#هه‌ندێ_له_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه_و_بیدعه‌كانی_نوێژ:3
نیه‌تهێنانی نوێژ به
زمان بیدعه‌یه
نیه‌ت هێنان بۆ نوێژ به
جه‌هری واته به زمان و به ده‌نگی به‌رز و بیستراو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاستی له‌سه‌ر
نییه و به‌ڵكو ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته، چونكه جێگای نیه‌ت دڵه و ده‌نگ
به‌رز كردنه‌وه به نیه‌ت بۆ نوێژ بیدعه‌یه و زانایانی ئیسلام له كۆن و نوێ‌دا
به توندی ئه‌و مه‌سه‌له‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
پێغه‌مبه‌ر صلی الله
علیه و سلم نوێژی به وشه‌ی الله أكبر ده‌ست پێ ده‌كرد نه‌ك هیچ وشه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی
تر، وه‌كو ئه‌و فه‌رمووده‌ی له سه‌حیحی موسلیمدا هاتووه كه دایكی ئیمانداران
عائیشه رضي الله عنها فه‌رموویه‌تی: ( كان رسول الله صلی الله علیه و سلم یستفتح
الصلاة بالتكبیر). واته رسول الله صلی الله علیه وسلم نوێژی به الله اكبر ده‌ست
پێ ده‌كرد، هه‌روه‌ها له سه‌حیحی بوخاریدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه
و سلم فه‌رموویه‌تی: (إذا قمت إلی الصلاة فاسبغ الوضوء ثم استقبل القبلة، فكبر، ثم
اقرأ بما تیسر معك من القرا‌ن) واته: كاتێك بۆ نوێژ هه‌ڵسایت ده‌ستنوێژێكی ڕێك و
پێك بگره‌و ڕوو له قیبله بكه‌و بڵێ الله أكبر….
له ڕاستیدا وتنی نیه‌ت
به زمان – وه‌كو ابن تیمیة له الفتاوی الكبری فه‌رموویه‌تی – كێشه‌یه‌كه له
ڕووی بیركردنه‌وه‌و له ڕووی دینیشه‌وه، كێشه‌یه له بیركردنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نیه‌ت هێنان به زمان بۆ نوێژ كردن هیچ پێویست ناكات و وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌سێك
بیه‌وێت نان بخوات و بڵێت: نیه‌تمه ده‌ستم ده‌به‌م بۆ ئه‌و قاپهو پاروویه‌كی لێ
هه‌ڵ ده‌گرم و ده‌یخه‌مه ناو ده‌مم بۆ ئه‌وه‌ی بیجوم و قووتی بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی
تێر بم!
كێشه‌یه‌كیشه له
دیندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیدعه‌یه و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم و هاوه‌ڵان و
زانایانی سێ سه‌ده چاكه‌كان و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش كه‌س ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه
و كه ویستوویانه نوێژ بكه‌ن نیه‌تیان له دڵی خۆیاندا ئاماده كردووه و سه‌ره‌تای
نوێژه‌كه‌یان به وشه‌ی الله أكبر ده‌ست پێكردووه، وه‌كو له فه‌رمووده‌ی (المسیء
فی صلاته) و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی صحیح ی تردا دا هاتووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه
ئه‌و مه‌سه‌له ده‌درێته پاڵ پێشه‌وا شافیعی گوایه ئه‌و وای فه‌رمووه ئه‌وه
ڕاست نییه و هه‌ڵه لێكدانه‌وه و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه له وته‌یه‌كی كه له
كتێبی الام دا هاتووه، وته‌كه‌ی شافیعی بریتییه له : ( إذا نوى حجاً و عمرةً
اجزأ , و إن لم يتلفظ , و ليس كالصلاة لا تصح الإ بالنطق ) بۆیه پێشه‌وا نه‌واوی
كه یه‌كێكه له گه‌وره زانایانی ئه‌و مه‌زهه‌به فه‌رموویه‌تی: ( قال اصحابنا :
غلط هذا القائل ، و ليس مراد الشافعي بالنطق في الصلاة هذا ، بل مراده التكبير )
واته مه‌به‌ستی شافیعی نیه‌ت هێنان نییه به زمان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك بڵێت نیه‌تمه
نوێژی فه‌رزی به‌یانی ئه‌دا ئه‌كه‌م به جه‌ماعه‌ت و ئینجا بڵێت الله أكبر! به‌ڵكو
جێگه‌ی نیه‌ت له دڵدایه و سه‌ره‌تای نوێژیش (الله أكبر) ه وه‌كو چۆن كۆتاییه‌كه‌ی
سه‌لامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌وا شافیعی
وای وتووه و مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه یان قه‌ولی تر له شافیعی له‌و باره‌وه
بگێڕێته‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌كرێت بوترێت ئیمامی شافیعی چونكه دواجار ئه‌ویش
مرۆڤه و مه‌عسوم نییه، كه‌واته له‌م مه‌سه‌له‌دا ڕاستی نه‌پێكاوه و هه‌ڵه‌ی
كردووه.
(ابن أبي العز الحنفي) فه‌رموویه‌تی: ( لم يقل احد
من الائمة الاربعة لا الشافعي و لا غيره باشتراط التلّفظ بها و إنما النية محلها
القلب بإتفاقهم , إلاّ ان بعض المتأخرين أوجب التلّفظ بالنية و خرج وجها في مذهب
الشافعي ! قال النووي : و هو غلط . انتهى . و هو مسبوق بالإجماع ) [ الإتباع صـ
62] واته نه شافیعی و نه هیچ كه‌سێك له چوار پێشه‌واكه نه‌یانفه‌رمووه نوتق
كردن به نیه‌ت بۆ نوێژ واجبه جگه له هه‌ندی له زانایانی متأخرین نه‌بێت و ئه‌و
وته‌یان داوه‌ته پاڵ شافیعی و نه‌واویش ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه زانیوه‌و و ئینجا ئه‌م
مه‌سه‌له‌ش پێشتر ئیجماعی له‌سه‌ره كه نیه‌ت ته‌نها جیگه‌ی له دڵدایه نه‌ك له
زمان بوترێت.
خولاسه‌ی ئه‌م باسه‌ش –
وه‌كو ابن باز فه‌رموویه‌تی – ئه‌وه‌یه نیه‌ت هێنان بۆ نوێژ به زمان بیدعه‌یه و
بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه و نیه‌ت جێگای دله نه‌ك زمان، ئه‌و ده‌ڵێت: (هذا لا أصل
له، بل هو من البدع التي أحدثها بعض الناس، وإن كان قال ذلك بعض أهل العلم
المتأخرين، لكنه ليس بمشروع، والصواب: أنه لا يقول ذلك، ولكن ينوي بقلبه، فلم يكن
النبي ﷺ يقول ذلك ولا أصحابه ، ولا الأئمة من العلما‌ء في
القرون المفضلة).
ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ئه‌گه‌رچی
له‌لای هه‌ندێك له زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعی و غه‌یری ئه‌وان خیلافێك ده‌رباره‌ی
باسكراوه ئایا ته‌نها به‌دڵ بێت یان لهفزیشی له‌گه‌ڵ بێت، به‌ڵام زۆرێك له
زانایانی هه‌مان ئه‌و مه‌زهه‌بانه ڕهتیانكردووهتهوهو نكۆڵییان له ڕاست و
درووستی ئه‌و بۆچوون و تیگه‌یشتنه بۆ مه‌سه‌له‌كه كردووه و به‌و شێوه‌ش خیلافه‌كه
موعته‌به‌ر نییه … والله أعلم وأحكـــــم.
بۆ شاره‌زابوونی زیاتر
بڕوانه:
– القول المبین في أخطاء المصلین، مشهور حسن سلمان.
– صفة صلاة النبي صلی الله علیه و سلم للالباني و
الطریفي.
– الفتاوى الكبرى لابن تیمیة ( 1 / 214 ، 215 ).
إحسان برهان ا‌لدین
22 شوّال 1440
25/6/2019
