#وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار 2
ئایا گوناهبار نابم بەڕاکشانەوه قوران بخوێنم؟ نابێتە کەم ڕێزی بەرانبەر قوران؟جزاکم الله خیرا.
الحمد لله:
درووستە قورئان بە دانیشتن و بە ڕاكشانەوە بخوێنرێتەوە، ئەگەر پێویستییەك هەبێت بۆ ئەو شێوازە لە خویندنەوە یان نەبێت، الله تعالی فەرموویەتی: ( الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَاماً وَقُعُوداً وَعَلَى جُنُوبِهِمْ ) آل عمران/191. بێگومان قورئان خوێندیش داخلی ئەو ئایەتەیە و یادكردنی الله یە.
هەروەها دایكمان عائیشە ڕەزای پەروەردگاری لێبێت فەرموویەتی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم شانیداداوە بە باوەشییەوە قورئانی خویندووە: (كان النبي صلى الله عليه وسلم يَتَّكِئُ فِي حَجْرِي وَأَنَا حَائِضٌ ثُمَّ يَقْرَأُ الْقُرْآنَ ) رواه البخاري(297) ، ومسلم (301)..
ئەوەش وەكو ابن رجب لە “فتح الباري” (1/406) دا فەرموویەتی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە كاتی شاندادان و ڕاكشان و پاڵكەوتن ئاساییە و دروستە قورئان بخوێنیت..
ئەوە وەكو ئەوەی كارەكە درووستە و بەڵگەی لەسەر هاتووە، بەڵام موسوڵمن تا بتوانێت زیاتر بەڕێزو تەقدیرەوە بەرانبەر قورئان دانیشێت باشترە و تەنانەت زانایان لە ئادابی قورئانخوێندا باسی ئەوەیان كردووە كە خوێنەر باشترەو جوانترە كە:
بەدەستنوێژەوە قورئان بخوێنیت و جل و بەرگ و شوێنەكەی پاك و خاوێن بێت.
– سیواك بەكارهێنێت پێش قورئان خوێندنەكە و ئەگەر سیر و پیازی خواردبیت قورئان نەخوێنێت تاكو ئەو بۆنە دەروات.
– ڕوی لە قیبلە بێت و بە ویقار و ڕێزەوە دانیشتبێت.
– دەنگی خۆی خۆش بكاتەوە.
والله أعلم
إحسان برهان الدین
2/رمضان/1441