الخميس , ديسمبر 7 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان:56 كتێبی (شمس المعارف الكبری)

زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان:56 كتێبی (شمس المعارف الكبری)

 

كتێبی (شمس المعارف الكبری)


به‌ناوبانگترین كتێبه‌ له‌ بواری سیحرو جادودا، به‌ گشتی له‌ ڕێگه‌ی بانگ كردنی جنۆكه‌و به‌ كارهێنانیان وه‌سفه‌كانی دیاری ده‌كات،هه‌روه‌ها له‌ زۆر چاره‌سه‌ره‌كانیدا بۆ نه‌خۆشی و كێشه‌و گرفتدا ئایه‌ت و فه‌رموده‌و و ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌و به‌ هێما و هێڵ راكێشان و دابه‌شكردنی وشه‌كانی ئه‌و سوڕه‌تانه‌ی دیاری ده‌كات له‌ نێو چوارگۆشه‌و سێ گۆشه‌ و خشته‌ و به‌ شێوازی تایبه‌ت به‌ كاریان ده‌هێنیت، ئه‌م كتێبه‌ له‌‌ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامیه‌كان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، به‌ڵام هه‌ر چاپیش ده‌كرێت و كۆمه‌ڵه‌ بابه‌تێكیان لێ قرتاندووه‌ ،به‌ گشتی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ بازاردا هه‌یه‌ نوسخه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ نییه‌ و لێی كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی باسی سیحرو جنۆكه‌و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی و كێشه‌یه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌، هه‌موو نووشته‌ نووس و جادوو بازه‌كان پشتی پێ ئه‌به‌ستن له‌ كاره‌كانیاندا ، زۆر قسه‌ی ئه‌فسانه‌ش ده‌رباره‌ی هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ ده‌ڵێن هه‌ركه‌سێك ئه‌و كتێبه‌ بخوێنێته‌وه‌و ته‌واوی نه‌كات شێت ئه‌بیت و شتی له‌و جۆره‌.نووسه‌ره‌كه‌ی ناوی أحمد بن علي البوني یه‌ و له‌ ساڵی 622ك وه‌فاتی كردووه‌ و ده‌وترێت یه‌كیك بووه‌ له‌ مامۆستاكانی ئه‌بو یه‌زیدی بوستامی، (حاجي خلیفة) له‌ كتێبی (كشف الظنون عن أسامي الكتب والفنون) ده‌رباره‌ی ئه‌و كتیبه‌ وتوویه‌تی:” والمقصود من هذا الكتاب بذلك السحر وطريقته وأسماء مردة الجن وطرق تحضيرهم. واته‌: مه‌به‌ست له‌و كتیبه‌ شێوازه‌كانی جادوو و ناوی جنۆكه‌ یاخیبوه‌كان و ڕێگاكانی ئاماده‌كردنیان.
زانایان فه‌رموویانه‌: ئه‌م كتیبه‌ خویندنه‌وه‌و چاپ كردن و فرۆشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی حه‌رامه‌ ،چونكه‌ باسه‌كانی ده‌رباره‌ سیحره‌و نووسه‌ره‌كه‌شی ساحیرێكی زۆر شاره‌زاو سۆفیه‌كی گومڕایه‌، ئه‌گه‌رچی به‌ ناوی خوا و سه‌ڵه‌واتدان ده‌ست پێده‌كات و له‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شیدا ئایه‌ته‌كانی قورئان به‌ پچراوه‌یی و له‌ جێگای دیاریكراودا له‌ قورئان به‌ كارده‌هێنی.
إحسان برهان الدین
2016-3-26 سلێمانی

 

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *