به دیل چیه ئەگەر دەنگ نەدەم؟
ئیسلامییه‌كان لە زۆربەی وڵاتاندا له پرسی به‌شداری كردنیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، به شێوه‌یه‌كی گشتی پشتیان به كۆمه‌ڵه گومان و شوبهه‌یه‌ك قایمه كە ناویان ناوە بەڵگە، لە ڕاستیشدا هیچیان نابنە بەڵگە، مەسەلەكە لە خۆ خەڵەتاندنێكی ڕوون و ئاشكرا بەدەر نییە!
لە مەسەلەی سه‌رگرتن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و شوبهه‌و گومانانه‌شدا، پشتیان به ناشارەزایی خەڵكی و لایەنگرانیان بە بابەتە شەرعییەكان بەستووە و گرەویان لەسەر ئەوەیە! هەروەها حیزبایەتی زەمكراو و دەمارگیریش ڕۆڵێكی بەرچاو دەبینێت و نایەڵێت خاوەنەكەی حەق ببینیت، یان ئەیبینێت بەڵام ڕێگری هەیە لەوەی كاری پێبكات و ملی بۆ بدات.
بایکۆتکردنی دەنگدان پارێزگاریکردنە لە دینەکەت لەکەدار نەبێت لە دونیاشت کە نەکرێیتە پەیژیەکی خۆڕایی گاڵتە بە عەقڵت نەکرێت..سوێند بە خالقی ئەرزو ئاسمانەكان هیچ مەبەست و نیاز‌و بەرژەوەندییەكم لەم ئامۆژگارییەم نییە جگە لە ڕەزامەندی الله و خێری ئێوە نەبێت، بۆیە بە هەموو شێوەیەك خۆت لە هەڵبژاردن بە دوور بگرە و توخنی مەكەوە ، ئەگەر واتكرد دینت سەلامەتە و ڕیگەش لەوانە دەگریت كە دەنگیان بۆ دەدەیت بە عەقڵت پێ بكەنن و بڵێن بەخوا چاك ئەو دەنگدەرانەمان فریوداوە و كردوومانن بە پەیژەی بەرژەوەندییەكانی خۆمان، ئێمە بۆ مەعاش و پلەو پایەی كەسێتی و حیزبی و سیاسی خۆمان كار دەكەین، ئەو داماوانەش باوەڕیان كردووە كە ئەگەر دەنگ نەدەن گوناهبار دەبن و دەنگمان بۆ ئەدەن، له ڕاستیدا بایكۆتكردنی ئینتیخابات و ده‌نگدان و په‌رله‌مان كه له گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ركییه‌كانی ئیسلامدا تێكده‌گیرین وناكۆكن به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ته‌وحید و وەلائوبەرائو ئولوهیه‌ت و حاكمیه‌تی الله، ئه‌وه خۆی له خۆییدا به‌دیله!
موسوڵمان له نزیكبوونه‌وه‌ی له حه‌رامێك له عه‌قیده‌كه‌یدا وه‌كو ئه‌وه‌یه ده‌ستی بۆ ژیله‌مۆیه‌ك بردبێت ده‌ست و جه‌سته‌و پۆشاكی خۆی بسووتێنیت، نابێت بڵێت به‌دیلی ده‌ست بردن بۆ ئه‌و ئاگره سووتێنه‌ره چییه! بەدیلی ئەوەیە دووری لێ بگریت.
به‌دیل ئه‌وه‌یه وه‌كو له قورئان و سوننه‌تدا فه‌رمانت پێكراوه ده‌ستی بۆ نه‌به‌یت و خۆت له ئاگره‌كه‌ی به دوور بگریت و بایكۆتی پرۆسه‌كه بكه‌یت و پارێزگاری له دینی خۆت بكه‌یت.
ئیبراهیم علیه السلام وای كرد: ﴿وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ وَأَدْعُو رَبِّي عَسَىٰ أَلَّا أَكُونَ بِدُعَاءِ رَبِّي شَقِيًّا﴾.[1] واعتزلكم واته لێتان داده‌بڕێم و به‌كاره‌كه‌تان ڕازی نابم و لێی بەریم، ئەوەی ئیبراهیم علیه السلام لێی بەری بوو هەر شتێك بوو وەكو ئەم دەنگدان و پەرلەمانەەی ئێستا، به‌ته‌عبیری ئه‌مڕۆ فەرمووی بایكۆتی پرۆسه‌كه‌تان ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و جێگه‌ی تۆ به نیازی خزمه‌تی دینی تێدا بكه‌یت هه‌موو حوكمه‌كانی ئیسلامی تێدا ره‌تده‌كرێته‌وه‌و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه وپێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له قورئان و سوننه‌تدایه ته‌شریعات ده‌كرێت و ئه‌زموونی ساڵانیش ده‌ڵیت هیچ كاتیك ئیسلامییه‌كان نه‌یانتوانیوه ڕێگر بن له‌به‌رانبه‌ر ده‌ركردنی هیچ بڕیارێك دژ به شه‌ریعه‌تی ئیسلام.
ئه‌وه‌ش كوردستان و ئه‌زموونی به‌شداری كردنی ئیسلامییه‌كانه له زیاتر لە چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كدا بزانه چه‌ند حوكمی شه‌رعیان له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه جێبه‌جێكرد؟ چه‌ند دیاردەو كاری ناشه‌رعییان ره‌تكرده‌وه‌و قه‌ده‌غەیان كرد به یاسا و له بواره‌كانی سیاسه‌ت و ئیعلام و په‌روه‌رده‌و مه‌ناهیجی دیراسی و كۆمه‌ڵگادا، له هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی دژی عه‌قیده شه‌ریعه‌و ئاكاری موسوڵمانان هەیە چی‌یان لابرد و چ ناشەرعییەكیان قەدەغە كرد؟ چونكه به حوكمی پابه‌ند بوونی په‌رله‌مان به سیستمی دیموكراسی و بنه‌ماكانی عه‌لمانییه‌ت، زۆرینه ده‌توانن هه‌ر حوكم و ته‌شریعێك ده‌ربكه‌ن به خیلافی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و كه‌سیش ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه چونكه تۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به حوكمی زۆرینه ڕازی بوویته و وتووته پێی ڕازیم با پێچه‌وانه‌ی حوكمی شەریعەتیش بێت و سویندیشت لەسەر جێبەجێكردنی ئەوە خواردووه، ئه‌گینا له بنچینه‌وه ئه‌و شوێنه‌ت به‌چاو نه‌دەبینی، كه‌واته بوونت له‌وێ زیاتر نییه له خۆ خه‌ڵه‌تاندن و بگره شه‌رعییه‌ت پێدانی ئه‌و جێگه‌یه و خۆل له‌چاوكردنی موسوڵمانان و هیچت بۆ دینه‌كه‌ت پێ ناكرێت جگه له به ده‌ست هێنانی هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سێتی بۆ خۆت نه‌بێت وەكو موچە و خانەنشینی باش و وەرگرتنی سەیارەو شوققە و سەفەری وڵاتان و پێكهێنانی پەیوەندی لە پێناو بەرژەوەندی كەسێتی خۆت و حیزبەكەت، ئیسلامیش تەنها وەكو دروشم بەكارت هێناوە و پارەی پێ پەیدا دەكەیت.
به‌دیل ئه‌وه‌یه كه باوكی پێغه‌مبه‌ران ئیبراهیم علیه السلام به به‌دیلی زانی: ﴿قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ﴾.[2]
به‌دیل ئه‌وه‌یه بڵێیت ئه‌ی قه‌وم و میلله‌ته‌كه‌م داوای لێبوردن ئه‌كه‌م من دوو سه‌رچاوه‌م هه‌یه كه قورئان و سوننه‌ته ناتوانم به زاده‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌كان بیانگۆڕمه‌وه، بڵێ بە دەستی خۆم نییە موسوڵمان واتە خۆ بەدەستدانەوەی بۆ فەرمانی الله پاشان پێغەمبەرەكەم 4h5 چونكە پەروەردگارم فەرموویەتی: ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا﴾.[3] دابڕانت و نیشاندانی به‌رائه‌تی خۆت له پرۆسه‌یه‌ك حوكمه‌كانی خوای تێدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه‌و به ده‌گمه‌نیش ئه‌گه‌ر ده‌نگ بۆ حوكمێكی به به‌ڵێ بدرێت ئه‌وه خۆی ڕێگای ڕزگاریته و چاكترین به‌دیله ئه‌گه‌ر باش بیر بكه‌یته‌وه.
چه‌ندین كه‌سایه‌تی عه‌لمانی كه ڕه‌نگه هه‌ر باوه‌ڕیان به ئیسلام نه‌بێت، بایكۆتی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان ده‌كه‌ن له‌به‌ر هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی دونیایی و سیاسی خۆیان، ئایا تۆی موسوڵمانی خاوه‌ن قورئان و سوننه‌ت نا‌توانیت به‌دینه‌كه‌ت سه‌لامه‌ت ده‌ربچیت و خۆت له‌و جێگه ترسناكه بپارێزیت؟ ئایا ئه‌وه ناهینێت تۆیش له‌به‌ر الله تعالی بایكۆتی ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌یت.
ئه‌و كه‌سه‌ی داوای به‌دیل ده‌كات بۆ به‌شداریكردن له په‌رله‌مانێك كه پابه‌ند نییه به زۆرێك لە خوكمەكانی ئیسلامه‌وه و به پێچه‌وانه‌شی یاسا ده‌درده‌كات چجای ڕێز‌و حورمه‌تی بگرێت، با ئه‌م ئایه‌ته بخوێنیته‌وه و ئیتر باسی به‌دیل نه‌كات: ﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَن يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا﴾.[4] بۆ طاغوت وا ده‌زانی واتای چییه ؟ هه‌موو په‌رستراوێك كه خۆی ڕازی بێت بپه‌رسترێت و یاسا و شه‌ریعه‌تی پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام دابنێت ئه‌وه طاغوته‌و پێویسته لێی بێ به‌ری بیت. ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی به نیازه دینی خوا له په‌رله‌مانه‌وه سه‌ربخات ئه‌م ئایه‌تەی نه‌خویندووه‌ته‌وه: ﴿فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً﴾[5]. ؟
ئایا له‌وێ ئه‌وه‌ی مشت و مڕی له‌سه‌ره و پێویستی به‌یه‌كلا كردنه‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌س بۆ كتاب و سوننه‌ت ده‌گه‌ریته‌وه؟ ئایا ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كه باوه‌ڕی به خۆی هێناوه له‌وێوه حوكمی ئیسلام بگیڕێته‌وه نه‌یزانیوه الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ﴾؟ ئایا ئەوانه‌ی له‌وێن به حوكمی خوا ڕازین؟ ده‌یان ئایه‌ت جگه له‌مانه‌ی باسمان كرد له قورئاندا ترسێنه‌رن له‌وه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شدار بیت نه به ده‌نگدان و به خۆ كاندید كردن، به‌ڵكو چاكترین به‌دیل دوور كه‌وتنه‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هیچ خراپه‌یه‌كی نه‌بوایه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه فه‌رمانه‌كانی خوا پاشان پێغه‌مبه‌ر 4h5 ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه و دووباره قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌كرێت و زۆر به‌ده‌گمه‌نیش ئه‌گه‌ر حوكمێكی وه‌ر بگیردرێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بوو موسوڵمان موچوركه به جه‌سته‌یدا بهاتایه له باسی به‌شداری كردن تێیدا، الله تعالی له قورئاندا فه‌رموویه‌تی: ﴿وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ﴾.[6] هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا﴾.[7]
له ڕاستیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌سڵی پرسیاره‌كه (به‌دیل چییه؟) پرسیارێكی ناشه‌رعییه وبیدعه‌یه و بێ به‌ڵگه‌یه و نابێت بكرێت له‌و جۆره حاڵه‌ته‌دا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ڵێم: له ئیسلامدا ئه‌و فه‌رمانانه‌ی پێمان كراوه له كیتاب و سوننه‌ت جاری وا هه‌یه به كرداره واته به (فعل) گوێرایه‌ڵی ده‌كرێت و، جاری وا هه‌یه به ئه‌نجام نه‌دانی كرداره واته به (ترك) گوێڕایه‌ڵی ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت له شایه‌تماندا گه‌وره‌ترین به‌شی ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره پێشی خستووه ( لا إله) كه داوای لێكردووین واز له باوه‌ڕهێنان به هه‌موو په‌روه‌ردگارێك جگه له الله بهینین و ئینجا ( إلا الله) بریتییه له كرداره‌كه كه دان به هه‌بوونی الله و په‌روه‌ردگارێتیدا دەنێیت، ته‌رك كردنی ئه‌وه‌ی الله پاشان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی پێیان ناخۆشه خۆی له خۆیدا فیعله و فیعلێكی زۆر گه‌وره‌و گرانیشه له ئیسلامدا. ابن رجب له (فضل علم السلف) دا ده‌ڵێت: (فأما ما اتفق السلف على تركه، فلا يجوز العمل به لأنهم ما تركوه إلا على علم أنه لايعمل به) واته: ئه‌وه‌ی كه زانایانی پێشینی ئه‌م ئوممه‌ته یه‌ك ده‌نگ بوونه له‌سه‌ر واز لێ هێنانی هه‌رگیز درووست نییه كاری پێ بكرێت، چونكه ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری ئه‌و كاره نه‌ده‌بوون ئه‌گه‌ر نه‌یانزانیایه كه درووست نییه كاری پێ بكرێت. پرسیاره‌كه‌ش كاتێك ده‌نگده‌ر یان بەربژێر ده‌ڵێت: به‌دیل چییه ئه‌گه‌ر من په‌نا بۆ په‌رله‌مان و دیموكراسی نه‌به‌م؟ ئه‌و پرسیاره جه‌هله یان بێ ئه‌ده‌بییه به‌رانبه‌ر به دینی خوا، یه‌عنی تۆ له هه‌موو ئه‌و دینه جوانه و ته‌شریعاته مه‌زنه كه سیستمێكی تۆكمه‌و پاراوه بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه به‌دیل نابینێت تاكو خۆت له زه‌لكاوی دیموكراسی نه‌ده‌یت؟ ئایا ڕێگه‌ی هه‌ڵه بگریت بۆ گه‌یشتن به شارێك پێی ده‌گه‌یت یان بۆ شوینێكی ترت دەبات؟ ئایا ده‌ستنوێژ به ئاوێكی پیس بگریت ده‌ستنوێژه‌كه‌ت درووسته چجای نوێژه‌كه‌ت قبوڵ بێت؟ ئایا لە دڕكوداڵدا ترێ ومیوە بەرهەم دێت؟ ئه‌ی ئیتر قورئان و سوننه‌تت بۆچیه مادام بۆ به‌دیلی دیموكراسی و په‌رله‌مان دەگەڕێت؟ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به خۆیان ئه‌ڵێن ئیسلامی و هه‌وڵی مان و نه‌مان بۆ گه‌یشتن به كورسی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن و ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر نه‌چینه ناو په‌رله‌مانه‌وه به‌دیل چییه و ئەو خەڵكەش بەو قسەیە داماو دەكەن لە گەڵ خۆیاندا! شاره‌زاییان له ته‌فسیری ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز نییه و نازانن كه مه‌نهه‌جێكی بیروباوه‌ڕی تێدایه بۆ ئیش پێكردن، نه‌ك ته‌نها به كار هێنانی وه‌كو درووشم و قسه‌ی زل و پاره و پله‌و پایه پێ په‌یدا كرنی. زۆربه‌یان ده‌ژین و ده‌مرن سه‌ره‌ڕای قسه‌ی زل و درووشمی خه‌ڵه‌تینه‌ر نازانن كتێبه‌كانی بوخاری و موسلیم و سونه‌ن و مه‌سانیده‌كان چی‌یان تێدایه، له‌وه گه‌ڕێ بزانن زانایان چۆن له‌و دوو سه‌رچاوه‌وه مه‌نهه‌جێكی بیروباوه‌ڕیان بۆ موسوڵمانان ڕوون كردووه‌ته‌وه و سه‌دان كتێبی ناوازه‌و گرنگ هه‌یه له زانسته شه‌رعییه‌كاندا پێویسته بخوێنرێته‌وه‌و ئه‌وان بێ ئاگاترین كه‌سن لێ. به‌دیل ئه‌وه‌یه بچیت ته‌مه‌نت له‌و قورئانه‌دا به‌سه‌ر به‌ری و له‌فه‌رمووده‌كاندا و له كتێبه شه‌رعییه‌كاندا، سه‌ره‌تا ئه‌و په‌رده‌ی سه‌ر چاوه‌كانتی پێ لابده بۆ ئه‌وه‌ی جارێ ڕاستییه‌كانی پێ بینیت، ئینجا ئه‌و خێرە به ماڵ و مناڵه‌كه‌ت بگه‌یه‌نه‌و هه‌روه‌ها به ده‌وروبه‌رت و بیكه به كردار له‌وه‌ی ده‌توانیت، له‌وه‌شی نا‌توانیت و له توانای تۆ گه‌وره‌تره خوای گه‌وره داوای شتیكی لێ نه‌كردوویت له توانای تۆدا نه‌بێت. جیگای داخه زۆرێك له‌وانه‌ی به‌ناو ئیسلامه‌وه داوای به‌دیل ده‌كه‌ن سوره‌تی الفاتحة به‌بێ هه‌ڵه نازانن بخوێننه‌وه، نه زۆر جاریش جیاوازیش له نێوان ئه‌ركانی ئیمان و ئه‌ركانی ئیسلامدا ده‌كه‌ن! ئه‌مه ئه‌گه‌ر بتوانن به‌ڕێك و پێكی بیژمێرن، ده بڕۆن جارێ ئێوه ده‌ساڵتان پێویسته بۆ . ئه‌وه‌ی به باشی دینه‌كه‌تان فێر بن، حوكمی شه‌ریعه‌ت چۆن به كه‌سی جاهیل به شه‌ریعه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌و هه‌موو لاوازییه‌ش كه تیاتاندا كۆ بووه‌ته‌وه.
لە كۆتاییدا دەڵێم:
ئەی موسوڵمانی بەڕێز، یەقینت هەبێت: دەنگدان كارێكی ناشەرعییە و لە گەڵ بنەما جێگیرەكانی ئیسلامدا تێكدەگیرێت، دەنگدان و بەشداریكردن لە هەڵبژاردندا لەكەداركردنە بۆ دینت، زیانە بۆ دونیات، لێی بەریبی خاوەن پاداشتی گەورەی، تێوەگلێی دڵنیابە ڕەنجەڕۆی.
[1] مریم:48.
[2] الممتحنة:4.
[3] الأحزاب:36.
[4] النساء:60.
[5] – {النساء:59}.
[6] النساء:140.
[7] الاحزاب:36.