الثلاثاء , سبتمبر 26 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (٤) عدنان إبراهیم له‌ نێوان چه‌واشه‌كاری و ڕوو قایمیدا

زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (٤) عدنان إبراهیم له‌ نێوان چه‌واشه‌كاری و ڕوو قایمیدا

#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (٤)

عدنان إبراهیم له‌ نێوان چه‌واشه‌كاری و ڕوو قایمیدا

زۆر كه‌س نازانن كه‌ عدنان إبراهیم به‌ حوكم كاریگه‌ر بوونی به‌ شیعه‌كان هه‌ندێ زانیاری ده‌دات له‌ وتاره‌كانیدا و ته‌حه‌داش ده‌كات كه‌ ڕاستیش نییه‌ ، بۆ نمونه‌:

له‌ گرته‌یه‌كی قیدیۆیی ڕووندا ، عه‌دنان ئیبراهیم ده‌ڵێت: ئێستا ڕاستیه‌كی سه‌یرتان بۆ باس ده‌كه‌م ، ده‌ڵێت: من هه‌رچه‌ند قورئانم خوێندووه‌ته‌وه‌ نه‌مدیوه‌ وشه‌یه‌ك یان ئایه‌تێك باسی ئیمانی مه‌لائیكه‌ بكات به‌ خوا ، (لم أجد فی كتاب الله العزیز كلمة أو آیة واحدة تدل علی أن الملائكة تؤمن بالله..ما رأیكم إیتوني بآیة أن الملائكة تؤمن..) به‌ڵام له‌ زۆر لاوه‌ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ ، وتیان : تۆ نه‌زانی یان چاواشه‌كاری ئه‌ی ئه‌وه‌نييه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سوره‌تی (الغافر)ده‌فه‌رموێت:( الذين يحملون العرش ومن حوله يسبحون بحمد ربهم ويؤمنون به ويستغفرون للذين آمنوا ربنا وسعت كل شيء رحمة وعلما فاغفر للذين تابوا واتبعوا سبيلك وقهم عذاب الجحيم ( 7 ) .

دواتریش له‌خوتبه‌یه‌كی تر وه‌ڵامێكی تری دایه‌وه‌به‌شێوازه‌ چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ی خۆی و وتی من نه‌موتووه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان ئیمانیان به‌ خوا نییه‌ (وتووشێتی به‌ ڕاشكاوی) من وتوومه‌ ئیمانی شه‌رعییان نییه‌ وه‌كو مرۆڤه‌كان! منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌و گومڕایه‌ ده‌ڵێم: ( إن مما أدرك الناس من كلام النبوة الأولى : إذا لم تستح فاصنع ما شئت ) ئه‌م فه‌رمووده‌ش بوخاری ناحه‌زت ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ كتێبێكت له‌سه‌ری هه‌یه‌ به‌ ناونیشانی (مشكلتي مع البخاري)

إحسان برهان الدين

٢٠١٥/١٠/١٣ سليمانى

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *