الخميس , ديسمبر 7 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / یوسف (علیه السلام) لە هەموو جۆرە شیركێك بەرییە!

یوسف (علیه السلام) لە هەموو جۆرە شیركێك بەرییە!

 

یوسف (علیه السلام) لە هەموو جۆرە شیركێك بەرییە!

 

لە گەرمەی گەڕانیاندا بە دوای هەر بەڵگەیەكدا بۆ ئەوەی لادانەكانی خۆیانی پێ پینە بكەن، ئەوانەی باوەڕیان بە لادان  و گومڕابوونی دەنگدان هەیە لە زۆربەی وڵاتاندا، دەڵێن پێغەمبەر یوسف (علیه السلام) بەشداری لە حكومەتێكی ناموسوڵمان و بێ باوەڕدا كردووە، مەبەستیان ئەوەیە گوایە ئەمان چی ئینحیراف و لادانیان لە عەقیدەو بیروباوەڕدا كردووە، لە خۆیانەوە نەیانكردووە، بەڵكو پێشینێكی گەورەو بەڕێزیان هەیە ئەویش یوسف ە علیە السلام؟! (سُبْحَانَكَ هَٰذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ).

ئەمەش لە ڕاستیدا بوختانێكی گەورەیە بۆ ئەو پێغەمبەرە نازدار و قەدر گرانە دەیكەن، كە ئەو و تەواوی براكانی تا دەگاتە پێغەمبەر و پێشەوامان محمد 4h5 هەڵگری ئاڵای تەوحید بوونە و كرۆكی بانگەوازەكەیان لەسەر ئەو بناغەیە بونیات ناوە! ﴿ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ … ﴾[1].

﴿ وَاسْأَلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رُسُلِنَا أَجَعَلْنَا مِنْ دُونِ الرَّحْمَنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ﴾[2] لەم بارەوە چەند خاڵێكی خێرا دەخەینەروو:

1- یوسف علیه السلام كاتێك لە زینداندا بوو، بەو حاڵەتە ناخۆشەی كە تێیدابوو، بەرائەتی خۆی لە هەموو شیرك و بتپەرستییەك ڕاگەیاند و بە ئاشكرا بە هاوزیندانیانی دەفەرموو: ﴿إِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ وَاتَّبَعْتُ مِلَّةَ آبَائِي إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ مَا كَانَ لَنَا أَن نُّشْرِكَ بِاللَّهِ مِن شَيْءٍ ذَٰلِكَ مِن فَضْلِ اللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ﴾[3] هەروەها نموونەی بۆ دەهێنانەوە بۆ ئەوەی قەناعەتیان پێ بكات و عەقیدەی تەوحیدیان تێدا بچەسپێنێت و دەیفەرموو: ﴿يَٰصَٰحِبَيِ ٱلسِّجنِ ءَأَربَابٞ مُّتَفَرِّقُونَ خَيرٌ أَمِ ٱللَّهُ ٱلوَٰحِدُ ٱلقَهَّارُ مَا تَعبُدُونَ مِن دُونِهِۦ إِلَّآ أَسمَآءٗ سَمَّيتُمُوهَآ أَنتُم وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلطَٰنٍ إِنِ ٱلحُكمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعبُدُوٓاْ إِلَّآ إِيَّاهُ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعلَمُونَ﴾ ئایا یوسف ێك كە لە كاتی زیندانی و لاوازیدا بەو شێوە بەرائەتی خۆی لە شیرك و موشریكان دەردەبڕێت، چۆن دواتر كە دەبێتە خاوەن دەسەڵات و سەرپشك دەكرێت لەلایەن سەرۆكی وڵاتەوە لەگەڵ موشریكاندا نەرمی دەنوینیت و لە هیچ بیروباوەڕێكی دادەبەزێت؟!

2- یوسف علیه السلام ئەو بەرپرسیاریێتییەی بە شێوەیەكی ڕەها وەرگرت و دەسەڵاتی تەواوی پێدرابوو، نەك پلەو پۆستی لەو دەسەڵاتە وەرگرتبێت و هیچیشی بەدەست نەبێت، وەكو الله تعالی فەرموویەتی: ﴿إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ﴾[4] پادشای میسر هەموو دەسەڵاتێكی تەواو و بێ نوقسانی بە یوسف علیه السلام بەخشیبوو، وەكو لە قورئاندا هاتووە: ﴿وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَاءُ  نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَاءُ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ﴾[5] بۆیە هیچ كەسێك توانای ڕەخنە و ڕێگری كردنی نەبوو لە هەر بڕیار و هەنگاوێكی یوسف علیه السلام كە هەڵیدەگرت.

ئایا ئەمانەی ئەمڕۆ كە دەچنە پەرلەمان بەو شێوەن؟ نەخێر حاشا وانین و ئەرزو ئاسمانیان بەینە لە گەڵ یوسفدا علیه السلام! ئەندام پەرلەمان و هەر بەرپرسێكی باڵای ئەم سەردەمەی خۆمان كە لافی ئیسلامەتی لێدەدن پێش هەموو شتێك سوێند لەسەر جێبەجێكردنی دەیان بڕیاڕ و یاسای ناكۆك لە گەڵ ئیسلام و دژ بە بەرژەوەندی موسوڵمانان دەخۆن و دواتریش بەرانبەر ئەو سوێندخواردنەی خۆیان بە ئەكەمەك دەبن و شانازیشی پێوە دەكەن، ئەوەی الله تعالی پێی ڕازی نابێت و لە قورئان و لە سوننەتدا حەرام كراوە ئەوان ئەنجامی دەدەن و جێبەجێی دەكەن!

3- ئینجا یوسف علیه السلام بە هیچ شێوەیەك سوور نەبوو لەسەر وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و بە دوایدا نەدەگەڕا و هەوڵی بۆ وەرگرتنی نەدەدا، بەڵكو پاشای میسر  خۆی ناردی بە دوایدا و داوای لێكرد بەرپرسیارێتی تەواو وەربگرێت، الله تعالی فەرمویەتی: ﴿وَقَالَ الْمَلِكُ ائْتُونِي بِهِ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِي فَلَمَّا كَلَّمَهُ قَالَ إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مِكِيينٌ أَمِينٌ﴾بەڵام یوسف علیه السلام جۆری بەرپرسیارییەتەكەی دیاری كرد كە وەریدەگرێت و فەرمووی: ﴿اجْعَلْنِي عَلَى خَزَآئِنِ الأَرْضِ إِنِّي حَفِيظٌ عَلِيمٌ﴾.

بە پێچەوانەی بەرپرسیارێتی ئێستا و ئەندامێتی ئەو شوێنانەی كە بە هیچ شێوەیەك حوكم بە فەرمانی الله تعالی پاشان پێغەمبەرەكەی 4h5 ناكەن و ئەمانەش كە بەناوی ئیسلامەوە دەگەنە ئەو جێگەیە جگە لە پێكەوەنانی خۆیان لە ڕووی مادی و درووستكردنی جۆرەها پەیوەندی گوماناوی لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان بەدەر لە رەزامەندی الله و مەسەلەی ولائوبەرائو جێبەجێكردنی تەوحید ومەرج و مافەكانی، هیچ خێرێكیان نە بۆ ئیسلام و نە بۆ موسوڵمانان نییە و نە لە تواناشیاندا هەیە هیچ بكەن و نەكەسیش حیسابی سەركە تورێكیان بۆ دەكات ئەگەر باس بیتە سەر شەریعەتی ئیسلام ، یەك وشەش زیاد و كەم بڵێن كە بەدڵی ئەوان نەبێت، خۆیان و حیزبەكانیشیان ئەگەر زۆرینەی ڕەهای دەنگی خەڵكیشیان هێنابێت دەكەنەوە دەرەوەی پرۆسەكە و تووشی چەرمەسەری زۆریشیان دەكەن. ئەوە نموونەی ئیخوان لە میسر، نەهزە لە تونس كە ڕاشیید غەننوشی و عبدالفتاح مۆرۆ و ئەوانی تر كێبڕكێ لە گەڵ عەلمانییەكاندا دەكەن لە ناشیرینكردن و شێواندنی ئیسلام و هەر سوودیشی نەبوو بۆیان  لەسەر دەسەڵات بمێننەوە!

4- ئەو بەراوەردەش كەكردویانە لە نێوان خۆیان و یوسف دا علیه السلام ناتەواو و نەگونجاو و نابەجێیە  و (قیاس مع الفارق) ە لە چەندین ڕووەوە، وەكو:

أ- ئەو وەزارەتەی كە یوسف علیه السلام وەریگرتبوو دەسەڵاتێكی جێبەجیكار بوو، نەك تەشریع و یاسا دانان و شەرعدانان كە ئەوە كاری الله تعالی یە نەك مرۆڤەكان! ئینجا یوسف علیه السلام وەكو ئەمان فەرمانیەرێك نەبوو هیچی بە دەست نەبێت و كەس حیساب بۆ قسەو فەرمانی نەكات، بەڵكو خاوەن دەسەڵاتی ڕەها و زۆر بوو و خۆی بەرزترین دەسەڵات بوو، هەموو توانا و پلەو پایە و دەسەڵاتەكەشی بۆ سەرخستنی ئیسلام و موسوڵمانان دەخەستە گەڕ و بەكاری دەهێنا، نەك بۆ بەرژەوەندی خۆی و خێزان و خزم و حیزب و لایەنەكەی، یان وەكو ئەمان – حاشا لە ئەو – خەریكی ڕازی كردنی نەیارەكانی دینەكەی بێت و بەردەوام خەریكی تەنازول كردن و شێواندنی دەقەكانی قورئان و سونەت بێت لە پێناو بەرژەوەندی كەسێتی خۆیدا و جگە لە پەیوەندی ئاشكرا پەیوەندی ژێربەژێر و لێكتێگەیشتن و چەندین بەرژەوەندی دارایی و سیاسی لەگەڵیاندا هەبێت! ئەسڵەن بەراورد كردن لە نێوان ئەمانە و ئەو انەدا تاوانە و هەڵەیەكی لۆژیكی و ڕەوشتی گەورەیە!

ب- جیاوازییەكی تری گەورە لە نێوان ئەمان و ئەودا ئەوەیە، وەزیر و فەرمانڕەوا و خاوەن دەسەڵاتی ئێستا دەبێت ڕێز لە دستور بگرێت و وەكو خۆی جێبەجێی بكات با هەرچەند لە گەڵ بنەماكانی دینەكەشیدا ناكۆك بێت، پێویستە هەر لەسەرەتاوە پێش ئەوەی یەك خولەك لە كارەكەیدا دەست بە كار بووبێت، سوێند بە قورئان بخوات كە كار بە زۆرێك لە حوكمەكانی قورئان و سونەت نەكات و هەرچی فەرمانێكی بۆ بێت وەكو خۆی جێبەجیی بكات ئەگەر بەتەواوی لە گەڵ دینەكەشیدا ناكۆك و دژوار بیت! ئایا یوسف علیه السلام بەو شێوە بوو؟! حاشا ئەوە بوختانە و بۆ ئەو پیغەمبەرە دەیكەن كە هەڵگری ئاڵای تەوحید بوو.

ج – یوسف علیه السلام پێغەمبەرێك بوو لە لایەن الله تعالی وەحیی بۆ دەهات و الله تعالی خۆی فەرموویەتی كە لە هەموو خراپەیەك پاراستوویەتی: ﴿كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ﴾ئایا ئەوە بۆ هیچ كەسیكی تر لەبارە و بەردەستە الله خۆی ئاراستەی بكات و ڕاستەوخۆ ڕاست و هەڵەی بۆ دیاری بكات؟

5- وەرگرتن و قبوڵكردنی یوسف علیه السلام بۆ ئەو بەرپرسیارێتییە بە فەرمانی پەروەردگاری بووە و لە خۆیەوە نەبووە، وەكو فەرموویەتی: َ﴿كَذَلِكَ مَكَّنِّا لِيُوسُفَ فِي الأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَاءُ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَاء وَلاَ نُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ﴾ئەوەش واتای ئەوە دەگەیەنێت ئەو مەعسوم بووە لەو كارەیدا و لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی پەروەردگاریدا بووە و لە خۆیەوە هیچی نەكردووە، ئایا ئەمانە بەو شیوەن؟! ئامانە بەرنامەكەی خوا لەبەردەستیاندایە و حوكمەكانی كیتاب و سوننەت بەڕۆژی ڕوناك پێشێل دەكەن و كاری پی ناكەن.

ئایا كە سوێند لەسەر جێبەجێكردنی دەستور دەخۆن وەحیان بۆ دێت وەكو چۆن بۆ یوسف علیه السلام وەحیی بۆ دەهات و لە هەموو شتێك ئاگاداری دەكردەوە؟!

6- یوسف علیه السلام دڵنیا كرابوویەوە لە سەغڵەتكردنی ڕژێمی ئەو سەردەمە و لە لایەن الله عزوجل دەسەڵاتی جێبەجێكردنی ئیسلامی پێ درابوو، وەكو الله تعالی فەرموویەتی: ﴿وَكَذَلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِي الْأَرْضِ﴾[6] كەواتە ئەوە دەسەڵات پێدانێكە لە لایەن پەروەردگارەوە بۆ یوسفی بەندەو پێغەمبەری و ئیتر كەس نە دەتوانێت زیانی لێ بدات و نە كەس توانای هەیە لەسەر كارەكەی لایبەرێت! ئیتر نە پادشا و نەكەسی تر توانای ڕێگەگرتنی نییە لە یوسف علیه السلام ئەگەر بیەوێت هەر بڕیارێك بدات و هەر ڕێوشوێنێك لە بەرژەوەندی دینی الله و موەحیداندا بگرێتە بەر، بەڵكو خودی مەلیك حەسانەت و پارێزراوییەكی تەواو تەواوی بە یوسف دا علیه  السلام دابوو كاتێك كە پێی وت: ﴿فَلَمَّا كَلَّمَهُ قَالَ إِنَّكَ الْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ﴾[7] بۆیە هیچ بەراوردێك لە نێوان ئەمانەی ئێستا و ئەو پێغەمبەرە مەزنەدا نییە و ئیشەكانیان جیاوازی ئاسمان و ڕێسمانی لە نێواندا هەیە.

7- یوسف علیه السلام بە شەریعەت و دینی الله لە میسر حوكمی دەكرد، نەك بە دین و یاسای مەلیكی میسر، ﴿كذلك كِدْنَا لِيُوسُفَ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ الْمَلِكِ إِلاَّ أَن يَشَاءَ اللّهُ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مِّنن نَّشَاء وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ﴾[8] ئەمەش جیاوازییەكی جەوهەری گەورەیە هیچ بەراورد كردنێك لە نێوان  ئەوو ئەمانەی سەردەمی خۆماندا ناهێڵێت!  ئەمڕۆ ئەوانەی بەناوی ئایینییەوە بەشداری پەرلەمان دەكەن تێكڕای شەریعەتی ئیسلام بخرێتە دەنگدانەوە، نەك هیچیان پێ ناكرێت، بەڵكو ئاساییە بەلایانەوە و لەسەر ئەوەش هەر لەسەرەتاوە سوێندیان خواردووە كە ڕازی بن بە هەموو شتێك، بەڵكو زۆر جار ئیسلامییەكان لە زۆر وڵاتی دونیادا دەڵێن ئێمە نامانەوێت شەریعەتی ئیسلام جێبەجی بكرێت و هەوڵیان تەنها بۆ خزمەتی گەلە و بۆ ئاسوودەیی و دابینكردنی خزمەتگوزاری و ژیانی  ئاسوودە و خۆشە بۆ ئەوان كە بێگومان ئەوەشیان هەر پێناكرێت!

ئیتر چۆن ئەمانە و یوسف علیه السلام بخرێنە تای یەك تەرازوو لە باسكردندا؟!

لە كاتێكدا ئەمانەی ئێستا كە بەشداری كردنی یوسف علیه السلام دەكەنە بەڵگە بە كۆت و زنجیری یاسای ناكۆك لە گەڵ دین و سیستمی دیموكراسی و عەلمانییەت و لەوانەش ترسناكتر بە جەهلی خۆیان بە ئیسلام بەند كراون و ئابڵوقە دراون.

8- لە لایەكی ترەوە كاركردنی یوسف علیه السلام لەو حكومەتەی میسردا، دەچێتە چوارچێوەی ئەوەی زانایان پێی دەڵێن: (شرع من قبلنا) الله تعالی فەرموویەتی: ﴿لكلٍّ جعلنا منكم شِرعةً ومنهاجاً﴾[9]بۆیە ئەگەر بێت و یوسف علیه السلام بەدوای ئەو پلەو پایەشدا بگەڕایە بۆ ئێمە نەدەبوویە بەڵگە، چجای كە لە بنچینەوە بەدوایدا نەڕۆیشتووە و خۆیان داوایان لێ كردووە و الله تعالی یش دەسەڵاتی لەو بارەوە پێ بەخشیوە.

 

9- یوسف علیه السلام پێغەمبەرێكی موسوڵمان بوو، دەسەڵاتی گرتە دەست بەسەر كەسانێكی بێ باوەڕدا لە وڵاتێكدا بنچینەكەی بێ باوەڕی بوو، بەم شێوەش باڵا دەستی ئیسلام بەسەر بێ باوەڕاندا هاتەدی، بەڵام ئەوەی كە لەم ڕۆژگارە ڕوو دەدات هەر زۆر لەوە جیاوازە و ئەوانەی كە دەچنە پەرلەمان لە ئەوپەڕی لاوازیدا لەوێ دەبن و مێژووی هاوچەرخی هەموو ئەوانەی كە چوونەتە ئەو شوێنە شاهیدە زۆربەیان  بۆ گیرفان پر كردن و سەفەری وڵاتان و دەستەبەركردنی خۆشگوزەرانی خۆیان و خێزان و نزیكەكانی خۆی چوونە، ئەوەشی كە بەراستەوە بۆ خزمەتی ئیسلام چووە هەر زوو دەستی بەستراوەتەوە و ڕێگەی پێنەدراوە یەك هەنگاو لەو ئاراستەدا بنێت، بۆیە هەندێ لە ئیسلامییەكان جاری وا هەیە حكومەتیش دەگرنە دەست وهیچیان پێ ناكرێت! تەنانەت ناتوانن عارەقخواردنی ئاشكرایش لە هیچ شوێنكێدا قەدەغە بكەن، یان جێگای لەشفرۆشی نەك دابخەن، ناتوانن مۆلەتی لەشفرۆشەكانیش تازە نەكەوە! ئیتر – ئەگەر دەنگدان درووستیش بوایە!  دەبێت دەنگیان بۆ پێ بدرێت و دڵ بەچییان خۆش بكرێت!

10- هەندێ لە ئەهلی تەفسیر وەكو موجاهید بە ڕەحمەت بێت كە زانستی لە ابن عباس وەرگرتووە الله لێی ڕازی بێت، وتوویانە مەلیكی میسر بووەتە موسوڵمان و لەسەر كوفر نەماوەتەوە، لەم حاڵەتەشدا ئەو گومانەیان لە بنچینەوە پوچەڵ دەبێتەوە، بەڵام لە ئەگەری ئەوەی كە موسوڵمانیش نەبووبێت، ئەوانەی باسمان كرد بەڵگەن لەسەر ئەوەی بەشداری كردنی یوسف علیه السلام لەو دەسەڵاتەدا بەهیچ شێوەیەك ناگونجێت بۆ ئەمانەی ئەم سەردەمەی خۆمان كە بیكەن بەبەڵگە بۆ كارە ناشەرعییەكانی خۆیان.

پوختەی ئەم بابەتە: ڕێبازی پێغەمبەران ڕێبازی تەوحیدەو هیچ جۆرە شیرك و لادان و ئینحیرافێكی تێدا نییە و هەركێ بە غەیری ئەوە وەسفیان بكات بوختانی بۆ كردوون و، یوسف یش علیه السلام نموونەی بەجێهێنانی تەوحید بووە و پێشەوایەكی گەورەی موەحیدانە.

 

[1] [النحل: 36]

[2] [الزخرف: 45].

[3]یوسف/38.

[4] یوسف/54.

[5]یوسف/ 56.

[6]يوسف/ 21.

[7]يوسف/ 54.

[8]یوسف/76.

[9] المائدة: 48.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *