الثلاثاء , سبتمبر 19 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / دروستە پێش جەژن پیرۆزبای جەژن بکرێت وەکو ئەوەی ئێستا هەیە لەڕێگای فیسبوکەوە پیرۆزبای بڵاودەکرێتەوە یاخود دەنێردرێت بۆ یەکتر ؟

دروستە پێش جەژن پیرۆزبای جەژن بکرێت وەکو ئەوەی ئێستا هەیە لەڕێگای فیسبوکەوە پیرۆزبای بڵاودەکرێتەوە یاخود دەنێردرێت بۆ یەکتر ؟

 

#وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار 24

السلام علیکم شیخي دروستە پێش جەژن پیرۆزبای جەژن بکرێت وەکو ئەوەی ئێستا هەیە لەڕێگای فیسبوکەوە پیرۆزبای بڵاودەکرێتەوە یاخود دەنێردرێت بۆ یەکتر ؟ جزاك الله خیرا.

الحمدلله/

زۆر له‌ موسوڵمانان پێش هاتنی جه‌ژن پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ خۆشه‌ویستانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگای پرسیاره‌ له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه‌ ئایا ئه‌وه‌ كارێكی جائیزه‌؟ وه‌ڵامه‌كه‌شی به‌م شێوه‌یه‌:

جارێ سه‌ره‌تا ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كە پیرۆزبایی جه‌ژن له‌ بنچینه‌دا عیباده‌ت نییه‌ و سوننه‌تیش نییه‌ له‌ سه‌ر بۆچوونی په‌سه‌ند ، به‌ڵكو عاده‌تێكی باشه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رعدا پێچه‌وانه‌ نییه‌، وه‌كو پێشه‌وا ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌مبه‌ل فه‌رموویه‌تی:(أنا لا ابتدئ أحداً ، فإن ابتدرني أحد اجبته ، وذلك ؛ لأنه جواب التحية واجب ، وأما الابتداء بالتهنئة فليس سنة مأمور بها ، ولا هو أيضاً مما نُهي عنه ، فمن فعله فله قدوة ، ومن تركه فله قدوة ). واته‌: من ده‌ستپێشخه‌ری ناكه‌م بۆ پیرۆزبایی جه‌ژن ، به‌ڵام كێ پیرۆزباییم لێ بكات وه‌ڵامی ده‌دمه‌وه‌. هه‌روه‌ها ابن تیمیة‌ لە [مجموع الفتاوى (24/ 253)]) دا فەرموویەتی هه‌ركێ بیكات پێشه‌نگێكی هه‌یه‌ چونكه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ هه‌ندێ له‌ هاوه‌ڵان پیرۆزبایی جه‌ژنیان كردووه‌ ، ئه‌وه‌شی نه‌یكات به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ڵگه‌ی هه‌یه‌ بۆ نه‌كردنی.

سه‌باره‌ت به‌ پیرۆزبایی كردنی جه‌ژن پێش هاتنی جه‌ژن به‌ ڕۆژیك یان زیاتر ، زانایان قسه‌یان تێدا كردووه‌و بۆ نموونە لە هاوچەرخەكان شێخ صالح الفوزان ‌ فه‌توای داوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ‌ كارێكی جائیز نییه‌ ، وتوویەتی چۆن پیرۆزبایی له‌ شتێك ده‌كرێت كە هێشتا نه‌هاتووه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ پیرۆزبایی مناڵێك بكرێت پێش له‌ دایكبوونی.

لە بەرانبەریشدا زۆرێك لە زانایانی تر فەتوایان لەسەر ئەوەیە مەسەلەی جەژنە پیرۆزە نە عیبادەتە و نەسوننەتە بەڵكو عادەتیكە لەناو خەڵكیدا هەیە بۆیە وەكو دەربڕینی سۆز و خۆشەویستی ئاساییە پێش هاتنی جەژن ئەنجام بدرێت و دەقێك نییە ڕێگر بێت لەو كارە، وەكو محمد صالح المنجد لە الشرواني الشافعي دەگێڕێتەوە كە لە كتێبی “حواشي الشرواني على تحفة المحتاج” (2/57) وتوویەتی: ( وقد يقال : لا مانع منه أيضاً إذا جرت العادة بذلك ؛ لما ذكره من أن المقصود منه التودد وإظهار السرور ، ويؤيده ندب التكبير في ليلة العيد ” واتە: دەكرێتیش بوترێت ڕێگر نییە كە پێش هاتنی جەژنیش پیرۆزبایی بكرێت ئەگەر عادەتی خەڵكی وابێت چونكە مەسەلەكە خۆی بریتییە لە دەربڕینی خۆشەویستی و خۆشحاڵی، دەستپێكردنی تەكبیراتیش لەشەوی جەژنەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی درووستە پێش هاتنی جەژن پێرۆزبایی جەژن بكرێت.

جا لەبەر ئەوەی جەژنە پیرۆزە عادەتە و عیبادەت نییە، مەسەلەكە دەگەڕێتەوە بۆ عورف و ڕاهاتنی خودی خەڵكی، ئەگەر دوای نوێژی جەژن بكرێت باشە و ئەگەر پێشتریش بۆ نموونە ڕۆژێك پێش جەژن یان شەوەكەی بكرێت هەر ئاساییە و درووستە والله اعلم.

له‌ كۆتاییشدا ئه‌ڵێم: پیرۆزبایی جه‌ژن عاده‌تیكی باشه‌ و ده‌كریت وه‌كو دوعای خێر و پاڕانه‌وه‌ی تاعه‌ت وه‌رگیران بۆ یه‌كتری بیكه‌ین ، هۆكارێكیشه‌ بۆ خاوێن بوونه‌وه‌ی دڵه‌كان له‌ كینه‌و نزیكبوونه‌وه‌ی له‌ یه‌كتردووره‌كان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه‌.

إحسان برهان الدین

29 رمضان 1441

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *