الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام / #القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (1)

#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (1)

#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: (1)

پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی یەكەم

كتێبی ((القواعد المثلی فی صفات الله وأسمائه الحسنی) كتێبیكی گرنگ و بەسوودە دەربارەی بەشێكی گرنگی عەقیدە ئەویش ناوو سیفەتەكانی الله یە، هۆكاری هەڵبژاردنی كتێبەكە بۆ ئەوە دەگرێتەوە كە لەسەر مەنهەجی پێشینان بەبەڵگەوە نووسراوە، هەروەها لەبەر ئەوەی بە شێوەیەكی ئاسان نووسراوە ، هەندێك لەوانەی ویستوویانە خزمەتی كتێبەكە بكەن بۆ ئەوەی بە ئاسانی بگاتە فێرخوازانی زانست، كردوویانە بە شێوازی پرسیارو وەڵام، منبیش هەر جارەو بە گوێرەی توانا بەشێكی بۆ زمانی كوردی – إن شاء الله – وەردەگێڕم. ئەوەشی پێم بكرێت لە ڕوونكردنەوەو بۆ زیاد كردن بۆ خوینەری كورد دەیكەم پشتیوان بە الله.

پرسیاری 1 : كامەیە یەكەمین ئەو بنەمایانەی پێویستن بزانرێن سەبارەت بە ناو وسیفەتەكانی الله تعالی كە لە كتێبی (القواعد المثلی فی صفات الله وأسمائه الحسنی) دا هاتووە؟

وەڵام/ ناوەكانی الله تعالی هەموویان جوانن و بە (الحسنی) وەسف و ستایش كراون ، زانایان ئەمەیان بەیەكەمین بنەما داناوە سەبارەت بە ناوەكانی پەروەردگار، ابن تیمیة و ابن القیم لە چەندین جێگەی كتێبەكانیاندا ئاماژەیان بەم بنەمایە كردووە..

پرسیاری 2: بەڵگە چییە لە قورئانی پیرۆزدا كە ئەو ناوانە جوانن؟

وەڵام/ بەڵگە ئەوەیە الله تعالی فەرموویەتی: ﴿ وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ فَادْعُوهُ بِهَا﴾ الأعراف: 180. واتە: الله تعالی ناوی جوانی هەیە كە ئاماژە بۆ بێ عەیبی وبێ خەوشی و مەزنیی ئەو دەكات، هەموو ناوەكانیشی هەر بەو شێوە جوانن، بۆیە هەرچی داوایەكتان هەیە لێی بەو ناوانە داوای بكەن.

پرسیاری 3: واتای چی دەگەیەنێت كە ناوەكانی الله تعالی هەمووی جوانە و لەئەوپەڕی جوانیدان؟

وەڵام/ واتای ئەوەیە كە ئەو ناوانە هەندێ سیفەتیان لە خۆ گرتووە كە بە هیچ شێوەیەك – وەكو ئەگەریش – هیچ جۆرە كەم و كورتی و عەیبێكیان تێدا نییە. بۆ نموونە: ناوی (الحي) ژیانێكی تەواو دەگرێتەوە كە نەبوونی لە پێشەوە نەبووە و نەمانیشی بەدوادا نایەت. یان ناوی (العلیم) زانایەكە كە نەزانێنێك پێش زاناییەكەی نەبووەو بیرچوونەوەشی هەرگیز تووش نابێت.

پرسیاری 4: شێوەو چۆنیتی ئەو جوانییە چۆنە كە لەناوەكانی الله تعالی دا هەیە؟

وەڵام/ بەوەی كە لە هەمو ناوێك لەو ناوانەدا بە شێوەیەكی سەربەخۆ لە جوانی بوونی هەیە.

پرسیاری 5: ئایا دەگونجێت جوانی ناوێك زیاد بكرێت بۆ جوانی ناوێكی تر؟

وەڵام/ بەڵێ، جوانی ناوێك دەچێتە پاڵ جوانی ناوێكی تر، جا لە كۆی جوانی و ڕێكوپێكی هەردوو ناوەكە جوانییەكی تری لێ درووست دەبێت، لەو جۆرە جوانیەش زۆرە لە قورئاندا. بۆ نموونە پێكەوە بوونی هەردوو ناوی (العزیز) و (الحكیم) ئەوەی لی وەردەگیرێت كە عیزەت و اتە هیزو توانا و دەسەڵاتی الله تعالی لەگەڵ حیكمەت و داناییدایە.

 

{“uid”:”C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126″,”source”:”other”,”origin”:”gallery”,”sources”:[“349691371079211″,”324215042623211”]}

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *