#زنجيره‌ى_جلال_الدين_و_شهمس_ومه‌سنه‌وى: (6)
مه‌سنه‌وی له پێناسه‌ی عبدالغني النابلسي دا
( عبد الغني النابلسي) كه له ساڵی 1143هـ وه‌فاتی كردووه له كتێبی ” الصراط السوي على شرح ديباجات المثنوي ” له شه‌رحی وه‌سفی جه‌لالی ڕۆمی بۆ مهسنهویهكهی خۆی كه ده‌رباره‌ی وتوویه‌تی:
: ” وله ألقاب أخرى ” ده‌ڵێت:” : وله – أي كتاب المثنوي – من حيث أنه و‌حي إلهامي، وكلام إلهي سامٍ ، نزل به مَلَك الإلهام من حضرة ذي الجلال والإكرام ، على قلب الوارث المحمدي والسلام. وله – واته: كتێبی مه‌سنه‌وی – له‌و ڕوانگه‌ی كه وه‌حیێكی ئیلهامیه و فه‌رمووده‌ی بڵندی خواییه ،مه‌لائیكه‌تی ئیلهام له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دایبه‌زاندووه‌ته سه‌ر دڵی میراتگری موحه‌مه‌د كه جه‌لالی ڕۆمیه و ئیتر والسلام.
له جێگه‌یه‌كی تریشدا ده‌رباره‌ی مه‌سنه‌وی وتوویه‌تی: ” … ولأنه منظوم بالوحي الإلهامي والترتيب الروحي الصمداني ، لا بالحظ النفساني ، فهو منسوب إلى الإله تعالى جمعاً وتقسيماً وتبويباً … ” واته: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سنه‌وه‌ی به وه‌حی و ئیلهام و ڕیكخستنی خوایی دروست بووه ، نه‌ك به حه‌زو ئاره‌زوو ، بۆیه كۆكردن و دابه‌شكردن و ڕێكخستنه‌كه‌ی ده‌درێته پال خوای گه‌وره.
إحسان برهان ا‌لدین
2016-3-8 سلێمانی
