الخميس , ديسمبر 7 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / بەریبە سەلامەتی!

بەریبە سەلامەتی!

بەریبە سەلامەتی!

 

سەردەمی فیتنە و دروشمی بێ ناوەڕۆكە! قەڵپترین ماڵت بەناو ئیسلامەوە پێ دەفرۆشن و لە خشتەت دەبەن! تەنها ئەوانە نەبێت كە قەڵغانێكیان لە زانستی شەرعی باش بۆ خۆیان درووست كردووە مەگەر پارێزراو بن، ئەگینا هەموان مەترسی فریوخواردنیان بە قسەی هەڵخەڵەتێنەر و بێ بنەمای شەرعی لەسەرە، درۆ لە زەوییەوە هەڵدەقولێت و لە ئاسمانەوە دەبارێت!

متمانە بەكەس نەكەیت ئەگەر زمانحاڵی ئەو کەسە قال الله پاشان قال الرسول نەبوو!

متمانە بەكەس نەكەی ئەگەر تەوحیدی بەزمان و بە كردەوە لە خۆیدا بەرجەستە نەكردبوو. هەرکێ بە هەر بیانوویەك لەگەڵ جاهیلییەتی هاوچەرخدا بە هەموو شێوازەكانییەوە كە لەگەڵ عەقیدەو بیروباوەڕی قورئان و سوننەتدا تێكدەگیرێت تێكەل بوو و وتی لە رێگەیەكی حەرام و قەدەغەكراوەوە خزمەتی ئیسلام دەكەم، پێی بلێ دەستنوێژ بە عارەق ناگیررێت و بۆ دزیكردن و پیاوكوشتن داوای یارمەتی لە الله ناكرێت!

بۆ ئامانجی چاك تەنها ڕێگای چاك و ڕێگەپێدراوی شەرعی دەگیرێتەبەر. ئەو كەسەش كە لە پایەیەکی هەستیاری تەوحیددا تێکەوت! ئیتر دەستی لێ بشۆ و خێری ببەخشە و لێی بەریبە، وریا نەبیت تیادەچیت و لە خشتە دەبرێیت، ڕۆژگارێكە گومان كردن زۆر لە متمانە كردن باشترە و سەلامەتییە بۆ دین و دونیات! هێندە وریابە وابزانە بەناو كێڵگەیەكی میندا ڕێدەکەیت و پێویستە خۆت بپارێزیت ! یان وایدانێ بە ڕێگەیەكدا دەڕۆیت گورگ و دڕەندەی زۆر چاویان لێتە بتكەن بە نێچیر و ژەمێكی ئاسان بۆ خۆیان.

 

 

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *