الخميس , ديسمبر 7 2023
سه‌ره‌تا / زنجیرەکان / زاراوه‌كانی عه‌قیده‌ / ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده‌:13 (الماتریدیة)

ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده‌:13 (الماتریدیة)


#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده‌
:13
الماتریدیة
ماتوریدییه‌كان شوێنكه‌وتووی أبو منصور الماتریدي ن كه‌ یه‌كیك بووه‌ له‌ سه‌رانی قوتابخانه‌ی عه‌قلی و بایه‌خی زۆری به‌ فه‌رمووده‌و شوێنه‌واری هاوه‌ڵان نه‌ده‌دا، وه‌كو زۆربه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی (علم الكلام) بوونه‌، له‌ ساڵی 333 ی كۆچی وه‌فاتی كردووه‌،
ماتوریدییه‌كان فیرقه‌یه‌كن له‌ ئه‌هلی بیده‌ع زۆر له‌ فیرقه‌ی ئه‌شعه‌رییه‌كانه‌وه‌ نزیكن، جیاوازییان كه‌مه‌ هه‌ندێك له‌ شاره‌زایان جیاوازییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو تاقمه‌یان گه‌یاندووه‌ته‌ سیانزه‌ جیاوازی.
ڕێڕه‌وی ماتوردییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كارهێنانی به‌ڵگه‌ی عه‌قڵ و سوود وه‌رگرتن له‌ (علم الكلام) دامه‌زراوه‌، بۆ سه‌لماندنی ڕاستیه‌كانی دین و عه‌قیده‌ ودژایه‌تی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان له‌ موعته‌زیله‌و جه‌همییه‌ و تاقمه‌كانی تر.

ئه‌بو مه‌نسوری ماتوریدی كه‌وتبووه‌ ژێر كاریگه‌ری جه‌همییه‌كانه‌وه‌ له‌ عه‌قیده‌ له‌ چه‌ند بوارێكدا، له‌وانه‌: ته‌ئویل كردنی سیفاته‌ خه‌به‌رییه‌كان و هه‌روه‌ها تووشی هه‌ندێ له‌ هه‌ڵه‌ی مورجیئه‌كانیش بوو بوو.

ماتوردییه‌كان له‌ زۆر له‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ئه‌هلی سوننه‌ یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌، هاوكات له‌ كۆمه‌ڵێك بنه‌مای سه‌ره‌كیشدا له‌ ئه‌هلی سوننه‌ جیا ده‌بنه‌وه‌، بۆ نموونه‌:
– بنه‌ماكانی ئایینیان دابه‌ش كردووه‌ بۆ :
* الالهیات (العقلیات) كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ركی عه‌قڵه‌ بیانسه‌لمێنیت، ئه‌م بابه‌ته‌ش یه‌كخوا په‌رستی ومه‌سه‌له‌ی سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ ده‌گرێته‌وه‌.
* الشرعیات(السمعیات) : وتیان عه‌قڵ باوه‌ری پی ده‌كات به‌ڵام ڕێگه‌ی نییه‌ بۆ سه‌لماندنی، وه‌كو: (النبوات، وعذاب القبر، وأمور الآخرة ) هه‌ندیكیشیان (النبوات) یان له‌ به‌شی العقلیات پۆلێن كردووه‌، له‌ ڕاستیدا دابه‌شكردنی دین به‌م شێوه‌ بیدعه‌یه‌ و له‌ لای ئه‌هلی سوننه‌ له‌ جیاتی ئه‌وانه‌ ته‌نها كتاب و سوننه‌ت سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنه‌.
– ماتوریدییه‌كان وه‌كو موعته‌زیله‌و ئه‌شعه‌رییه‌كان وتوویانه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر كه‌سه‌كان به‌ عه‌قڵ خوا بناسن به‌ر له‌ هاتنی ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كان..به‌ڵام ڕاست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌هلی سوننه‌ت باوه‌ڕیان پێیه‌تی كه‌ یه‌كه‌م ئه‌ركی به‌نده‌كان یه‌كخوا په‌رستییه‌ نه‌ك بنچینه‌ی ئه‌و مه‌عریفه‌ته‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ شیوه‌یه‌كی خۆرسك له‌ كه‌سه‌كاندا دایناوه‌.
– سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی تێگه‌یشتن له‌ ته‌وحید و یه‌كخوا په‌رستی له‌كۆمه‌ڵێك بنه‌مای سه‌ره‌كیدا جیاوازییان له‌ ئه‌هلی سوننه‌ هه‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و مه‌سه‌له‌دا له‌ موعته‌زیله‌و جه‌همییه‌كانه‌وه‌ نزیكترن و باوه‌ڕیان به‌ (حدوث الجواهر والأعراض) هه‌یه‌ بۆ سه‌لماندنی یه‌كتا په‌رستی خوای گه‌وره‌.
-زۆربه‌ی ماتوریدییه‌كان ئه‌ڵێن ئیمان باوه‌ری دڵه‌ و زیاد و كه‌م ناكات و نابێت بڵێیت ان شاء الله ئیماندارم و جیاوازییان له‌ نێوان ئیمان و ئیسلامدا نه‌كردووه‌.، به‌وه‌ش چوونه‌ته‌ سه‌ر مه‌زهه‌بی مورجیئه‌كان و له‌ ئه‌هلی سوننه‌ت جیابووونه‌ته‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕیان وایه‌ ئیمان باوه‌ری دڵه‌ و قه‌ولی زمانه‌و كرداری ئه‌ندامه‌كانه‌ و زیاد و كه‌میش ئه‌كات
-دانیان ناوه‌ به‌ بینینی خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڵام به‌بێ جێگه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و به‌مه‌ش له‌ گه‌ڵ خۆیاندا دژوار بوونه‌وه‌و كه‌وتنه‌ (تناقض)

ئه‌مانیش وه‌كو ئه‌شعه‌رییه‌كان یه‌ك جۆر نین و جیاوازی زۆر له‌ نێوان زانا و كه‌سه‌ دیاره‌كانیاندا هه‌یه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی بیدعه‌كانیاندا، بۆیه‌ ته‌كفیر ناكرێن و هه‌واڵه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌كرێن خۆی حوكمی ئه‌وان ئه‌دات.

(ابن تیمیة) ش ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت كاتێك باسی هه‌ندێ له‌ پێشه‌وایانی ئه‌شعه‌ریه‌كانی كردووه‌ فه‌رموویه‌تی: (ثم إنه ما من هؤلاء إلا من له في الإسلام مساع مشكورة ، وحسنات مبرورة ، وله في الرد على كثير من أهل الإلحاد والبدع ، والانتصار لكثير من أهل السنة والدين : ما لا يخفى على من عرف أحوالهم ، وتكلم فيهم بعلم وصدق وعدل وإنصاف) .
شوێنكه‌وتووانی ماتوریدی زیاتر له‌ ئه‌فغانستان و پاكستان و توركیا هه‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر وه‌كو محمد صالح المنجد ده‌ڵێت ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ ئه‌م سه‌رچاوانه‌:
“الموسوعة الميسرة في الأديان والمذاهب والأحزاب المعاصرة” (1/ 95-106) .
– “الماتريدية” ، رسالة ماجستير، أحمد بن عوض الله اللهيبي الحربي.
– “الماتريدية وموقفهم من توحيد الأسماء والصفات” ، رسالة ماجستير، لشمس الأفغاني السلفي.
– “منهج الماتريدية في العقيدة” د. محمد بن عبد الرحمن الخميس .
– “الاستقامة” شيخ الإسلام ابن تيمية .
– “مجموع فتاوى ورسائل العثيمين” (3/ 307-308) .

إحسان برهان الدین
2018-1-24 سلێمانی

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *