الخميس , مارس 23 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / هەندێ لە ئەحکام وهەڵەو بیدعەکانی نوێژ:19

هەندێ لە ئەحکام وهەڵەو بیدعەکانی نوێژ:19


#هه‌ندێ_له‌_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه‌_و_بیدعه‌كانی_نوێژ
:19
جیاوازی نێوان پیاوان و ژنان لە نوێژدا
بۆچوونی ڕاست ئەوەیە هیچ جیاوازییەك لە نێوان پیاوان و ژنان لە نوێژكردندا نییە، ئەو جیاوازییانەش كە هەندێ لە زانایان باسیان كردووە هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە، چونكە فەرموودەی (صلوا كما رأيتموني أصلي) كە سەحیحەو بوخاری ڕیوایەتی كردووە، ئەوە بنچینەیەكی گشتیە بۆ پیاوان و ئافرەتان و بەبێ هەبوونی بەڵگە ناتوانرێت ئەو بنەما گشتییە تایبەت بكرێت.

بۆیە سوننەت وایە پیاو چۆن نوێژ دەكات ئافرەتیش بەهەمان شێوە نویژ بكات، ئەمە وەكو كردارەكانی ناو نوێژ، بەڵام لە دەرەوەی ئەوە كە پەیوەندی ناڕاستەوخۆی بە نوێژەوە هەیە، هەندێ جیاوازییان هەیە، وەكو:

1- ئافرەت بانگدان و قامەتی لەسەر نییە، چونكە ئەو دوو كردارە بەرز كردنەوەی دەنگی تێدایە و ئەوەش بۆ ئافرەتان درووست نییە، ابن قدامة رحمه الله فەرموویەتی: (لا نعلم فيه خلافاً)..واتە: ئەو مەسەلە لەلای زانایان خیلاف ی تیدا نییە، بڕوانە: ( 1/438 المغني مع الشرح الكبير ) .

2- بۆچوونی پەسەند ئەوەیە هەموو جەستەی ئافرەت عەورەتە جگە لە دەموچاوی نەبێت، ئەگەریش هەر شوێنێكی تری لە ناو نوێژدا دەربكەوێت لە مەزهەبی مالك والأوزاعي والشافعي نوێژەكەی بەتاڵ دەبێتەوەو پێویستە دووبارەی بكاتەوە.

3- هەروەها ئافرەت لە كاتی ڕكوع و سەجدەدا خۆی كۆ دەكاتەوەو باڵی لە جەستەی دوور ناخاتەوەو بڵاوی بكاتەوە، چونكە ئەوە پۆشتەترە بۆی وەكو لە كتێبی المغني (2/258) دا هاتووە .

پێشەوا النووي لە پێشەوا الشافعي دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی: (ولا فرق بين الرجال و النساء في عمل الصلاة إلا أن المرأة يستحب لها أن تضم بعضها إلى بعض وأن تلصق بطنها بفخذيها في السجود كأستر ما تكون وأحب ذلك لها في الركوع وفي جميع الصلاة ) واتە: هیچ جیاوازییەك لە نێوان ژنان و پیاواندا لە كردارەكانی ناو نوێژدا نییە، بەڵام مستحب و چاكتر وایە خۆی كۆ بكاتەوە و لە كاتی سجدەدا سكی بنووسێنیت بە هەردوو ڕانییەوە ، چونكە بەو شێوە پۆشتتەتر دەبێت…) ( بڕوانە: المجموع (3/429) .

3- مستحب وایە ئافرەتان پێكەوە نوێژی جەماعەت بكەن و یەكیكیان پێشنوێژیان بۆ بكات و درووستە دەنگیش بەرز بكاتەوە ئەگەر پیاوان گوێیان لە دەنگی نەدەبوو، ئەم مەسەلەش هەندێ خیلافی لەسەرە بۆ وردەكارییەكەی بڕوانە: المغني (2/202) والمجموع النووي 4/84-85.

4- ڕێگەپێدراوە ئافرەتان لەماڵەكانیان بۆ نوێژی جەماعەت بۆ مزگەوت دەربچن ، بەڵام ماڵەكانیان باشترە بۆیان، وەكو لەفەرموودەدا هاتووە: ” لا تمنعوا النساء أن يخرجن إلى المساجد وبيوتهن خير لهن ” رواه أحمد وأبو داود‏.‏

سەبارەت بە ڕۆیشتنی ئافرەتان بۆ نوێژی جەماعەت پێشەوا النووي لە كتیبی المجموع 3/455 هەندێ جیاوازی لە نێوانیاندا باس كردووە :

یەكەم/ جەختیان لەسەر نەكراوەتەوە ئامادەی نوێژی جەماعەت ببن وەكو ئەو جەختكردنەوەی لەسەر پیاوان كراوە.
دووەم/ پێشنوێژی ئەوان لە ناوەڕاستیاندا دەوەستێت نەك لە پیشەوەیان.
سێێەم/ نابێت ودرووست نییە لە مزگەوتدا بەتەنیشت پیاوانەوە نوێژ بكەن، بەڵكو دەبیت لە ڕیزی پشتەوەیان بن.
چوارەم/ دواترین ڕیزیان خێری زۆرترە لە ڕێزی پێشەوەیان كە نزیكە لەڕیزی پیاوانەوە.
تێبینی/ ان شاء الله لە كاتی چاپكردنی ئەم زنجیرەیە پێكەوە لە گەڵ زنجیرەی هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانی هه‌ینی وەكو كتیبێك، هەموو ئەو سەرچاوانەش دەخەمە ڕوو كە سوودم لێیان بینیوە.

إحسان برهان الدین
19رجب 1441

2020/3/14

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *