الخميس , سبتمبر 21 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤٦- درء تعارض العقل والنقل

زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤٦- درء تعارض العقل والنقل

ئه‌م كتێبه‌ يه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترين و به‌سوودترين كتيبه‌كانى شيخ الإسلام ابن تيمية يه‌، هۆكارى نووسينى كتێبه‌كه‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بۆچوونى ئه‌شعه‌رييه‌كانه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێش خستى عه‌قڵ له‌سه‌ر ده‌قه‌ شه‌رعييه‌كان له‌ كاتى جياوازيياندا، كه‌ ئه‌مه‌ وه‌كو ياسايه‌كى بێ كێشه‌ له‌ لاى ئه‌شعه‌رييه‌كانى وه‌كو (الرازي والغزالي والجويني والقاضي أبو بكر بن العربي والباقلاني) ته‌ماشا ده‌كرێت .

ئه‌م كتێبه‌ هه‌ر له‌ سه‌رده‌مى نووسه‌ره‌كه‌يدا شوهره‌ت و ناوبانگێكى زۆرى په‌يدا كرد و، تاكو ئه‌م ڕۆژگاره‌ى خۆمان موسوڵمانان سوودى لێ ده‌بينن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى فه‌يله‌سوف و ئه‌هلى كه‌لام و ئه‌و موبته‌ديعانه‌ى كه‌ عه‌قڵى خۆيان له‌ ده‌قه‌ شه‌رعييه‌كان به‌په‌سه‌ندتر ده‌زانن.

(ابن القيم) ى قوتابى ابن تيمية ده‌رباره‌ى ئه‌و كتێبه‌ له‌ كتێبى (طريق الهجرتين) دا فه‌رموويه‌تى:

(كتاب لم يطرق العالم له نظير في بابه، فإنه هدم فيه قواعد أهل الباطل من أساسها، فخرت عليهم سقوفه من فوقهم، وشيد فيه قواعد أهل السنة والحديث، وأحكمها ورفع أعلامها، وقررها بمجامع الطرق التي تقرر بها الحق من العقل والنقل والفطرة، فجاء كتابا لايستغنى من نصح نفسه من أهل العلم عنه، فجزاه الله عن أهل العلم والإيمان أفضل جزاء، وجزى العلم والإيمان عنه كذلك).واته‌: كتێبێكى بێ هاوتايه‌، بناغه‌ى بونيادى ناحه‌قى ڕوخاند و بنه‌ماو بنچينه‌كانى ئه‌هلى سوننه‌تى له‌سه‌رى بونياد نا…

نووسينى ئه‌م كتێبه‌ گرنگه‌ له‌ لايه‌ن پێشه‌وايه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو ابن تيمية، كه‌ ناسراوه‌ به‌ غيره‌ت وداكۆكى كردن له‌سه‌ر بيروباوه‌ڕه‌كانى ئه‌هلى سوننه‌ت، له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ په‌سه‌ندكرنى عه‌قڵ و تێگه‌يشتنى تاكه‌ كه‌سه‌كان له‌سه‌ر ده‌قه‌ شه‌رعييه‌كان ده‌رگايه‌ك بوو بۆ ده‌ستكارى كردن و يارى كردن به‌ بنه‌ما جێگيره‌كانى ئيسلام له‌ لايه‌ن ناحه‌زانى ئه‌هلى سوننه‌ت و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ خودى ئيسلاميش به‌ گومانن، نموونه‌ى ئه‌وانه‌ش كه‌ شێخ به‌رپه‌رچى داونه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌رده‌مى خۆيدا ، ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژگارى خۆماندا ديارترين نموونه‌ى ئه‌وا هه‌ندێ نووسه‌رو كه‌سايه‌تى ئيسلامين كه‌ داكۆكى له‌ فيكرى موعته‌زيله‌ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ ئه‌شعه‌رييه‌كان و، تاقميكى ترى گومڕاش كه‌ دژه‌ سوننه‌ته‌كانن كه‌ به‌ ناحه‌ق به‌ خۆيان ده‌ڵێن قورئانى، بۆيه‌ له‌م كوردستانه‌ى خۆمان كه‌ خه‌ڵكى سه‌رقاڵى كێشه‌ى ئابوورى و سياسى وكۆمه‌ڵايه‌تى خۆيانن وكاتى خه‌مخواردنى دينى خوايان نه‌ماوه‌ وگۆڕه‌پان بۆ دژه‌ سوننه‌ته‌كان چۆڵكراوه‌ بۆ‌ دژايه‌تى ئيسلام ، هاوكات به‌ هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى نه‌ك ته‌نها خه‌ڵكى به‌ شيوه‌يه‌كى گشتى، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش به‌ خۆيان ده‌ڵێن ئيسلامى له‌ زانستى شه‌رعى ڕاسته‌قينه‌، گرنگيدان به‌ كتێبێكى وه‌كو (درء تعارض العقل والنقل) و بگره‌ زۆربه‌ى كتێبه‌كانى (ابن تيمية) كه‌ چاره‌سه‌رى ئه‌م جۆره‌ كێشانه‌ ده‌كات، خوێندنه‌وه‌يان و وردبوونه‌وه‌ له‌ تێگه‌يشتنيان له‌ ئه‌وپه‌ڕى گرنگيدايه‌.

ابن تيمية له‌و توێژينه‌وه‌ نايابه‌يدا كه‌ بۆ مێژوو نووسيوێتى، سه‌لماندوويه‌تى كه‌ عه‌قڵى صريح واته‌ قسه‌ى ڕاست و مه‌عقول مه‌حاڵه‌ له‌ گه‌ڵ ده‌قێكى شه‌رعى صه‌حيحدا تێكبگيرێت.

شايانى باسه‌ ابن تيمية ئه‌م كتێبه‌ى له‌ ئاستێكى زانستى زۆر به‌رز و ڕێڕه‌وه‌يه‌كى زانستى چڕ نوووسيوه‌، بۆيه‌ هه‌ندێ له‌ زانايان پێيان وايه‌ ئه‌م كتێبه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك به‌سوود نييه‌و كه‌سانى خۆى هه‌يه‌ كه‌ قۆناغێكى باشيان له‌ تێگه‌يشتنى زانستى ئيسلامى و فه‌لسه‌فى بڕيبێت تاكو بتوانن سوودى باشى لێ وه‌رگرن، ئه‌و كه‌سه‌ش بيه‌وێت بيخوێنيته‌وه‌ پێويسته‌ هيچ نه‌بيت زۆرێك له‌ كتێبه‌كانى خودى ابن تيمية ى خوێندبيته‌وه‌ وه‌كو التدمرية و الحموية و الواسطية و كۆمه‌ڵێك كتێبى بچووكى ترى ابن تيمية و دواى ئه‌وه‌ بچێته‌ سه‌ر كتێبێكى وا گه‌وره‌ له‌ ڕووى زانستييه‌وه‌.

كتێبه‌كه‌ چاپێكى كۆنى هه‌يه‌، به‌ڵام (جامعة الإمام محمد بن سعود الإسلامية) له‌ يانزه‌ به‌رگدا و به‌ ته‌حقيقى (محمد رشاد سالم) چاپێكى نوێى كردووه‌.

بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك گه‌ڕامه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌:

– التعريف بكتاب درء تعارض العقل والنقل لشيخ الإسلام ابن تيمية/موسى بن سليمان السويداء.

-هه‌ندێ پرسيارو وه‌ڵام له‌ سايتى ملتقى اهل التفسير ده‌رباره‌ى كتێبه‌كه‌و سه‌رچاوه‌ى تر.

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *