دیموكراسی كۆڵه‌كه‌ی دەنگدانە
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداری پرۆسەی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ده‌كه‌ن – به عه‌لمانی و ئیسلامییه‌وه – ناتوانن دوو پێیان بخه‌نه نێو بینای په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر له سیاسەت و حوكمڕانیدا باوه‌ڕیان به سیستمی دیموكراسی نه‌بێت، نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو ده‌بێت سوێندیش له‌سه‌ر ڕێزگرتن و پاراستنی دیموكراسی بخۆن و شتێك نه‌كه‌ن به پێی ده‌ستور له گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسیدا ناكۆك بێت، جا با بزانین دیموكراسیه‌ت مه‌عنای چییه كه هه‌موانی له ژێر كۆشكی په‌رله‌ماندا كۆكردووه‌ته‌وه؟ وشه‌ی دیموكراسی وشه‌یه‌كی یۆنانییه به مه‌عنای ده‌سه‌ڵات، یان حوكمی گه‌ل دێت، واته له سیستمی دیموكراسیدا گه‌ل خۆی حوكمی خۆی ده‌كات نه‌ك الله یان ئایین، گەل بەچی ڕازی بوو، حوكمی كێی پێ باش بوو. چ بەرنامەیەكی بەلاوە پەسەند بوو، لە ڕێگەی نوێنەرەكانیانەوە هەر ئەوەیە. دیموكراسییه‌ت لە وڵاتاندا شێوه‌ی له حوكمڕانیدا زۆره، به‌ڵام له هه‌موو شێوه‌كانیدا چوار تایبه‌تمه‌ندی تێدا نه‌بێت، پێی ناوترێت دیموكراسی كه زۆربه‌ی بنه‌ما و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به توندی له گه‌ڵ دینی ئیسلامدا تێكدەگیرێن و ناكۆكن:
1- دانپێدانان بەوەی كه سه‌روه‌ری ته‌نها بۆ گه‌له: ئه‌مه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌یه كه هه‌میشه وابه‌سته‌ی دیموكراسیه‌ته و لێی جیانابێتەوە، هاوكات له گه‌ڵ ئیسلامیشدا تێكده‌گیرێت و ناكۆكه، چونكه ئیسلام له‌سه‌ر عه‌قیده‌ی ته‌وحید بونیات نراوه كه مافی فه‌رمان كردن و ته‌شریع و حوكم ته‌نها بۆ الله یه، له ئیسلامدا موسولمان ته‌نها په‌روه‌ردگاری ده‌په‌رستێت و له هه‌موو شتێك‌دا ته‌نها بۆ حوكمی الله ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و حوكمكردن به سوننه‌تیش هه‌ر له‌وه‌وه وه‌رگیراوه، وه‌كو له چه‌ندین ئایه‌تدا هاتووه بۆ نموونه: ﴿ثُمَّ رُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ أَلَا لَهُ الْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ﴾.[1] یان: ﴿فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا﴾.[2] ﴿إِنِ الْحُكْمُ إِلا لِلَّهِ يَقُصُّ الْحَقَّ وَهُوَ خَيْرُ الْفَاصِلِينَ). [3]﴿وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ﴾.[4]
حه‌ق له دیدی موسوڵمانه‌وه ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێكردووه، یان پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی 4h5ڕایگەیاندووە، با زۆرینه‌ی دانیشتوانی سه‌رزه‌ویش پێی ڕازی نه‌بن، ناحه‌قیش ئه‌وه‌یه كه الله تعالی و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی 4h5 به ناحه‌قیان زانیوه با زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌ویش له‌سه‌ری كۆك و ڕازی بن و به حه‌قی بزانن، له ئیسلامدا به پێچه‌وانه‌ی دیموكراسی زۆرینه‌و كه‌مینه هیچ كاریگه‌رییه‌كی نییه، سه‌روه‌ری و فه‌رمانی ڕه‌ها و باڵا ته‌نها بۆ الله یه و هیچ هاوبه‌شێكی نییه تێیدا، ﴿وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا﴾.[5] ته‌نانه‌ت له فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا هاتووه: (السید الله). بو داود (4806)، وأحمد (4/24) (16350).
به‌م شێوه‌ش مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی بیروباوه‌ڕه و به هیچ شێوەیەك جێگای ناكۆكی وسازش نییه.
له سیستمی دیموكراسیدا كه هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به زۆر و ڕه‌زا ده‌بێت ملكه‌چی بێت حه‌ق ئه‌وه‌یه گه‌ل به حه‌قی بزانێت و ناحه‌قیش به هه‌مان شێوه، ئه‌وه‌ی گه‌ل پێی رازی بوو ئه‌وه ڕاسته و ئه‌وه‌شی ڕەتیكردەوە هه‌ڵه‌یه.
له سیستمی دیموكراسیدا كه ئیسلامییه‌كان پابه‌ندی بنه‌ماكانین خه‌ڵكی خۆیان سه‌رچاوه‌ی بڕیارن بێ وابه‌سته‌بوون به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر و مافی خۆیانه هه‌ر بڕیار و ته‌شریعاتێك بۆ خۆیان ده‌ربكه‌ن، به‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری له ئیسلام جیا ده‌بێته‌وه، چونكه حاكمیه‌تی خوا هیچ كاریگه‌ییه‌كی نامێنێت.
2- سه‌روه‌ریی یاسا: واته هه‌موان یه‌كسانن به‌رانبه‌ر یاسا، به‌ڵام كام یاسا؟ مه‌به‌ست له‌و یاسایه كه مرۆڤه‌كان خۆیان دایده‌نین به‌ناوی گه‌له‌وه، ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌وه‌ری به‌و پێیه‌ش بۆ ئه‌و یاسایه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به قورئان و سوننه‌ته‌وه نییه مه‌گه‌ر به ڕێكه‌وت شتێكی لێ قبوڵ بكات ئەویش زیاتر لە باری كەسایەتی، هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش نابێت كه‌مترین لاری له‌سه‌ر ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ی یاسا هه‌بێت، به‌مه‌ش ئیسلامییه‌كان له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی بیروباوه‌ڕی خۆیاندا ناكۆك و دژوار ده‌بنه‌وه.
3- دانپێدانان به مافی تاكه‌كان و ئازادی تەواویان و پاراستنی ئه‌و ئازادییه: له‌م باره‌وه به‌ده‌ر له‌و خه‌رمانه‌ی بە دەوری دیموكراسیدا دراوە، چەند ده‌ره‌نجامێكی ترسناكی بۆ دینی موسوڵمان لێ ده‌كه‌وێته‌وه- له بواری بیروباوه‌ڕدا هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه باوه‌ڕی به هه‌رچی هه‌بێت كه پێی باش بێت و بانگه‌شه‌ی بۆ بكات، بۆی هه‌یه دینی خۆی عه‌قیده‌ی خۆی بگۆڕێت به‌و شێوه‌ی كه ئاره‌زووی لێ هه‌یه و ئەو دستورەش كە ئەندام پەرلەمانی موسوڵمان سوێندی لەسەر دەخوات جێبەجێی بكات ئەو مافەی دەستەبەر كردووە. هه‌ر بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌شداری په‌رله‌مان ده‌كه‌ن نكۆڵی دەكەن له هه‌ر حوكمێك لە دژ كه‌سی هه‌ڵگه‌ڕاوه له دینی خۆی و تاكه سزایه‌ك كه دانی پێدا ده‌نێن سزای تاوانی خیانه‌ته له وه‌ته‌ن و نیشتمان، ئه‌گه‌ر له سیستمی دیمه‌كراسیدا موسوڵمان مافی دینداری پێدراوه هاوكات مافی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌شی پێ دراوه، بیەوێت موسوڵمان بیت ئازادە و بیەویت هەڵگەڕێتەوە لە ئیسلام هەر ئازادە! وه‌كو چۆن ماف به هه‌ركه‌سێك دراوه هه‌ر بیرێكی دژ به خوا و ئیسلام هه‌ڵبژێرێت. سه‌باره‌ت به بواری ڕه‌وشتیش هه‌رچی خراپه‌و فاحیشه هه‌یه به فه‌رمی ڕێگه پێدراوه وداوێن پیسی مافێكه‌و پارێزراوه بە مەرجێك به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا بكرێت، یان لە جیگەی تایبەتكراوو ڕێگە پێدراوی فەرمی خۆی ئەنجام بدرێت، لەگەڵ سه‌دان پرسی تری دژوار لە گەڵ شەریعەتی تیایه به هۆی ئه‌و سوێنده‌ی ئیسلامییه‌كان له‌یه‌كه‌م ڕۆژی چوونه ناو په‌رله‌مان ده‌یخۆن ناتوانن به‌رانبه‌ری بوه‌ستنه‌وه.
4- جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان: واته ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكار و ته‌شریعی و دادوه‌ری له یه‌كتر جیابكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سته‌م درووست نه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دیموكراسیه‌تدا ته‌شریع به ده‌ستی مرۆڤه‌كانه‌وه‌یه، نه‌ك سته‌م به‌ڵكو گه‌وره‌ترین سته‌م درووست ده‌بێت و هه‌زاران به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه دونیای ئەمڕۆی پڕ كردووه.
به كورتی: دیموكراسی كۆڵه‌كه‌ی سیستمی په‌رله‌مانییه كه هه‌موان ده‌بێت به پیرۆز و به‌ڕێزی بزانن،بە كاكەی ئیسلامیشەوە كە زۆر جار لافی دڵسۆزی و پاراستنی ئەو سیستمە لێ دەدەن و پەیمانی پارێزگاری كردنی دەدەن و دەڵێن چارەسەر لە دیموكراسیدایە! دیموكراسی سیستمێكه له گه‌ڵ ئیسلامدا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ڕوو به ڕوو ده‌بیێه‌وه و حوكمەكانی هەڵدەوەشێنیتەوە، ئه‌و كه‌سه‌ی بووه ئه‌ندام په‌رله‌مان دیموكراسیه‌ت ده‌بێته كۆڵه‌كه و بنه‌مای هه‌موو كارێكی و پێویسته له بازنه‌یدا بێت و بەدەوریدا بخولێته‌وه و بە شێوەیەكی پراكتیكی گه‌ل به‌سه‌رچاوەی حوكم بزانێت نه‌ك قورئان و سوننه‌ت، خۆ ئه‌گه‌ر به زار ئه‌و قسه بكات و بلێت نه‌خێر من حوكمی شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ ئه‌كه‌م ئه‌وە قسه‌یه‌كی بێ بنه‌مایه و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع كه‌مترین به‌های نییه. ئەوەشی جێگای داخی زیاترە ئەوەیە خەڵكی بیر لەوە ناكەنەوە كە ئەوان چەندین لێدوانیان لە كەناڵەكانەوە و لە سەر ئاستی سەركردایەتیدا لێ دەبیسترێت كە ئەوان وەكو ئیسلامی لە بنچینەوە ئامانجیان جێبەجێكردنی شەریعەت نییە و بەو دەستورەی ئێستا ڕازین و لارییان لەسەری نییە! خەڵكیش هەر ئەو قسەیان پێ لەبەر كراوە ئەگەر دەنگ نەدەیت لە بەرژەوەندی دەسەڵات تەواو دەبێت و زۆر جار مەلا و بانگخوازی گومرا پێیان دەڵێن ئەگەر دەنگ نەدەن گوناهبار دەبن! لە كاتێكدا ئەوانەی لای تۆ خۆیان بە فریشتە وێنا كردووە لە ژێر و لەسەرەوە جۆرەها ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتن و پارە وەرگرتن و بەرژەوەندییان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتەدا هەیە هەم لە ناڵ و هەم لە بزماریش دەدەن! و بە زۆرێك لەوانەش لەسەر ئاستی كەسە یەكەمەكاندا دانی پێدا نراوە، بەڵام زۆرێك لە شوێنكەوتوان هەر ئامادە نین مل بۆ حەق بدەن و واز لە پاشكۆیی و پەكخستنی نیعمەتی بیركردنەوە بدەن.
[1] الأنعام: 62.
[2] النساء:65.
[3] الأنعام:57.
[4] الشوری:10.
[5] الكهف:26.