الخميس , سبتمبر 21 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:9 له‌ بواری عه‌قیده‌ چی بخوێنینه‌وه‌ باشه‌؟

پرسیاری بیروباوه‌ڕو وه‌ڵامه‌كه‌ی:9 له‌ بواری عه‌قیده‌ چی بخوێنینه‌وه‌ باشه‌؟

#پرسیاری_بیروباوه‌ڕو_وه‌ڵامه‌كه‌ی:9

له‌ بواری عه‌قیده‌ چی بخوێنینه‌وه‌ باشه‌؟

ئه‌م پرسیاره‌ له‌ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز كرا به‌ ڕه‌حمه‌ت بیت، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا وتی:

چاكترین و مه‌زنترین و راستگۆترین كتیب بۆ فێربوونی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ قورئانی پیرۆزه‌ (كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ) ، هه‌وره‌ها له‌ زۆر فه‌رمووده‌ی صحیح یشدا هاتووه‌ وه‌كو: (إني تارك فيكم ما لن تضلوا إن اعتصمتم به كتاب الله).

چاكترین كتێبیش بۆ فێربوونی عه‌قیده‌ له‌ پاش قورئان، كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌یه‌ وه‌كو هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیم و چوار سونه‌نه‌كان و كتێبه‌ موعته‌به‌ره‌كانی تری فه‌رمووده‌.

هه‌روه‌ها كتێبه‌كانی ( رياض الصالحين ، الترغيب والترهيب ، الوابل الصيب ، عمدة الحديث الشريف وبلوغ المرام ، ومنتقى الأخبار ) كتێبی تری فه‌رمووده‌ش هه‌موویان زۆر به‌ سوودن.

سه‌باره‌ت به‌و كتیبانه‌ی له‌ بواری عه‌قیده‌ نووسراون، چاكترینیان بریتییه‌ له‌ (التوحيد للشيخ الإمام محمد بن عبد الوهاب) – رحمه الله – و، شه‌رحه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن هه‌ردوو كوڕه‌زاكانی شێخه‌وه‌( الشيخ سليمان بن عبد الله بن محمد ، والشيخ عبد الرحمن بن حسن ابن محمد ) كه‌ بریتین له‌:( تيسير العزيز الحميد ، وفتح المجيد ).

 

هه‌روه‌ها (مجموعة التوحيد للشيخ محمد بن عبد الوهاب) – رحمه الله – و(كتاب الإيمان ، والقاعدة الجليلة في التوسل والوسيلة ، والعقيدة الواسطية ، والتدمرية ، والحموية ) له‌ دانانی شيخ الإسلام ابن تيمية – رحمه الله – .

 

هه‌وره‌ها كتێبی (زاد المعاد في هدي خير العباد ، والصواعق المرسلة على الجهمية والمعطلة ، واجتماع الجيوش الإسلامية ، والقصيدة النونية ، وإغاثة اللهفان من مكايد الشيطان) كه‌ ئه‌م پێنج كتێبه‌ له‌ دانانی پێشه‌وا (ابن القيم – رحمه الله – ).

 

به‌ هه‌مان شێوه‌ گرنگه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی عه‌قیده‌ ئه‌م كتێبانه‌ بخوێنرێنه‌وه‌: (شرح الطحاوية لابن أبي العز ، ومنهاج السنة لشيخ الإسلام ابن تيمية ، واقتضاء الصراط المستقيم هه‌ر له‌ دانانی ابن تیمیة و ، كتاب التوحيد لابن خزيمة ، وكتاب السنة لعبد الله بن الإمام أحمد ، والاعتصام للشاطبي) زۆر كتێبی تر كه‌ له‌ بواری روونكردنه‌وه‌ی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری ئه‌هلی سوننه‌تدا نووسراون، كه‌ له‌ چاكترینیان (فتاوى شيخ الإسلام ابن تيمية ، والدرر السنية في الفتاوى النجدية ) له‌ كۆكردنه‌وه‌ی شێخ (عبد الرحمن بن قاسم) – رحمه الله – .

 

إحسان برهان الدین

17- رجب -1439

2018-3-3

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *