السبت , ديسمبر 9 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام / القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 11)

القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 11)

القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 11)

پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی چوارەمی سیفاتەكان

پرسیاری 1/  چوارەمین ینچینە چییە كە پێویستە سەبارەت بە سیفاتەكانی الله عزوجل بیزانین؟

وەڵام/ سیفاتە (ثبوتي)یەكان، واتە ئەو سیفاتانەی كە پێویستە جێگیریان بكەین، سیفاتی ستایش و تەاویی و بێ عەیبین.

پرسیاری 2/ ئەو سیفاتانە چۆن دەبنە سیفاتی ستایش و بێ نوقسانی؟

وەڵام/ ئەو سیفەتانە تا زۆرتر بن و ئاماژەكانیان هەمەجۆرتر بێت، مەزنی و بێ كەموكورتی ستایشكراوەكەی زیاتر پێ دەدەكەوێت.

پرسیار 3/ ئایا سیفاتە (پبوتي) یەكان واتە ئەوانە كە پێویستە جیگیریان بكەین بۆ الله زۆرترن، یان سیفاتە (سلبة) كان، واتە ئەو سیفەتانەی كە پێویستە نكۆڵی لێ بكەین و الله تعالی ی پێ وەسف نەكەین؟

وەڵام/ سیفاتە (ثبوتیة) كان، زۆر لە (سلبیة) كان زۆرترن، لەبەر ئەوەی جۆری یەكەم ئاماژە بۆ مەدح و ستایشی اله دەكات، بەڵام جۆری دووەم تەنها لە هەندێ حاڵەتی كەم باس كراوە.

پرسیاری 4/ ئایا سیفاتە (سلبي) نەرێنیەكان، بە رەهایی باس دەكرێن؟

وەڵام/ سیفاتە سەلبییەكان تەناه لە هەندێ حاڵەتدا باس ەكرێن.

پرسیار 5/  ئەو حاڵەتانە چین كە ئەو سیفەتانەیان تێدا باس كراوە؟

وەڵام/ لە چەند حاڵەتێكدا باسكراون وەكو:

یەكەم: بۆ خستنەڕووی گشتگیری بێ عەیب و خەوشی و كەمالی الله تعالی بۆ نموونە: ﴿ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾ الشورى: 11. واتە: هیچ شتێك نییە هاوشێوەو هاوتای الله تعالی بێت لە درووستكراوەنی، نە لە زاتی و نە لە سیفاتی و نە لە كردارەكانیدا، الله تعالی هیچ شتێكی لێ شاراوە نییە لە گوفتارو كرداری بەندەكانی و لەسەر هەمووی پاداشتیان دەداتەوە.

دووەم: بۆ نكۆڵی كردن لەوەی كە بێ باوەڕان و درۆزنەكان دەیانوت و بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە الله تعالی كوڕی هەیە: ﴿أَنْ دَعَوْا لِلرَّحْمَنِ وَلَدًا * وَمَا يَنْبَغِي لِلرَّحْمَنِ أَنْ يَتَّخِذَ وَلَدًا ﴾ مريم: 91 – 92.

سێیەم: بۆ لابردنی هەر گومانێك دەربارەی توانا و سیفەتە تەاوو بەرزەكانی: ﴿وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ﴾ ق: 38. واتە: ئێمە ئاسمانەكان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندا هەیە لە بوونەوەری هەمەجۆر مان درووست كردووە و لەو درووستكردنەوەشدا تووشی هیچ ماندوو بوونێك بەبووین، ئەمەش بەڵگەیەكی لە پێشترە لەسەر توانای الله تعالی بۆ زیندوو كردنەوەی مردووەكان.

تێبینی: پێویستە بۆ الله تعالی جێگیری بكەین، شیدەكەنەوەو درێژەی پی دەدەن، بەڵام لە سیفاتە سەلبییەكاندا، بە خێرایی بەسەرباسەكاندا تێدەپەڕن و شیناكەنەوە، بۆ نموونە ئەگەر كەسێك بە سەرۆكێك یان سەرگەورەیەك بڵێت: بەڕێزت نە خزمەتكاری نە غەدر وناپاكی دەكەیت نە خائینی نە گەمژەیت نە داوێن پیسیت…هتد خەڵكی پێی دەڵێن بەشێوازێكی نەشیاوو ناشاییستە قسەی لەگەڵ ئەو سەرۆك و سەركردەیە كردووە. واتە: تەنها ئەوەندە بەسە پێی بڵێت تۆ لە هەموو سیفەت و ئاكارێكی ناشاییستەو ناشیرین دووریت.

{“source_sid”:”C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1627236704213″,”uid”:”C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126″,”source”:”other”,”origin”:”gallery”,”sources”:[“349691371079211″,”324215042623211”]}

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *