەكانی الله تعالی.

پرسیاری 1/ حەوتەمین بنچینە چییە كە پێویستە دەربارەی سیفەتەكانی الله عزوجل بیزانین؟

وەڵام/ ئەو بنچینەیە بریتییە لە: (صفات الله تعالى توقيفية لا مجال للعقل فيها) واتە: سیفەتەكانی الله تعالی هەمووی ڕاوەستاوە لەسەر دەقە شەرعییەكان و لەڕێگەی قورئان و سوننەتەوە دەزانرێت و جێگیر دەكرێت، بوارێك نییە بۆ عەقڵ لە دەرەوەی دەقەكانەوە ئیشی تێدا بكات.

پێشەوا أحمد بن حنبل رحمه الله فەرموویەتی: ( لا یوصف الله إلا بما وصف به نفسه أو وصفه به رسوله، لا یتجاوز القران والحدیث). الفتوی الحمویة 271. واتە: الله تعالی تەنها بەوە وەسف دەكرێت كە خۆی خۆی پێ وەسف كردووە، یان پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه وسلم ئەوی پێ وەسف كردووە، نابێت لەو بارەوە لە بەڵگەی قورئان و سوننەت دەربچین.

پرسیاری2 / بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی سیفەتەكانی الله تعالی تەوقیفیە و تەنها لەڕێگەی ئایەت و فەرمودەوە وەردەگیرێت؟

وەڵام/ بەڵگەی ئایەتی قورئانی پیرۆزە: ﴿قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ﴾ الأعراف: 33. ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی مرۆڤ بۆی نییە شتێك دەربارەی پەروەرگاری بڵێت بەبێ بەڵگەیەكی قورئان و سوننەت.

پرسیار 3/ سەبارەت بە سیفەتەكانی الله عزوجل، ئاماژەكانی قورئان و سوننەت سێ ئاراستەیان هەیە، ئەو ئاراستانە چین؟

وەڵام/ 1- بریتییە لە باسكردنی سیفەتەكە بەڕاشكاوی، وەكو سیفەتی (العزة) لە ئایەتی: ﴿فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا﴾ [النساء: 139]، هەروەها سیفەتی (البطش) لە ئایەتی: ﴿إِنَّ بَطْشَ رَبِّكَ لَشَدِيدٌ ﴾ [البروج: 12]،  هەروەها سیفەتی (اليدين )لە ئایەتی: ﴿ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ ﴾ [المائدة: 64.

2- ناوەكان سیفەت لە خۆ دەگرن، بۆ نمونە: ناوی (الغفور) سیفەتی (المغفرة) واتە لێخۆشبوون لە خۆ دەگرێت، ناوی (السمیع) سیفەتی (السمع) واتە بیستنی لە خۆ گرتووە، ناوی ( العزیز) سیفەتی (العزة) ی لە خۆ گرتووە واتە بەهێز و بەتوانا.

3- دەربڕینی ڕاشكاوانە بە كردارو وەسفێك كە ئاماژە بۆ ناوو سیفەتێك بكات، وەكو:

* (الاستواء على العرش) واتە: چوونە سەر عەرش. (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى). [طه:5] .

* (والنزول إلى السماء الدنيا) واتە: دابەزین بۆ ئاسمانی دونیا: (ينزل ربنا إلى السماء الدنيا) رواه البخاري (1145)، ومسلم (758).

*  (المجيء للفصل بين العباد يوم القيامة) واتە: هاتنی الله تعالی بۆ لێپرسینەوەو یەكلاكردنەوە لە نێوان بەندەكانیدا. (وَجَاء رَبُّكَ وَالْمَلَكُ صَفًّا صَفًّا) سورة الفجر/ 22.

* (الإنتقام من المجرمین) واتە: تۆڵەسەندنەوە لە تاوانباران. (إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ). [السجدة:22].

{“source_sid”:”C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1628325792651″,”subsource”:”done_button”,”uid”:”C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126″,”source”:”other”,”origin”:”gallery”,”sources”:[“349691371079211″,”324215042623211”]}

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *