الأربعاء , سبتمبر 20 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره‌:(8)

هه‌ڵه‌ی دياره‌كان دياره‌:(8)

#هه‌ڵه‌ی_دياره‌كان_دياره‌:(8)
قسه‌ هه‌زاره‌ و ته‌نها دانه‌یه‌كی به‌ كاره‌ – نه‌ك دووانی – ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی ڕازی ئه‌بێت و له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی و بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ و یه‌كخواپه‌رستیدا گونجاوه‌و ناكۆك نییه‌.
ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ناو دینی خواوه‌ ئامۆژگاری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن و به‌ نیازی چاكسازی و ڕێنوێنی كردنی خه‌ڵكن، پێویسته‌ هه‌رچی وشه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی له‌ زاریان بێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ پێوه‌ری شه‌رعی خوا بیپێون، له‌ خۆشویستن و ڕق لێبوون و پشتگیری و دژایه‌تی وبه‌ باش زانین و خراپ زانین وهه‌ر قسه‌وباسێكیاندا، پێویسته‌ پێش هه‌موو شتێك قسه‌ وگوتارو ئامۆژگاری و ته‌نزیر كردنیان له‌ گه‌ڵ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕو عه‌قیده‌ی ئیسلامی ڕووبه‌ڕوو بكه‌نه‌وه‌، بزانه‌ له‌ بازنه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوادایه‌، یان ڕه‌نگه‌ پاشماوه‌ی ڕابوردووی فیكریی خراپی خۆیان بێت، تیایاندا مابێته‌وه‌و به‌ خۆیان نه‌زانن.
پێویسته‌ كه‌سه‌ دیاره‌كان ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی ڕاستیه‌قینه‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌وانیش وه‌كو زۆرینه‌ خۆیان ناخه‌ڵه‌تێنن، مه‌شخه‌ڵی ڕێگه‌و چرای ده‌ستیان بۆ ڕوناككردنه‌وه‌ی ئه‌م تاریكستانه‌ ته‌نها كیتاب و سوننه‌ت بێت و، وشه‌ به‌وشه‌ی قسه‌كانیان به‌ ته‌رازووی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌ كێشانه‌ بكه‌ن، نه‌ك كێشه‌و هه‌واو ئاره‌زووی خۆیانی تێكه‌ڵ بكه‌ن و به‌نرخی شه‌رعی بوون و گونجانی له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئیسلامیدا پێمانی بفرۆشنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن و حه‌ق و ناحه‌ق – با به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌میش بێت – تێكه‌ڵ بكه‌ن، قسه‌كانیان ده‌بێته‌ ئه‌وكه‌ف وكوڵه‌ی به‌سه‌ر ده‌ریاوه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و پاش ماوه‌یه‌ك شوێنه‌واریشی نامینێت:( فأما الزبد فیذهب جفاء..)، قسه‌ هه‌زاره‌و ته‌نها یه‌ك دانه‌یه‌كی به‌ كاره‌!
إحسان برهان الدین
2017- 12-1

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *