#هه‌ندێ_له_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه_و_بیدعه‌كانی_نوێژ:2
ده‌ستپێك
نوێژنه‌كه‌ر له سه‌ر بۆچوونی په‌سه‌ند له‌لای زۆرێك له زانایان ئه‌گه‌ر نكۆڵیش
نه‌كات و باوه‌ڕی به فه‌رز بوونی نوێژیش هه‌بێت و ته‌نها له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی نه‌یكات
هه‌ر له بازنه‌ی ئیسلام ده‌رده‌چێت، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك ده‌قی قورئانی پیرۆز بۆ
نموونه: {فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَآَتَوُا الزَّكَاةَ
فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ} له‌م ئایه‌ته موسوڵمانێتی و برایه‌تی دین به
نوێژه‌وه به‌ستراوه، هه‌روه‌ها به زۆر به‌ڵگه‌ی سوننه‌تیش له‌وانه فه‌رموده‌ی:
“بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة” واته: له نێوان به‌نده‌و ده‌رچوون
له ئیسلام ئه‌وه‌یه كه واز له نوێژكردن بهێنێت، زۆربه‌ی زانایانیش له كۆن و
نوێ‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێكی تر له زانایان فه‌رموویانه
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه باوه‌ڕی به فه‌رزبوونی نوێژ هه‌بوو و (جحود)ی نه‌كرد و به هۆی
ته‌مه‌ڵی نوێژی نه‌كرد ئه‌وه فاسق ه و پێی كافر نابێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ئه‌حكامی
دونیایی قورسیشی ئه‌كه‌وێته سه‌ر كه ئێره جێگه‌ی ڕوون كردنه‌وه‌ی نییه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ولێره‌دا مه‌به‌ستمه بزانرێتئهوهیه، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نها
نوێژه‌كان و عیباده‌ته‌كانی كرد واتای ئه‌وه نییه ئیتر موسوڵمانێكی ته‌واوه و
شایانی چوونه به‌هه‌شته، ڕه‌نگه نوێژیش بكات و عیباده‌ته‌كانی تریش ئه‌نجام
بدات به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی مه‌رجی ته‌وحید و یان به هۆی هه‌بوونی یه‌كێك یان
زیاتر له هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی (لا إله إلا الله) جێگه‌ی دۆزه‌خ بێت، چونكه مه‌رجه
پێش هه‌موو شتێك ئه‌و كه‌سه عه‌قیده‌ی ته‌واو بێت و له‌سه‌ر ڕێبازی ته‌وحید بێت و
له هه‌موو شیركێكی گه‌وره سه‌لامه‌ت و به‌ری بێت، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿
وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ
لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴾ واته:…ئه‌گه‌ر
شیرك ئه‌نجام بده‌یت هه‌رچی عه‌مه‌لی چاكه‌ت هه‌یه پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه كه نوێژیش
یه‌كێكه له‌و كرده‌وانه.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: ﴿ وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ
فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَنْثُورًا ﴾ ئه‌وانه‌ی له دونیادا شیركیان ئه‌نجام داوه
له ڕۆژی قیامه‌تدا عه‌مه‌لیان هه‌مووی به‌زایه ده‌چێت و وه‌كو خۆڵه‌مێش به‌بادا
ئه‌درێت، با نوێژیان كردبێت و عیباده‌تیان ئه‌نجام دابێت، شیركیش چه‌ندین جۆری هه‌یه
و هه‌ر ئه‌وه نییه سه‌جده بۆ بت ببرێت وه‌كو زۆر كه‌س وا گومان ئه‌به‌ن، به‌داخه‌وه
ئه‌مڕۆ له ناو موسوڵمانان جۆره‌ها شیرك ته‌شه‌نه‌ی كردووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هۆشیاری بیروباوه‌ڕ ته‌واو لاواز بووه‌و موسوڵمانان به‌و لایه‌نه زۆر جاهیلن، ده‌بینین
جۆره‌كانی شیركیش تییاندا بڵاوبووته‌وه‌و به‌خۆیشیان نازانن و مامۆستایانی ئایینی
و بانگخوازانیش له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكاری جیاواز ئه‌و باسه‌یان پشتگوێ خستووه‌و ته‌نها
خه‌ریكی باسی پاداشتی عیباده‌ته‌كان و ته‌زكیه‌ی نه‌فس و هه‌ندێ بابه‌تی فیقهین بۆ
موسوڵمانان! هه‌موو جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و مامۆستا و بانگخوازانه له سه‌ر ئه‌وه‌یه
نوێژه‌كانت بكه و ڕۆژوو بگره و وێدی و به‌یانیان و ئێواران بخوینه و ته‌زكیه‌ی
نه‌فسی خۆت بكه و ئیتر هیچی ترت له‌سه‌ر نییه! له مه‌سه‌له‌ی عه‌قیده‌شدا زیاتر
ئه‌وه‌یان تێگه‌یاندوون كه موسوڵمان كرنووش بۆ بت و دار‌و به‌رد نه‌بات و وه‌كو
موشریكانی سه‌رده‌می جاهلی لات و عهززرا بهپهرستێت ئیتر هیچی له‌سه‌ر نییه، له
كاتێكی ده‌یانی شێوازی شیرك و له دین ده‌رچوونی هاوچه‌رخ سه‌ریهه‌ڵداوه‌و
موسوڵمانان لێی بێ ئاگان، به‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی گه‌وره له ناویاندا
درووست بووه و نوێژ وه‌كو عیباده‌تێكی بێ گیانی دابڕاو له بنه‌مای عه‌قیده‌و
بیروباوه‌ڕ ئه‌نجام ئه‌درێت، زۆر جاریش ئه‌بینرێت نوێژخوێن نوێژی جه‌ماعه‌تی نافه‌وتێت
و له ڕێزه‌كانی پێشه‌وه‌ش له مزگه‌وتدا ئاماده ده‌بێت، هاوكات له یه‌كێك یان
زیاتر له بنه‌ماكانی ئیمان و ته‌وحیددا تێكه‌وتووه بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت،
چونكه هه‌میشه باسی نوێژی وه‌كو عیباده‌تیكی موجه‌ره‌د بۆ كراوه‌و به هیچ بنه‌مایه‌كی
بیروباوه‌ره‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه كه له ڕاستیدا ئیسلام وه‌كو ته‌لارێكه ته‌وحید
و عه‌قیده‌ی وه‌رگیراو له كیتاب و سوننه‌ت بریتییه له بنچینه و بنه‌ماكه‌ی، به
كورتی: هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی باش له ئیسلامدا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگیراو بێت پێویسته
هه‌ڵقوڵاوی عه‌قیده‌یه‌كی پاك بێت و ئیمانێكی ڕاست و درووست و ته‌وحیدێكی پاراوی
له پشته‌وه بێت، ئه‌گه‌ر نا شیرك و هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانی ئیمان و ته‌وحید كرده‌وه‌كان
ههلدهوهشێننهوهو پوچه‌ڵیان ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی چیاكانیش بن.
إحسان برهان ا‌لدین
20 شوّال 1440
23/6/2019
