الثلاثاء , ديسمبر 5 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / شەرعدانان كاری الله یە نەك زۆرینە!

شەرعدانان كاری الله یە نەك زۆرینە!

شەرعدانان كاری الله یە نەك زۆرینە!

 

الله تعالی فەرموویەتی: ﴿وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ﴾[1]، بۆ هەر پرس و باسێك ناكۆكی كەوتە نێوانتانەوە، بۆ حوكم و یەكلاییكردنەوەی بگەڕێنەوە لای الله ، لە قورئان و سوننەتدا بە دوای چارەسەرەكەیدا بگەرێن، نەك خۆتان كەسانێك دیاری بكەن بە پێی هەواو ئارەزوو یان بە گەڕانەوە بۆ ڕاوبۆچوونی خەڵكی بڕیاری لەسەر بدەن و بەدەر لە شەریعەتی ئیسلام چی بە باش و گونجاو بزانن بۆ خۆتان ئەوە تەشریع بكەن و پەیڕەوی لێ بكەن! هەروەها فەرموویەتی: ﴿وَأَنْ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ﴾[2] واتە: ئەی پێغەمبەر 4h5 بە حوكمی پەروەردگارت لە نێوانیاندا حوكم بكە و شوێن حەزو ئارەزووەكانی ئەوان مەكەوە، وریاش بە واتلێبكەن كار بە حوكمێك لە حوكمەكانی الله لە قورئاندا نەكەیت! الله تعالی فەرموویەتی: ﴿إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّـهِ ﴾[3] واتە حوكم و بڕیار تەنها و تەنها بۆ الله یە!

ئەوانیش دەڵێن نەخێر وانییە، بەڵكو : (إن الحكم إلا للشعب) فەرمان و بڕیار و حوكم تەنها بۆ گەلە، كاتێك كە قسەش دەكەن لە جیاتی ئەوەی بەناوی الله دەست پێ بكەن و بڵێن (بسم الله) دەبێت بەناوی گەلەوە دەست بكەن و بڵێن (باسم الشعب)، بە كورتی مافی تەشریع و حەڵاڵ و حەرامكردن كە مافێكی ڕەهای الله یە، لە پەرلەمانەكاندا دەگوازرێتەوە بۆ گەل واتە بۆ خەڵكی، بۆ بەندەكان!

بۆ ئەوەش بزانیت بەشداری كردنت لە ناردنی كەسێك بۆ ئەو جێگەیە مەعنای چییە و چەواشە نەكرێیت و لەخشتەت نەبەن بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆیان ئەوەی مەبەستیانە پێت بكەن: لەوە تێبگە كە ئەو كەسەی ده‌بێتە هاوكاری و بە دەنگی خۆت بۆ ئەو جێگەی دەنێریت، یەكەم كاری ئەوەیە سوێند لەسەر ئەوە بخوات كار بۆ ئەوە بكات و هەموو كۆششێكی ئەوە بێت حوكم حوكمی گەل بێت نەك حوكمی شەرعی ئیسلام!

ئەو برادەرەش كە بەسەر شانی تۆدا بۆ ئەو جێگەیە دەروات! ئەركی سەرشانێتی ڕێز لە هەر بڕیارێكی گەل بگرێت و بە پیرۆزی بزانێت و بیخاتە پێش بڕیاری پەروەردگاریشەوە! تەنانەت ئەگەر شەرعی ئیسلامیش ڕەتبكەنەوە و هەرچی حەرام و قەدەغەكراوەكانیش هەیە حەڵاڵی بكەن و ڕێگە بە ئەنجامدانی بدەن، ئەو كەسە بۆی نییە بەرانبەر ویستی گەل بوەستێ، مەگەر شەرمنانە و ئەگەر غیرەت بیگرێت تەنها دەستێكی بی سوود بەرز بكاتەوە، ئەویش ئەگەر ڕەزامەندی حیزبەكەی لەسەر بێت و بە بەهانەی مصالح و مفاسد ئەو دەست بەرزكردنەوە بێ سوودەشی لێ قەدەغە نەكەن!

﴿أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللّهِ حُكْماً لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ﴾[4] الله تعالی نكۆڵی لەوانە دەكات كە بە حوكمی ئەو ڕازی نابن و بۆ حەز و ئارەزووەكانی خۆیان دەگەڕێنەوە، وەكو ئەوەی لە سەردەمی جاهیلییەتدا حوكمیان بە هەندێ یاسا و ڕێسای نەفامی و گومڕایی دەكرد. یان وەكو ئەوەی تەتارەكان دەیانكرد كاتێك جەنگیزخان كتێبی (یاسق) ی بۆ دانان، كە تێكەڵەیەك بوو لە حوكمی مرۆڤەكان و حوكمی پەروەردگار ! یان وەكو ئێستا كە هەرچی الله پاشان پێغەمبەرەكە 4h5  فەرموویانە و حوكم و بڕیاریان لەسەری داوە لە قورئان و لە سوننەتدا، دووبارە دەخرێتە دەنگدانەوە بزانە گەل پێی ڕازییە یان ڕەتیدەكاتەوە، جا ئەگەر دەنگی هێنا – كە زۆر جار ناشیهێنێت ! – ئەوا الحكم لله و ئیشی پێ دەكرێت، ئەگەریش دەنگی پێویست و زۆرینەی نەهێنا و بەدیواردا دەكێشرێت و حوكمێكی تر كە زۆرینە بەباشی بزانن دەخرێتە جێگەكەی!

بۆ نموونە الله فەرموویەتی سزای دزیكردن دەست بڕینە، ئەوان دەڵێن نەخێر دەست بڕینی چی ! زیندانی دەكەین ئەوە لەگەڵ شارستانیەتدا دەگونجێت، چونكە دەستبڕین جۆرێكە لە هەمەجیەت و كۆنە پەرستی!

﴿أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ﴾؟ ئایا ئەوانە حوكمی الله ڕەتدەكەنەوەو حوكمی جاهیلییەتیان دەوێت؟ بەڵێ وا دەكەن، هەندێ گومڕا و بازرگانانیش بە ئیسلامەوە دەیانەوێت لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا بتكەن بە سوتەمەنی ئەو ئاگرە، هەم بۆ دونیات هیچ سوودێكیان نابێت لە گیرفان پڕ كردنی خۆیان زیاتر، هەم قیامەتیشت لێ تێكدەدەن، بۆیە وریابە لە خشتەت نەبەن.

 

[1] – [الشورى: 10]

[2] –  [المائدة: 49]

[3] – [يوسف:40].

[4] [المائدة: 50].

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *