الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە لەسەر ئەوەی هەر ڕۆژێکی ڕەمەزان دوعای تایبەتی خۆی هەبێت؟

ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە لەسەر ئەوەی هەر ڕۆژێکی ڕەمەزان دوعای تایبەتی خۆی هەبێت؟

 

#وەڵامی_پرسیارەكانتان:پرسیار 6

مامۆستا گیان هیچ بەڵگەیەک هەیە لەسەر ئەوەی هەر ڕۆژێکی ڕەمەزان دوعای تایبەتی خۆی هەبێت؟

جزاکم الله خیرا

الحمد لله/

دیاری كردنی دوعایەك بۆ هەموو ڕۆژێك لە ڕۆژەكانی مانگی ڕەمەزان كە تێدا بوترێت هیچ بەڵگەیەكی شەرعی لەسەر نییە و بنچینەیەكی ڕاستی لەشەرعدا نییە و ئەو تایبەت كردنەش دەبێتە بیدعە و كارێكی باش نییە.

چونكە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم كە ڕۆژووی گرتووە هاوەڵانی بە هیچ شێوەیەك فێر نەكردووە بۆ هەر ڕۆژێك نزاو پاڕانەوەیەكی تایبەت تەرخان بكەن، دینداریش بە مەزەندە و ڕای كەسێتی و بەباش زانین و داهێنان درووست نییە و لەوەی كە لە قورئان و سونەتدا هاتووە ئەگەر كاری پێ بكەین بەسمانە و نیازێكی بۆ بۆ ئەنجامدانی بیدعە نەهێشتووەتەوە.

ئینجا دوعا عیبادەتە و كەس بۆی نییە عیبادەت دابهێنێت بە داهێنانی شێوازو كاتی دیاریكراو، پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (الدعاء هو العبادة) . رواه الإمام أحمد.

بۆیە ئێمە واجبە لەسەرمان لە عیبادەت و دینداریدا شوێنكەوتووی سوننەتی ڕاست و درووست ببین و لەوە دڵنیابین كە پەرستنی الله لەسەر شوێنكەوتن و موتابەعەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ڕادەوەستێت نەك داهێنان ودرووست كردنی شێوازی نوی بۆ عیبادەت! وەكو لە فەرموودەی سەحیحدا هاتووە: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس فيه فهو رَدّ) رواه البخاري ومسلم. هەركەسێك لە دیندا شتێك دابهێنێت بەسەرخۆیدا دەدرێتەوە..والله أعلم .

إحسان برهان الدین

3 / رمضان / 1441

26 / 4 / 2020

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *