چەند پرسیارێك دەربارەی هەڵبژاردن!
پرسیار ی یه‌كەم: ئایا ئیسلامییه‌كان له وڵاته‌كانی خۆیاندا جگه له كوردستان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ له باكستان و توركیا‌و وسوريا وسودان ومصر و كوەیت و ئه‌رده‌ن به‌شدارییان كردووه.
پرسیاری دووەم: ئایا هیچ له‌و دروشمانه‌یان جێبه‌جێ كرد كه به‌رزیان كردبوویه‌وه؟
وه‌ڵام: نه‌خێر نه‌یانتوانیوه شتێكی وا گەورە و دیار جێبه‌جێ بكه‌ن له ئامانج ودرووشمه‌كانیان، هه‌موو یاساكانی ناكۆك له گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام هه‌ر وه‌كو خۆیان ماونه‌ته‌وه‌و نه‌یانتوانیوه ببنه ڕێگر له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌ساد وسته‌م و نادادگەری كۆمەڵایەتی و سیاسی و دژایه‌تی كردنی ئیسلام.
پرسیاری سێەم: ئایا هه‌رگیز توانیویانه زۆرینه به‌ده‌ست بهێنن و ده‌وڵه‌ت پێك بهێنن؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ له جه‌زائیر له ساڵی 1991 الجبهة الإسلامية للإنقاذ زۆرینه‌یان هێنا، به‌ڵام به زۆری هێز ده‌ره‌نجامه‌كانیان پێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سوپای جه‌زائیر و زلهێزه‌كانی دونیا بە تایبەت فەرەنسا له پشتیانه‌وه نه‌یانهێشت بچنه سه‌ر كورسی حوكم، هه‌ر وه‌ها له میسریش كۆمه‌ڵه‌ی الإخوان المسلمین له ساڵی 2012 سه‌ركه‌وتن بۆ چڵه‌پۆپه‌ی ده‌سه‌ڵات له میسردا و لە ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی له‌سه‌ر حوكم بوون نه‌ك هیچ یاسا و ڕێسایه‌كی میسریان به‌ره‌و ئیسلام پێ نه‌گۆڕدرا به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی عبدالفتاج السیسی كه محمد مورسی سەرۆكی هەڵبژێردراوی میسر ئه‌وی وه‌كو وه‌زیری به‌رگری دیاری كردبوو، یان خۆی پێشتر لەو كارەدا بوو بەڵام توانای ئەوەی نەبوو كە لەسەر كارەكەی لایبدات، به پشتیوانی زلهێزه‌كانی جیهان وەكو ئەمریكا و ئەوروپا و پاشكۆكانیان كوده‌تایان به‌سه‌ردا كرد و ئه‌وه‌ی كوژرا كوژرا و ئەوانی تریش زندانەكانیان پێ پڕ كرا و لەوێیش مورسی و دەیانی تر لە سەركردەكانی ئیخوان لە زیندانەكاندا دەمرن یان بە ناڕاستەوخۆ دەكوژرێن.
پرسیاری چوارەم: ئایا به به‌شداری كردنی ئیسلامییه‌كان له په‌رله‌مان، عه‌لمانییه‌كان سوودمه‌ند ئه‌بن یان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن؟
وه‌ڵام: له به‌شداری كردنی ئیسلامییه‌كاندا، عه‌لمانییه‌كان هیچ جۆرە زیانیكیان پێ ناگات و بە پێچەوانەشەوە زۆر سوودمه‌ند ده‌بن، چونكه به هۆی ئه‌وانه‌وه شه‌رعییه‌ت به ڕژێمی سیاسی و تەشریعی و ده‌سه‌ڵاتداری ئەو وڵاتە دەدرێت و سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتداراره‌كان ڕوخساری خۆیان بە هۆی ئەوانەوە جوان نیشان ئه‌ده‌ن و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه به وردی له حاڵه‌تی ئیسلامی و خاڵه لاوازه‌كانی ئیسلامییه‌كان وچۆنییه‌تی دوورخستنه‌وه‌یان و سنوورداركردنی چالاكییان به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت.
پرسیاری پێنجەم: ئایا ئه‌و حیزب و لایه‌نه ئیسلامییانه كە بەشداری لە پەرلەماندا دەكەن، بەشدارییەكەیان له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌و لێوردبوونه‌وه‌ی شه‌رعییه؟
وه‌ڵام: نه‌خێر ئه‌وه‌ی لێی ورد نه‌بنه‌وه‌و گرنگی پێ نه‌ده‌ن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئەوان لە دیدێكی سیاسی پەتییەوە هەنگاو دەنین و هەر حیزبێك لەو حیزبانە چەند كەسێكیان وەكو واجیهەی ئایینی بۆ خۆیان داناوە حەرامیان بۆ حەڵاڵ دەكەن و لە كوێ لە سەرزەویدا زانایەك قسەیەكی نامۆ و پێچیەوانەی كیتاب و سوننەتی كردبێت ئەوان خۆیانی پیدا هەڵدەواسن و سەر زمان و بن زمانیان هەر ئەوە دەلێن ئەوە نییە ابن باز و ابن عثیمین و فڵان و فیسار زانا و ونووسەر حەڵاڵیان كردووە، وەكو ئەوەی ئەو دوو زانا و ئەوانی دی مەعسوم بن یان ئەمان لە هەموو شتێك‌دا بە قسەی ئەوانیان كردبێت! ئەو چەند كەسانەی كە لە سەركردایەتی حیزبە ئیسلامیەكان بە سیمایەكی ئیسلامییەوە وەكو شارەزای شەرعی دادەنرێن هەمیشە بۆ داپۆشینی ئینحرافاتی ئەو حیزبانە دادەنرێن و ڕۆڵی خۆڵ لە چاوكردنی موسوڵمانان و ڕاكێشانیان بۆ حیزبەكانیان دەبینن لەڕێگەی ئاراستە كردنی گوتاری ئایینی و حەڵاڵ كردنی ئەو حەرامانەی لە بەرژەوەندی حیزب و لایەنەكانیاندایە و هەروەها بە مەبەستی قۆستنەوەی هەلی جەهلی خەڵك بە ئیسلام و ئاسایی كردنەوەی بەزاندنی سنوورەكانی شەرع و عەقیدە لەلای ئەوان بەداخەوە.
پرسیاری شه‌شەم: ئایا ئه‌م شێوازه له موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات هاوشێوه‌ی له مێژووی ئیسلامدا هه‌یه و به‌ڵگه‌ی شه‌رعی پشتگیری ده‌كات؟
وه‌ڵام: نه‌خێر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن ودەنگدان و په‌رله‌مان بەم شێوەی كە ئێستە هەیە لە گەڵ بنەماكانی عەقیدەو بیروباوەری ئیسلامی‌دا بەتەواوی تێكدەگیرێت و ئەگەرچی خۆی حاڵه‌تێكی هاوچه‌رخ و نوێیە و له مێژووی ئیسلامدا هاوشێوه‌ی نه‌بووه وەكو وەسیلەیەك بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی حوكم، بەڵام كە پرۆسەكە بە بەش بەش تەماشای دەكەیت دەبینی لە هەموو بنەما سەرەكییەكانیدا لەگەڵ بنەمایەكی ئیسلامدا دژوارە و ناگونجێن!
پرسیاری حه‌وتەم: ئایا مه‌سه‌له‌ی به‌شداری كردن و نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی چی وه‌كو ده‌نگدان یان خۆ كاندیدكردن مه‌سه‌له‌یه‌كی خیلافییه و جێگای ناكۆكییه له نێوان زانایاندا؟ یان مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به عه‌قیده‌و مه‌نهه‌جه‌وه هه‌یه و قابیلی ئەوە نییە بە مەسەلەیەكی خیلافی وەسف بكرێت؟
وه‌ڵام: له بنچینه‌دا ناكۆك بوون و سەرپێچیكردن له‌و مه‌سه‌له‌دا په‌یوه‌ندی به بواری بیروباوەڕ و مەنهەجەوە هەیە و ناكۆكییەكەشی لە گەڵ شەرع و عەقیدەدا لەو جۆرەیە كە زانایان پێی دەڵێن: (معلوم من ا‌لدین بالضرورة)، واتە لادانەكە لە ڕووی شەرعەوە زۆر ئاشكرایە و شاراوە نییە تا خیلافی لەسەر درووست بیت!، چونكه له‌په‌رله‌ماندا فه‌رمانی پەروەرگار ڕه‌تده‌كرێته‌وه وهه‌رچی له قورئان و له سوننه‌ت و شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا هاتووه وەكو تەشریع و وەكو سزاكان و بوارەكانی تریش هەمووی جارێكی تر و دووباره ده‌خرێنه ده‌نگدانه‌وه و قابیلی دەستكاری و هەمواركردنەوەیە و له درێژایی مێژوودا نه‌بووه ده‌نگدان به زۆرینه بۆ جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت.
هه‌ركاتێكیش ئیسلامییەكان زۆرینەی دەنگیان هێنابێت و دەسەڵاتیان گرتبێتە دەست وه‌كو ئه‌وه‌ی له جه‌زائیر له‌گه‌ڵ جبهة الانقاذ الاسلامیة – یان له میسر له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی الاخوان المسلمین دا ڕوویدا، یان ئەوەی لەم دواییە لەگەڵ جەماعەتی نەهزەی تونسی ڕوویدا، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ته‌نازولاتی زۆریش له لایه‌ن ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به زەبری هێز و پلان و پیلانی جۆراوجۆر لابراون و كوژراون و زیندانی كراون.
پرسیاری هه‌شتەم: ئایا زانای گه‌وره هه‌یه پشتگیری مه‌سه‌له‌ی ئینتیخاباتی په‌رله‌مانی بكات و به‌شه‌رعی بزانێت؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ كۆمه‌ڵه زانایه‌ك به‌ڵام به ورده‌كاری و مه‌رج و قسه‌كردنێكی زۆره‌وه ڕایان بووه به‌شداری بكرێت، كە ئەو مەرجانەیان سەرەڕای ئەوەی هەڵەیە و لە ڕێگەپێدانەكەیاندا نەیانپێكاوە، بەڵام زۆربەی ئەوانەی خۆیان بۆ ئەو پەرلەمانانە كاندید دەكەن لە بنچینەوە ئەو مەرجانەی دینداری و غیرەت لە سەر ئیسلام و هەبوونی زانستی شەرعی و بەرگریكردن بۆ جێبەجێكردنی شەریعەتیان تێدا نییە و بەڵكو زۆر جار كێبڕكێ لەگەڵ عەلمانییەكاندا دەكەن لە هەندێ باس و خواسدا و نا‌توانیت لەیەكتر جیایان بكەیتەوە، چجای داكۆكی لە جێبەجیكردنی شەرع بكەن! ئینجا ئه‌و زانایانه كاتێك له قسه‌كانیان ورد ده‌بیته‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت جگە لەوەی به‌قه‌یدوشه‌رتێكه‌وه رازی بوونه كه له‌و حیزب و ئه‌ندامانه‌دا نییه كه خۆیان كاندید كردووه یان به‌شداری ده‌كه‌ن ، هاوكات فەتواكانیشیان سەرپێی بووە و لەسەر بنەمای وردبوونەوە لە واقیعەكە نەدراوە و قسەكانیان بەبێ خستنەڕووی بەڵگەی شەرعی كردووە، سەیریش ئەوەیە هەر ئەو زانایانەی كە فەتوای بەشداری كردنیان بۆ ئەو حیزبانە داوە خۆیان پێشتر فەتوایان هەیە پێكهینان و دامەزراندنی حیزبی سیاسی بە حەرام دەزانن، دیموكراسی بەكوفر دەزانن، تەحكیمی غەیری شەرعی ئیسلام بە لادان لە ئیسلام دەزانن و..هتد بۆیە بە كورتی یان فەتواكانیان لەسەر بنەمای وەردنەبوونەوە بووە لە مەسەلەكە، یان لە ژێر فشاری سیاسی‌دا بووە چونكە هەندێ لەوانە بەوە ناسراون هەرگیز پێچەوانەی ئیرادەی سەركردایەتی سیاسی وڵاتەكانیان قسەیان نەكردووە، یان نەیانپێكاوە و هەڵەیان كردووە وەكو چەندین زانای تر بەرپەرچیان داونەتەوە.
پرسیاری نۆیەم: ئایا ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه به بۆچوونی ئه‌و زانایانه ده‌هێننه‌وه كه ڕێگه‌یان به به‌شداری كردن داوه له هه‌ڵبژاردن و چوونه ناو په‌رله‌مان، له بنچینه‌دا ڕێز له‌و زانایانه ده‌گرن و پەیڕەوی لە قسه‌یان ده‌كه‌ن، وه‌كو ابن باز و ابن عثیمین و ئەلبانی پێش ئەوەی لە فەتواكەی پاشگەز ببێتەوە؟ یان ته‌نها له‌م مه‌سه‌له ده‌یانه‌وێت پەیڕەوییان لێ بكەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و قایل كردنی ئه‌ندامان بەوەی كە دەنگدان و بەشداری پەرلەمان كارێكی ناشەرعی و لە گەڵ عەقیدەو ئیماندا دژوار نییە؟
وه‌ڵام: نه‌خێر ئه‌وان لە زۆربەی مەسەلەكانی تردا و بەتایبەتی پرسەكانی عەقیدە و زۆرێكیش لە بوارەكانی تر وەكو جەختكردنەوەی لەسەر شوێنكەوتنی قورئان و سوننەت، هیچ كات قسەو فەتوای ئەوانیان بەلاوە بەرێز و سەنگین نییە و ھەندێ جار بە ئاشكرا سووكایه‌تیشیان پێ دەكەن و بە زانای حەیزو نیفاس ناویان دەبەن و گاڵته‌یان پێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له شوێنی تردا بەوە وەسفیان دەكەن كە ئەوانە له فیقهی واقیعدا ناحاڵین و تێناگه‌ن! به‌ڵام بۆ ئه‌م ەسەلە كە بە دڵنییاییەوە هەڵەیان كردووە و نەیانپێكاوە دەستیان بە فەتواكەیانەوە گرتووە و شەڕی مان و نەمانی لەسەر دەكەن و وەكو مەعسوم وێنایان دەكەن! لە هەموو وەرزێكی هەڵبژاردندا ئیتر ئیش و كاریان گەڕانە بەدوای زەللـەو ھەڵەی هەر كەسێكدا لە زانایەك تاكو كۆڵكە نووسەرێك كە ڕیگەی بە هەڵبژاردن دابێت و شەرعاندبێتی! سەیریش لەوەدایە هەندێ لەو زانایانەی ئەمان دڵ بە فەتوا هەڵەكانیان خۆش دەكەن، هەر لە فەتوای ئەو زانایانەدا بگەڕێیت فەتوای حەرامی شوێنكەوتنی حیزبەكانیان و گومرابوونی سەركردەكانی تێدایە، بەڵام ئیتر وەكو عەرەب دەڵێن: عش رجبا تری عجبا !
پرسیاری دەیەم: ئایا ئیسلامییه‌كان لە هەر وڵاتێكی دونیا، چی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له چوونه ناو په‌رله‌ماندا به ده‌ست ده‌هینن؟
وه‌ڵام: ئه‌وان وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن له بنچینه‌دا بۆ ئه‌وه ئه‌چن حوكمی شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن! به‌ڵام ئه‌و ئامانجه له حوكمی مه‌حاڵدایه‌و نه‌ك هه‌ر جێبه‌جێی ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌كه‌ونه نێو ده‌یان هێڵی سووری بیروباوه‌ڕی ئیسلامی و زۆر له سنووره‌كانی قورئان و سوننەت بە ڕاشكاوی ده‌به‌زێنن و هەر لە یەكەم هەنگاوی دەست بە كاربوونیان لە پەرلەمان سوێندێك دەخۆن كە هەموو بانگەشە و قسەو ئامانجێكیان لەو بارەوە بەو سوێندە هەڵدەوەشێنیتەوە! چونكە ئەوان سوێند لەسەر ئەوە دەخون كە زۆر لە حوكمەكانی قورئان و سوننەت پەكبخەن و نەهێڵن لەناو خەڵكیدا بەرپا بێت و پێچەوانەكەی جێبەجیبكرێت، چەندین پرسی گەورەی ئیسلام ئەبێت وەلا بخات و هەر لەڕوویشی نەیەت باسی بكات وەكو حاكمیه‌تی شه‌ریعه‌ت به‌و مه‌زنییه له زه‌ینی مسوڵماناندا تێكده‌ده‌ن و حاڵ به‌وه ده‌گات موسوڵمانان وا ده‌زانن جیبه‌جكردنی شه‌ریعتی ئیسلام به‌و شێوه ده‌بێت كە ئەوان دەیكەن! له كاتێكدا هیچ حوكمێكی شه‌رعی ئیسلام له‌ڕیگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه جێبه‌جێ نابێت ئه‌زموونیش ئەوەی سه‌لماندووە.
پرسیاری یازدیەم: ئایا ئه‌ندام په‌رله‌مان سوێند له‌سه‌ر چی ده‌خوات پاش ده‌ست به‌كاربوونی؟
وه‌ڵام: هه‌ندێ كه‌س وا دەزانن مه‌سه‌له‌ی سوێندخواردن مه‌سه‌له‌یه‌كی شه‌كلی و ڕواڵه‌تییه و زۆر گرنگ نییە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئه‌و سوێنده به نیسبه‌ت كه‌سی موسوڵمانه‌وه جێگای مه‌ترسییه و هه‌رگیز درووست نییه ئه‌و سوێنده بخوات، چونكه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتییه له ڕێزگرتن له یاسا بە هەموو ئەو سەرپێچی و دژوارییەی كە لە گەڵ ئیسلامدا هەیەتی! كه ئه‌سڵه‌ن ئه‌و یاسا له‌سه‌ر ڕێزگرتن له شه‌ریعه‌تی ئیسلام بونیات نه‌نراوه و زۆرێك لە ئەحكام و سزاكانی رەتكردووەتەوە و حوكم و سزای تری لە جێگەی داناوە، ئه‌مه‌ش ده‌قی سوێند خواردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه: (اقسم بالله العظيم أن أحافظ مخلصا على النظام الجمهوري، وأن أحترم الدستور والقانون، وأن أرعى مصالح الشعب رعاية كاملة، وأن أحافظ على استقلال الوطن ووحدة وسلامة أراضيه). واته: سوێند به الله ی مه‌زن ده‌خۆم، كه به دڵسۆزی پارێزگاری له سیستمی كۆماری بكه‌م و ڕێز له ده‌ستور و یاسا بگرم و، چاودێری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بكه‌م به‌ته‌واوی و، پارێزگاری له سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان و یه‌كێتی و سه‌لامه‌تی خاكی بكه‌م. كێشه له‌وه‌دایه یاسا و ده‌ستور زۆر ماده‌ی تێدایه ناكۆكن له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ، ئه‌ی ئیتر چۆن ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئیسلامی سوێند له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌خوات و له‌و لاشه‌وه ئه‌ڵێت من چوومه حوكمی الله به‌رپا بكه‌م له‌وێ. یاسا مافی ئاره‌ق خواردن و داوین پیسی و ئازادی ئایین و هەڵگەڕانەوەی لە ئیسلام پاراستووە، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر مه‌ی خواردنه‌كه هه‌ندێ مه‌رجی تێدا بێت و زیناكه بۆ نموونه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا بێت، تۆیش وه‌كو كەسێك هاتوویت شه‌ریعه‌ت جێبه‌حێ بكه‌یت سوێند له‌سه‌ر پاراستی زیناكاران و مه‌یخۆران دەخۆیت له جیاتی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌یان قه‌ده‌غه بكه‌یت.
پرسیار یانزەیەم: ئایا ئەگەر دەنگ نەدەم چی بكەم؟ بەدیل چییە؟
وەڵام: لە ڕاستیدا هەر كاتێك دەركەوت مەسەلەیەك ناشەرعییە چجای لەگەڵ عەقیدەو بیروباوەریشدا تێگبگیرێت، ئیتر موسوڵمان پێویستە لێی دوور بكەوێتەوە ، الله تعالی فەرموویەتی: ﴿وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُّبِينًا ﴾[1]. مەسەلەی هەڵبژاردنیش لەسەرەتاوە تا كۆتایی لەگەڵ هێڵە پانەكانی تەوحید و شەریعەتتدا لە ئیسلام تێكدەگیرێت، ئیتر چۆن موسوڵمان بوێری ئەوەی هەیە بڵێت ئەگەر دەنگ نەدەم چی بكەم؟! موسوڵمان ئەگەر لە نێوان دوو حەرامدا سەرپشك بكرێت نابێت هیچیان هەڵبژێرێت و لە ئەنجام نەدانی ئەو حەرامەش هەرچی دەبێت با ببێت! بە دڵنییاییشەوە گەیشتنی ئەو كەسانە بە پەرلەمان بە دەنگی تۆ تاوانێكی گەورەیە و لادانێكی روون و ئاشكرایە لە بیروباوەڕی ئیسلامی، چونكە تۆ كە دەنگ بۆ كەسێك دەدەیت و بە دەنگی تۆ دەگاتە پەرلەمان، تۆ ئەو كەسەت كردووە بە وەكیل و بریكاری خۆت و لە جیاتی تۆ و بە دەنگی تۆ ئەو سوێندە دەخوات كە سەدان كارەساتی لە خۆگرتووە و حاكمییەتی الله ی پی لەكار دەخرێت!
بۆیە لە دەنگ نەدان هەرگیز دوو دڵ مەبە و دڵنیابە بە دەنگدانت زیانێكی گەورە لە دینی خۆت دەدەیت و وەكو دونیایش هیچ سوودێك نا‌بینیت.
تێبینی: هەندێ لەم پرسیارانەم وەرگرتووە لە هەندێ سەرچاوە بە دەستكارییەوە و هەندێكیشی خۆم دامناوە.
[1] – الاحزاب/36